ئیداره‌ى بایدن مه‌رج بۆ ئێران داده‌نێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆشکی سپى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، هیچ کاتێکى دیاریکراو بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیه تا ئه‌وکاته‌ى تاران به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ ده‌کات.
جین ساکی، وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند:"جۆو بایدن، سه‌رۆکی وڵاته‌که‌مان له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بێت به‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه ئه‌وا ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر بنوێنرێت".
هه‌روه‌ها ساکی راشیگه‌یاند:" هه‌ر هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ى ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیاندا ده‌بێت".
هاوکات، وته‌بێژی کۆشکی سپی به‌پێویستى داده‌نێت به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م چه‌کی ئه‌تۆمیی ئێرانى پته‌وتر بکرێن و چاره‌سه‌رێک بۆ موشه‌کی بالیستی و ده‌ستوه‌ردانی تاران له‌ناوچه‌که بدۆزرێته‌وه.
سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانی گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه که ئاماده‌ن پابه‌ندبن به رێککه‌وتنه‌که‌وه به‌مه‌رجى هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر وڵاته‌که‌ى.