جه‌میل بایک په‌یامێکى دیارى کراو ئاراسته‌ى پارتى ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ڕایگه‌یاند:"ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌مان قبوڵه و کێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا نییه، داوا له پارتى ده‌که‌ین سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ته‌له‌فیزیۆنى ستێرک-دا، که بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوببێته‌وه، ڕایگه‌یاند”له‌سه‌ر ناوى بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌ڵێن به گه‌لى کورد و گه‌لانى جیهان ده‌ده‌م، ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌شمان قبوڵه و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نییه”.
هه‌روه‌ها بایک راشیگه‌یاند:"داواش له په‌ده‌که ده‌که‌ین، که به‌ڵێن بدات سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات، به‌رگریى سه‌ربازیى له تورکیا نه‌کات، خزمه‌تى سیاسه‌تى قڕکرن نه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه بدات، کێشه‌کانى دیکه ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌بن”.
هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که، به پێویستى ده‌زانێت و داواده‌کات”گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هه‌ڵوه‌سته بکه‌ن”.
هاوکات، بایک، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه" که‌س ناتوانێت پێش به به‌رخۆدان و تێکۆشانى بزووتنه‌وه‌که‌مان بگرێت، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌دژى ڕاده‌ستبوون و خیانه‌ت سه‌رى هه‌ڵداوه، هه‌تا کۆتاییش له‌دژى ئه‌وه تێده‌کۆشێت”.