دکتۆر بەرهەم ساڵح لە زمانی رۆشنبیرێکی عێراقیەوە...
4 ساڵ لەمەوپێش
نوسینی : عباس عبود
سێ ساڵ پێش ئێستا، لە نوسینگەکەى خۆم "رۆژنامەى سەباح" دانیشتبووم، زەنگى مۆبایلەکەم لێیدا، وەڵامم دایەوە، دەنگەکە بەلاى منەوە ئاشنا بوو
-ئەلو
-ئەلو ئوستاد عەباس
-بەڵێ، فەرموو زۆر سوپاس
- کاک عەباس چۆنى، بەرهەم ساڵح قسە دەکات
-زۆر سوپاس دکتۆر شەرەفمەند بووم، جەنابتان چۆنن
-دواى چاک و چۆنى و هەواڵپرسین
داواى لێکردم وتارێکى شیکاریى بۆ بڵاوبکەمەوە، وتارەکە خۆى نوسیبووى، دەیویست رۆژنامەى سەباح بڵاوى بکاتەوە، لەو کاتەدا، سێ خاڵى سەرەکى بۆ سیاسى و رۆشنبیرى عێراقى بەرهەم ساڵح تۆمار کرا، یەکەمینیان: خۆدى خۆى پەیوەندى بە سەرنوسەرەوە کرد، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر رۆشنبێرێتى بەرزو رێزگرتنى بۆ ئەم ناونیشانە رۆژنامەوانیە، دووەم: ئەو لە نێو شەپۆلێکى بەربڵاوى قسە کردن بۆ تەلەفزیۆن وتار بۆ رۆژنامە دەنوسێ، کەسێکى سیاسى کە دەنوسێ و بیردەکاتەوە و زیاتر دەخوێنێتەوە لەوەى دەیڵێ، کاتێکیش دێتەگۆ گرنگەكان هەڵدەبژێرێ بۆ ئەوەى شوێنەوارى گەورە بەجێ بهێڵێ کاریگەرى قورس دروست بکات؛ چونکە ئەو بۆ رۆشنبیرەکان دەنوسێ. سێیەم: ئەو رۆژنامەى سەباحى هەڵبژارد بۆ بڵاوکردنەوەى وتارەکەى، بەوەى نمایندەى میانڕەوى و هاوسەنگى و دەنگى دەوڵەتى عێراقە.
دواى چەند مانگێک دکتۆر بەرهەم ساڵح بوە سەرۆک کۆمارى عێراق و لە رێگەى نامەى مۆبایلەوە پیرۆزبایم ئاراستە کرد، و بە ماوەیەکى کەم وەڵامى دامەوە. کاتێکیش یادى دامەزراندنى سەباح کرایەوە، وەفدێکى سەرۆکایەتى کۆمار سەردانیان کردم، و نامەیەکى تایبەتى بە ئیمزاى سەرۆک و چەپکێک گوڵ بەو بۆنەیەوە پێشکەشمان کرا.
رۆژان تێپەڕین، دۆخەکە گۆڕانکارى بەسەرداهات و بەرەو خراپبوون رۆشت، لەو کاتەدا سەرۆکى رۆشنبیر کەوتە بەردەم بژاردەى قورسەوەو خەریک بوو هەموومان بەرەو هەرەسهێنان بچین.. کەچى بەرهەم وەک ئەوانى دى دەسەڵاتەکانى خۆى لە دەستنەداو شکستى نەهێنا، زیاتر خۆڕاگرى کردو، تواناى مانۆڕو بەرگەگرتنى شۆکەکانى گرت و روبەروى فشارە دوولایەنەکان بوەوە.
شەقامى توڕە لەچینە سیاسیەکان لەلایەک، و فشارى سیاسى ئەوانەشى کە بەرژەوەندى کۆیان دەکاتەوەو پرەنسیپەکان لێکیان جیا دەکاتەوە، لەلایکى تر، لە گۆڕێدا بوون. بەڵام رەفتارى ئەو لەگەڵ هەموان وەک نەشتەرگەرێکى لێهاتبوو.
بەرهەم ساڵح، کەسێکە سیاسەت بە عەقڵى ئەندازیاری چێ دەکات، ئەو توانیویەتى لێهاتویى و گوێ گرتن و گفتوگۆو زمانى جەستە و سەربەخۆیى و هێزى پاساو هێنانەوە؛ کۆبکاتەوە. بۆیە دەڵێم بە دڵنیاییەوە دەتوانێ قەیرانەکان تێپەڕێنێ.
بەوەى توێژەرو چاودێرى پسپۆڕم لە زانستى سیاسیدا، زۆر بە وردى بەدواداچوون بۆ رووداوەکان دەکەم، و دواى ئەوەى دۆخى کارەکەم گۆڕانى بەسەردا هاتو لە سەرنوسەریى سەباح لاچووم، دواى ساڵ و نیوێکیش لە رووداوە ئالۆزەکان و راپەڕین و شڵەژانى شەقام و ئاژاوەى سیاسیدا...
ئەمرۆ، لەگەڵ ژمارەیەک لە توێژەران و مامۆستایاندا چاومان بە فەخامەتى سەرۆک کۆمار کەوت، لەوێدا پرسى توندڕەوى و دابەش بوون لاى دەستەبژێرى رۆشنبیرى و راگەیاندن و گرنگێتى پێکەوە کارکردن لە پێناو پشتیوانى میانڕەوى بە کەسێتى و گوتارو دامەزراوەو ئامرازو جوڵێنەرەکانى؛ خستە روو.
ئەمرۆ، لە سەرۆک بەرهەم ساڵحدا هەمان وەرە بەرزى و توانا و متمانەم، بینى.
ئەوەم بینى کە زۆر لەوە موستەحق ترە هەڵگرى سیفەتى لیبراڵیەکى عێراقى بێت، چونکە ئەو کەسێکە بڕواى بە گفتوگۆ هەیەو و رێزى بژاردەکانى بەرامبەر دەگرێت.
ئەو دژایەتى دیکتاتۆریەتى کردوەو لەگەڵ برا سەرکردەکانی تریدا کار بۆ راستکردنەوەى ئاراستەکە دەکات. لە ئێستادا ئەو نیگەرانە لە دوو ڕویى سیاسى و ڕاڕایى لە بڕیارو لاوازى دەوڵەت و پاشەکشەى دامەزراوەکانى، لە ناخیدا ویستێکى لە رادەبەدەری هەیە بۆ هەستانەوە.
ئەو سیاسیە کوردەم بینى ، رێزى عەرەبەکانى لە پێش کوردەكانەوە بەدەست هێناوە ئەمەش ماناو دەلالەتی خۆی هەیە.
ئەوەی من بینیم تاکو ئێستاش ئەو هەم بەرهەم ەو هەم ساڵحە.
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا