دیموکراته‌کان پڕۆژه بودجه زه‌به‌لاحه‌که‌یان به‌بێ کۆمارییه‌کان تێپه‌راند
"جۆو بایدن بڕى 1.9 ترلیۆن دۆلارى ته‌رخان کرد بۆ هاوکارى دارایى بۆ سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌کان"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دیموکراته‌کان ئه‌و پاکێجه 1.9 ترلیۆن دۆلارییه‌ى که له‌لایه‌ن جۆ بایدنه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێشنیاز کرابوو تێ‌یان په‌راند به‌بێ کۆمارییه‌کان.
له ئه‌نجوومه‌نى پیران به 51 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 50 ده‌نگى نه‌خێرى کۆمارییه‌کان، رێگه یاساییه‌که‌یان په‌سندکرد و پاکێجه داراییه‌که‌ى بایدنیان له ره‌تکردنه‌وه رزگارکرد.
کاملاهاریس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "ئه‌نجامى ئه‌م ده‌نگدانه 50 ده‌نگى به‌ڵێ و 50 ده‌نگى نه‌خێره، ئه‌نجوومه‌نى پیران به یه‌کسانى دابه‌شبووه، ده‌نگى جێگرى سه‌رۆک به‌ڵێیه، که‌واته هه‌موارکردنى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه په‌سندکرا."
سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هه‌روه‌کو چۆن پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنى دابوو ئه‌گه‌ر که‌سێک داهاتى ساڵانه‌ى له 75 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت ئه‌وا جگه له‌و 600 دۆلاره‌ى که پێشتر وه‌کو هاوکارى وه‌ریده‌گرت، 1400 دۆلارى دیکه‌شى پێ بدرێت. هه‌ر خێزانێکیش داهاتى ساڵانه‌ى له 150 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت، 4000 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرن.
جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "پاکێجه‌که مووچه به‌رز ده‌کاته‌وه، پاکێجه‌که گه‌وره و باشه، وه‌ڵامێکى راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى که تێیکه‌وتووین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پلانه‌که‌م زیاتر له هه‌ر پلانێکى دیکه هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت، گه‌شه‌ى ئابوورى دروست ده‌کات له ته‌واوى جیهاندا به‌تواناتر ده‌بین".
ئێستاش پاکێجه‌که ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه بدرێت که له ئه‌نجوومه‌نى پیراندا تێیدا کراون و دواى ئه‌وه‌ش لیژنه جیاوازه‌کانى کۆنگرێس ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پلانه‌که ده‌که‌ن.