‌لیژنه‌ى دارایى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ى بودجه‌دا که‌ دیارترینیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ کورتهێنانى بودجه‌ له‌ (49٪)ه‌وه‌ بۆ (19٪) که‌مراوه‌ته‌وه‌.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه‌، لیژنه‌یه‌کیان ده‌نگیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ى نێو پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ داوه‌، له‌وانه‌ش که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق به‌رێژه‌ى (20٪) و که‌مکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ له‌ (47٪)ه‌وه‌ بۆ (19٪)، واته‌ له‌ (76) ترلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ (25) ترلیۆن دینار.

هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى بڕگه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌روه‌ها (199) ملیۆن دۆلاریشى ته‌رخانکردوه‌ بۆ دروستکردنى هه‌زار قوتابخانه‌ له‌ته‌واوى عێراق.

هاوکات لیژنه‌که‌ له‌ پاره‌ى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاکان له‌ دوو ترلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ چوار ترلیۆن دینار زیاد کراوه‌ و بڕى پاره‌ى پترۆ دۆلاریش زیاد کراوه‌.


گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى که‌ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا دوای گۆڕانکاریى په‌سه‌ندى کردووه‌:

1-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان
2ـ که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق به‌ رێژه‌ى 20%
3ـ که‌مکردنه‌وه‌ى کورتهێنان به‌ 47% بۆ 19% واته‌ له‌ 47 ترلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 25 ترلیۆن دینار
4ـ که‌مکردنه‌وه‌ى قه‌رز 51 ترلیۆن دینار
5ـ مسۆگه‌رکردنى پاره‌ى وانه‌بێژان و گرێبه‌سته‌کان
6ـ چالاککردنى سیستمى کۆکردنه‌وه‌ى باج و کرێى خزمه‌تگوزارییه‌کان
7ـ زیاکردنى پاره‌ى پترۆدۆلار بۆ پارێزگاکان له‌ 500 ملیاره‌وه‌ بۆ ترلێونێک دینار
8ـ زیادکردنى بودجه‌ى سوپاى عێراق و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان
9ـ زیادکردنى بودجه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌بڕى 1.5 ترلیۆن دینار
10ـ زیادکردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ چاپکردنى کتێب
11ـ ته‌رخانکردنى بودجه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بوونى زیانلێکه‌وتووانى گۆڕینى به‌هاى دۆلار له‌ که‌رتى تایبه‌ت
12ـ ته‌رخانکردنى پاره‌ى ته‌واوى جوتیاران و ته‌رخانکردنى 200 ملیار بۆ هاورده‌ى په‌ین و ده‌رمان و تۆو بۆیان
13ـ پاڵپشتیکردنى سیستمى ناناوه‌ندێتنى (لامه‌رکه‌زی) له‌ پارێزگاکان
14ـ ناچارکردنى وه‌زاره‌ته‌کان به‌کڕینى به‌رهه‌مى ناوخۆیی
15ـ پاڵپشتیکردنى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی
16ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕگه‌کانى فرۆشتنى موڵکى ده‌وڵه‌ت
17ـ ته‌رخانکردنى پاره‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌ینه‌وا و به‌نده‌رى فاو و فڕۆکه‌خانه‌ى زیقار
18ـ زیادکردنى 339 ملیار بۆ کڕینى ده‌رمان
19ـ مسۆگه‌رکردنى راده‌ستکردنى نه‌وتى خاوى کوردستان به‌ حکومه‌تى ناوه‌ندی
20– زیادکردنى پاره‌ى زیانلێکه‌وتوانى تیرۆر و زیندانیانى سیاسى و شه‌هیدان
21ـ ته‌رخانکردنى 199 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنى هه‌زار قوتابخانه‌
22ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆله‌ته‌کانى کۆمپانیاکانى مۆبایل پاش بژاردنى قه‌رزه‌کان
23ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاره‌ى کۆنگره‌ و نه‌سریه‌ى میواندارى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان
24ـ ناچارکردنى حکومه‌ت به‌ ئۆتۆماتیکى کردنى گومرگ و باج و په‌یوه‌ستکردنى به‌بانکى ناوه‌ندی
ـ25 ناچارکردنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ جێبه‌جێکردنى سیستمى بایۆمه‌ترى فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌رخستنى بندیوار
26ـ پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کان و گرێبه‌سته‌کانى کاره‌با
27ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌خشینه‌ گومرگییه‌کان بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار