‌بایدن به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى CIA کاندیدکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ فه‌رمى ویلیام بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له‌ روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ى  شوباتى 2021 کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، به‌ فه‌رمى ویلیام بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له‌ روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌دواى کاندیدکردنى ویلیام له‌لایه‌ن بایدنه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ى ده‌زگاکه‌، بڕیاره‌ لیژنه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى پیران له‌گه‌ڵ ئه‌و کاندیده‌دا کۆببێته‌وه‌ و دواتریش له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
ویلیام بێرنز، دیپلۆماتێکارێکى دێرینى ئه‌مریکایه‌ و ماوه‌ى 33 ساڵه‌ له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یدا خزمه‌ت ده‌کات، شاره‌زایى هه‌یه‌ له‌ کاروبارى روسیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.

ویلیام بێرنز له‌ ساڵى ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠١ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه‌ له‌ ئوردون. دواتر، له‌ ساڵى ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ یارمه‌تیده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بووه‌ بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

ناوبراو له‌ ساڵى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه‌ له‌ روسیا و له‌ ٢٠١١ تا ٢٠١٤ش جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى بووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار