به‌رمیلێک نه‌وتى خاو 60 دۆلارى تێپه‌راند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌نرخى نه‌وتى خاو جارێکى دیکه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌ خۆیه‌وه‌ بینى و له‌ ئێستادا نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا 60 دۆلارى تێپه‌راند.

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ 8ى شوبات، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 60 دۆلارو 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 57 دۆلارو 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 58 دۆلارو 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

 ماوه‌یه‌که‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى کۆرۆنا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى جموجوڵه‌ پیشه‌سازى و بازرگانییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێده‌چێت نرخه‌که‌ زیاتر به‌رزببێته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار