پارتى تاکلایه‌نه‌ هێزى هێناوه‌ته‌ مه‌خمورو گوێر بۆ پاراستنى بیره‌ نه‌وتییه‌کان

ره‌شاد خدر گه‌ڵاڵى، کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

 

کارگێڕى مهڵبهندى یهکێتى لهپارێزگاى نهینهوا ئاماژه بهوهدهدات کهپارتى «تاکلایهنه« هێزێکى زۆرى بردووهته ناوچهکانى مهخمورو گوێرو دیبهگهو وهک خۆیان باسیان کردووه بۆ پاراستنى بیره نهوتییهکانه.

رهشاد خدر گهڵاڵى، کارگێڕى مهڵبهندى یهکێتى لهپارێزگاى نهینهوا، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى وتى: یهکێتى هۆشدارى داوهته پارتى و پارتیش تێگهیشتووه لهسیاسهتى یهکێتى.

«ههروهها ئاماژهى بهوهکرد، یهکێتى بههیچ شێوهیهک لهگهڵ رێککهوتنى پارتى و حکومهتى عێراقیدا نییه لهسهر دۆخى شهنگال» پارتى رێککهوتنى کردووه قایمقامێک و بهڕێوهبهرى ناحییەیهک وهربگرێت و خاکى شهنگال تهسلیمى بهغدا بکات، یهکێتى هاوڕانییه لهگهڵ پارتى و هاوڕاش نابێت».

هاوکات، جهختى لهوهشکردهوه کهیهکێتى نیشتمانى کوردستان تادواسات ههوڵهکانى چڕ کردووهتهوه بۆ گهیشتن به رێککهوتنى نێوان ههرێم و عێراق، بهڵام «هۆشدارى داوهته پارتى لهبارهى رێکنهکهوتنى لهگهڵ حکومهتى عێراق لهسهر پرۆژهى بودجه«.

هاوڵاتى: دۆخى موسڵ بهگشتى چۆنه بهتایبهت باس لهچوونى هێزهکانى پارتى دهکهن بۆ قهزاى مهخمور؟

رهشاد گهڵاڵى: دیاره ئهو جموجۆڵانهى لهسنورى قهزاى مهخمور یهکلایهنهیه، جوڵاندنى هێز لهلایهن پارتى دیموکراتى کوردستانهوه بهتایبهت هێزهکانى (٨٠) و زائیدهن هێزهکانى رۆژو ئهو هێزانهى پهیوهست به رۆژههڵاتى کوردستان که (حوسێن یهزدان پهنا) سهرپهرشتى دهکات، ههروهها لیواى تایبهتى گوڵانیش  هێندراونهته ناحیهى دیبهگهو گوێرو کهندێناوه، لهم سنورانه جێگیر کراون.

واته ئهو هێزانه پارتى یهکلایهنه جوڵاندوویهتى، لهچوار رۆژى رابردوو هێناویانهته ئهو ناوچهیه، بهو پێیهى دانیشتووى مهخمورم و ماڵیشم لهوێیه، جگه لههێزهکانى پێشتر هیچ هێزێکى نوێى عێراق نههێندراونهته ناوچهکه، واته لهڕۆژئاواو لهکۆتایى شاخى قهرهچوغ بۆ گوێر دهچێت، لهبهشى رۆژههڵاتى ناوچهى قهراج بۆ سهرگهران هیچ هێزێکى بۆ نههاتووه.

بۆ خۆم راستهوخۆ  لهگهڵ ههڤاڵانى کۆمیتهى سهرگهران قسهم کردووه کههیچ هێزێکى سهربازیى لهوێ بهدیناکرێت.

هاوڵاتى: واتا ئهو شوێنانهى هێزى بۆ نهچووه ئهوانهیه کهداعش جموجۆڵى تێیدا ههیه؟

رهشاد گهڵاڵى: داعش لهههردوو بهشى شاخى قهرهچوغ لهبهشى رۆژههڵات و رۆژئاواکهى بهربهردهوامى به رووکارى ناحیهى قهراج و به رووکارى مهخموردا جێگیرهو یهکهى (٨٠)ى پارتى زیاتر لهسێ ساڵى رابردوو لهسهر شاخى قهرهجوغه، ههروهها سوپاى عێراقیش بهدوورى چوار بۆ پێنج کیلۆمهتر لهبنارى شاخى قهرهچوغ دوورهو سهنگهریان لێداوهو چهند رهبایەیهکیان جێگیر کردووهو ئوتومبێلیى هامهریان تێیدا داناوه.

واتا ئهم جوڵهیه پهیوهندى بهبوونى داعشهوه نییه، تهنها جوڵهى هێزهکانى پارتى پهیوهندى بهدانیشتنهکانى ههرێم و عێراقهوه ههیه لهسهر نهوت و بودجه.

هاوڵاتى: چوونى هێزهکانى پارتى تاچهند پهیوهندى بهپاراستنى بیره نهوتییهکانهوه ههیه

رهشاد گهڵاڵى: پڕۆژهیهکى ئهمریکى ههیه کهکۆتایى پێهێنانى گرێبهستى غازه لهنێوان عێراق و ئێران، بۆ ئهوهى بهغدا روو لهههرێم بکات بۆ وهرگرتنى غاز، ئهمریکا لهههوڵدایه گرێبهست لهنێوان عێراق و ههرێمى کوردستاندا بکرێت، ئهمه کۆمهڵێک هاوکێشه دهگۆڕێت.

ههریهک لهحکومهتى فهڕهنسى و ئهمریکى ئاگادارى پارتییان کردووهتهوه کهکۆتایى  بهجوڵاندنى هێز بهێنێت بۆ ئهو ناوچانه، که مهبهست لێى پارێزگارى کردنه لهو چاڵه نهوتیانهى لهو ناوچانهدا ههیه، بهپێى ئامارێک سهدان بیره نهوت لهکهندێناوه ههیه تادهگهیته گوێر، بۆیه پارتى هێزێکى زۆرى بۆ هێناوهو جێگیرى کردوون.

هاوڵاتى: ئهوهندهى ئاگاداربن پارتى چهند ههزار هێزى بۆ ئهو ناوچانه جوڵاندووه کهباستکرد؟

رهشاد گهڵاڵى: ژمارهیان نازانین، هێزێکى کاریگهرى خۆیان ههیه بهتایبهتى لهمهخمور و کهندێناوهو گوێر لهنزیک کارگهى چیمهنتۆ، لهوێدا سهنگهریان لێداوهو بهشۆفڵ حهفریان لێداوه بهرانبهر خهندهقهکانى سوپاى عێراق، ئهو هێزهى هاتوونهته ناوچهکه هێزێکى پڕ چهکترن بهراورد بهو هێزهى  پێشتر بههێزى میحوهرى مهخمور ناسێندرابوون.

هاوڵاتى: وهک باستکرد پارتى هێزى هێناوهته قهزاى مهخمورو دهوروبهرى، بهڵام هێنانى هێزى رۆژ  که سهر به(ئهنهکهسه)ن کهحزبێکى رۆژئاواى کوردستانهو هێزى رۆژههڵاتى (حوسێن یهزدان پهنا) بۆچى؟

رهشاد گهڵاڵى: ئهو هێزانهى که لهشهنگالن خهڵکى شهنگالن، بهڵام لهبهرئهوهى لهڕووى فکرییهوه نزیکن لهپهکهکه پارتی پێی وایە نابێت بمێننهوه لهبهرئهوهى تورکیا لێیان زوویر دهبێت، بهڵام لهولاوه پارتى هاتووه هێزى رۆژ لهبهرانبهر سوپاى نیشتمانى عێراقى دادهنێت که چهند وهزیرێک و  جێگرى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق و سهرۆک کۆمار کوردن، پهکهکه چۆن مافى نییه وهک خۆیان دهڵێن لهو ناوچانه بن، بهههمان شێوه هێزهکانى رۆژى ئهنهکهسهى رۆژئاواى کوردستان و هێزى رۆژههڵاتى کوردستان (حهسهن یهزدان پهنا) مافى ئهوهیان نییه لەمەخمور بمێننهوه کهخهڵکى ناوچهکه نین.

هاوڵاتى: هۆکار چییه پارتى بۆ شهنگال هێزی نهجوڵاندووه؟

رهشاد گهڵاڵى: لهناوچهکانى زومارو شهنگال نهوت ههیه، عهین زاله یەکێکە لەکێڵگە گەورە نەوتییەکان، بەڵام پارتی هێزى بۆ نهبردووه، شهنگال شوێنێکى ستراتیژه بۆ دوورخستنهوهى مهترسى لهسهر شکۆى ههولێرى پایتهخت، قهزاى شهنگال کهپێنج بۆ شهش ناحییهى لهسهره هێزى لێ نییه.

» پارتى رێککهوتنى کردووه قایمقامێک و بهڕێوهبهرى ناحییەیهک وهربگرێت و خاکى شهنگال تهسلیمى بهغدا بکات، یهکێتى هاوڕانییه لهگهڵ پارتى و هاوڕاش نابێت»

هاوڵاتى: پێتانوایه پارتى بۆ رێککهوتنى لهسهر شهنگال کردووه لهگهڵ بهغداد، بهڵام بۆ مهخمورو ئهو ناوچانه نهیکردووه؟

رهشاد گهڵاڵى: دواى ههوڵهکانى پارتى لهمهڕ ئهو رێککهوتنهى لهگهڵ بهغدا کردوویهتى لهسهر شهنگال، لهمهخمور نایکات لهشهنگال دهیکات، لهکهرکوک و نهینهواو دوزو خانهقین بۆ رێککهوتن ناکات کهههڕهشهى تهعریب و تهرهیب ههیه، بهڵام لهو ناوچانهى هێزى پارتى بۆ چووه تهعریب بوونى نیه، جوتیارانى کورد کێشهیان نییه، پارتى کوردستان بهرگێکى لهبهرکردووه بهناوى حکومهتى ههرێمهوهو رێککهوتنى لهگهڵ عێراق کردووه لهسهر شهنگال، چونکه حکومهتى ههرێم دووره لهوهو نه سهرکردایهتى یهکێتى و نه بزوتنهوهى گۆڕان بهدوور بوون لهو زانیارییانهو ئهو رێککهوتنه.

 رێککهوتنهکهى پارتى و بهغدا ههراجکردنى شهنگاله کهجارێکى دیکه بههێزى پێشمهرگهو ئاسایش ناتوانن ئهو ناوچانه بگرینهوه کهپارتى لهسهر وهرگرتنى قایمقام و بهڕێوهبهرى ناحیەیهک رێککهوتنى کردووه، بهڵام جارێکى دیکه خاوهندارێتى شهنگال کهماددهى (١٤٠) بهیهکجارهکى ناسنامهیهو مۆرکى کوردستانیه بوونى ئهو ناوچهیه دهدهیتهوه بهحکومهتى عێراقى.

راسته خاڵى هاوبهش لهنێوان پارتى و حکومهتى تورکیا ههیه بۆ رێگیرکردن له ههر جوڵهیهکى رۆژئاڤاى کوردستان یاخود دهستبردنى ئهو هێزهى که نزیکن له پهکهکهو لهشهنگال و خهڵکى شهنگالن رۆژ بهڕۆژ بههێزتر دهبن و تهواجودی پارتى دیموکراتى کوردستان لاوازتر دهکات، ئهمه بهو ئاراستهیه.

هاوڵاتى: بهڵام تائێستا ئهو رێککهوتنه جێبهجێ نهکراوه؟

رهشاد گهڵاڵى: بۆیه جێبهجێ نهبووه ئهو رێککهوتنه ناکرێت بهناوى حکومهتى ههرێمى کوردستان ئهم بریاره بدرێت، کاتێک بهناوى حکومهتى ههرێمهوه دهتوانیت ئهو بڕیاره بدهیت که لهههموو شوێنێک؟؟؟؟؟؟؟؟ بکهیت، یان ناکرێت لهپێناو چهند ههزار دهنگێک هاتووى بچیت رێککهوتن لهسهر شهنگال بکهیت.

پارتى بۆ خۆى هاتووه رێککهوتنى لهسهر شهنگال کردووه، بهڵام بهزهقهى چاوان دیاره رێگیرى کرد لهسهر دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کهرکوک، ئهسڵهن پشتگوێى خستووه، بۆیه پارتى دیموکراتى کوردستان ئهوه بزانێت کاتێک ئهوان رێگرى دهکهن لهدانانى کوردێک بۆ پارێزگارى کهرکوک  کهئهنجومهنى پارێزگاکهى کۆبوونهوه نهکات و یهکێتییهک نهبێته پارێزگارى کهرکوک، دهبێت چاوهڕێى ئهوهش بکات یهکێتى رێگیرى دهکات لهو رێککهوتنهى که لهسهر شهنگال ئهنجامدراوه.

هاوڵاتى: واتا یهکێتى بهفهرمى پشتگیریى رێککهوتنى پارتى و بهغدا ناکات لهسهر شهنگال؟

رهشاد گهڵاڵى: گومانى تێدا نییه یهکێتى بههیچ شێوهیهک پشتگیریى ئهو رێککهوتنه ناکات، چونکه یهکێتى لاى وایه رهسهنایهتى و مۆرکى کوردبوونى کوردستانى شهنگاله، لهم پرسهدا یهکێتى هاوڕاى پارتى نییهو هاوڕاشى نابێت، بهلهدهستدانى ناوچه کێشه لهسهرهکان و بیدهینه حکومهتى عێراق بۆ وهرگرتنى دوو پۆستى ئیدارى.

تادوایین سات یهکێتى لهگهڵ گفتوگۆکان دهڕوات، ئهگهر پارتى راستگۆ نهبوو لهو بهڵێنهى که بهتایبهت بهیهکێتى و قوباد تاڵهبانى داویهتى کهچارهسهرکردنى کێشهى موچهو بودجهیه، چونکه ناتوانین بهرگهى نهبوون و کهمى موچهخۆران بکهین، جهنابى هاوسهرۆکى یهکێتى بهڵێنیان داوه کهموچهخۆران بهتهنیا لهپێناو ئێوه بڕیارى سهلیم دهدهین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییهکهى یهکێتیه لهسهر لامهرکهزیی و رێککهوتن لهگهڵ بهغدا، ئهگهر رێککهوتن نهکرێت لهبهغدا پارتى لهسهر پرۆژهى لامهرکهزى رازیی دهبێت.

هاوڵاتى: ئهم سیاسهتهى پارتى که تاکلایهنه هێزى جوڵاندووهو رێککهوتن لهگهڵ بهغدا دهکات لهسهر شهنگال، کاتى ئهوه نههاتووه  یهکێتى و گۆڕان لهسهر ئهو پرسانه خۆیان یهکلایی بکهنهوه؟

رهشاد گهڵاڵى: دروستبوونى ئهم ناکۆکییانهى ئێستاى ناوماڵى بزوتنهوهى گۆڕان یهکێکه لههۆکارهکان، پهرتهوازهییهک لهناو بزوتنهوهکهدا ههیهو بزوتنهوهى گۆڕانى بههێز لهبهرچاوان ونکردووه، گۆڕان لهبهر کێشهکانى ناوخۆى ئاگادارى لهسیاسهتى ناوخۆى ههرێم نهماوه، لهبهر ئازارهکانى خۆیان ئاگایان لهئازارهکانى خهڵک نهماوه.

ئهوهى پهیوهسته بهیهکێتى نیشتمانى کوردستان، پرۆژهیهکى لامهرکهزى تهسلیمى حکومهتى ههرێم کردووه، ئاراستهیهک ههیهو حکومهتى ههرێم وهڵامدهداتهوهو پێموایه کۆمهڵێک گۆڕانکارى دهکات، ناڵێم وهک خۆى جێبهجێ دهکرێت، بهڵام ئهوهى پهیوهسته بهسیاسهتى یهکێتى گۆڕانکاری بهسهردا هاتووه.

