په‌رله‌مانتارێک رێککه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر له نێوان گروپێک له هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، "رێکه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر هه‌یه له نێوان گروپێک له هه‌رێم و گروپێک له به‌غدا".
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه: "هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، رێککه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر هه‌یه له نێوان گروپێک له هه‌رێم و گروپێک له به‌غدا، هه‌ردولایان رێککه‌وتنیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌هێڵن بگه‌نه رێکه‌وتن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌و دوو گروپه له راگه‌یاندن هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتری، له‌ژێریشه‌وه هاوڕان دۆخه‌که وه‌ک خۆى بهێڵنه‌وه، هه‌ر کات ده‌رفه‌تێک هه‌بێ بۆ رێککه‌وتن تێکى ده‌ده‌ن".
تا ئێستا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به‌رده‌وامه و له‌مساڵدا دوجار وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غداى کردوه، بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه جارێکى تر سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه.
دوێنێ، قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا رایگه‌یاند که "نه‌وت سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى داهاتى هه‌رێمى کوردستانه، له‌و ڕێگایه‌شه‌وه پاره‌ى زۆربه‌ى خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم دابینده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌مان نه‌مێنێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ دابینکردنى خه‌رجییه‌کانمان نامێنێت".
هه‌روه‌ها قوبان تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"ناشتوانین ئه‌و قه‌رزانه بده‌ینه‌وه، که که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هه‌رێمى کوردستان".