خۆشتان دهزانن لهدواى هاتنى سهرۆکى نوێى ئهمریکا جۆو بایدن  که رووى رهخنهى لهتورکیایهو نوێنهرى ئهمریکا لهنهتهوهیهکگرتووهکان داواى دهرکردنى هێزهکانى تورکیاى کرد لهلیبیا،  کهئهو هێزانه نابێت بمێننهوه لهو وڵاتهدا، ئهوه ئاراستهى تورکیا کراوه، وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا هێزهکانى رۆژئاڤاى کوردستانى به(هاوپهیمانى ستراتیژى ئهمریکا) ناوبردو فشارهکان لهسهر تورکیا زیادیان کردووه، واتا تورکیا لهبهردهم دووڕیانێکى زۆر سهختدایه، بهتایبهت واژۆکردنى ئهو چهکه روسیهى ئێس(٤٠٠) ئهمریکا فشارى لهسهر تورکیا زیاتر دهبێت، تورکیاش ناتوانێت لهداڕمانى ئابوورى که تێیکهوتووه پهل بهاوێت، ههموو ئهم فشارانهى سهر تورکیا وادهکات پارتى دیموکراتى کوردستانیش پاشهکشه بکات، بۆیه پێموایه پارتى بهلامهرکهزییهت رازى دهبێت، بهڵام بڕواناکهم وهک خۆى جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتى: پێتانوایه یهکێتى هاوبهش و شهریکێکى راستهقینهیه لهگهڵ پارتى لهحکومهتدا؟

رهشاد گهڵاڵى: کهباسى شهراکهت لهنێوان یهکێتى و پارتى دهکرێت، لهبنهمادا  بوونى نییه، پارتى ههتا مهجالى ههبێت رێگا نادات تۆ شهریکى بیت، بۆیه مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهناو ههموو وهزارهتهکان سێبهرى دروستکردووه، وهزیرهکه هى خۆى بێت یا هى حزبهکانى دیکه بێت، یهکێتى سهرۆکى پهرلهمانى ههبێت یا نا چییه، مونا قههوهچى جێگرى دووهم هى پارتییهو دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان هى خۆیهتى، لهههموو حاڵهتهکان (٥٠) زائیدن یهکى لهناو پهرلهمانیشدا ههیه، پارتى هیچ کات یهکێتى وهک هاوبهش  قبوڵ نییه.

هاوڵاتى: یهکێتى چ ئهڵتهرناتیڤێکى دهبێت ئهگهر پارتى نهوتى تهسلیمى بهغدا نهکرد؟

رهشاد گهڵاڵى: هاوسهرۆکانى یهکێتى دهیانهوێت ئیدارهى ئهم چوار ساڵهى حوکمڕانى کابینهى نۆیهم بدهن، نایانهوێت کێشهو تهقلیسى کۆمهڵێک کێشه بکهن، یهکێتى بهبێ ههڵکرنى گڵۆپى ئهمریکى ناتوانێت پاشهکشه لهکابینهى نۆیهم بکات، سیاسهتى ئێستاى یهکێتى پشتگیرى دووئیدارهیى ناکات، نه دهشتوانێت پاشهکشه لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم بکات، واى دهبینن سیاسهتى ئهمریکى فشارهکان زیاتر دهکات، چهند فشار لهتورکیا بکرێت لهلایهن ئیدارهى نوێى ئهمریکا، ئهوهندهش پارتى پاشهکهشه دهکات.

بهنزیکیم لهسهرکردایهتى، ئهم مهفهومه زۆر زاڵه تادوایین سات یهکێتى لهگهڵ گفتوگۆکان دهڕوات، ئهگهر پارتى راستگۆ نهبوو لهو بهڵێنهى که بهتایبهت بهیهکێتى و قوباد تاڵهبانى داویهتى کهچارهسهرکردنى کێشهى موچهو بودجهیه، چونکه ناتوانین بهرگهى نهبوون و کهمى موچهخۆران بکهین، جهنابى هاوسهرۆکى یهکێتى بهڵێنیان داوه کهموچهخۆران بهتهنیا لهپێناو ئێوه بڕیارى سهلیم دهدهین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییهکهى یهکێتیه لهسهر لامهرکهزیی و رێککهوتن لهگهڵ بهغدا، ئهگهر رێککهوتن نهکرێت لهبهغدا پارتى لهسهر پرۆژهى لامهرکهزى رازیی دهبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار