حکومه‌ت ناتوانێت مووچه‌ى پێشمه‌رگه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بکات
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتى:
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم باس له‌هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌کات و ده‌ڵێت:» کاتێک دیاریکراوه له‌نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، دواى ئه‌و واده‌یه هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی».
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه و موچه‌ى دواده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌تواناى حکومه‌تدا نییه«.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌ناو (11) هه‌زار که‌س که دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه ره‌نگه (500)یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت «بندیوار له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و ته‌نها له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه«.
هاوکات، له‌باره‌ى پۆستى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه که به‌پێى رێککه‌وتنى گۆڕان و پارتى، وه‌ک «ئیستحقاقى گۆران» دیارى کراوه، جه‌بار یاوه‌ر وتى:» ئێستا له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و هێزیش لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن لهیهکخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌رشانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى، به‌ئێمه ده‌کرێت یا یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى دیکه؟».
هاوڵاتى: پرسى یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 به‌کوێ گه‌یشتوون؟
جه‌بار یاوه‌ر: پرۆسه‌که له‌سه‌ر دوو ئاست به‌رده‌وامه، به‌پێى یاساى ژماره دووى یاساى چاکسازى پێنج مادده‌ى تێدایه که‌په‌یوه‌ندى بهیهکخستنهوهى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، وه‌ک یه‌کخستنى (دۆسییه‌کان، خانه‌نشینان، که‌مئه‌ندامان، میلاکاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌کانى ژمێریاریی)، میکانیزممان دیاریکردووه‌و ناردوومانه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بکه‌ن و ده‌ستبکه‌ین به‌کارکردن له‌سه‌ری، بۆ پرۆژه‌ى چاکسازى ئێمه‌و هاوپه‌یمانان هه‌ندێکى جێبه‌جێکراوه‌و هه‌ندێکیشى پرۆژه‌یه و له‌بوارى جێبه‌جێکردندایه.
له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه بهیهکهکانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت.
هاوڵاتى: ئایا یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کان وه‌ک لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت؟
جه‌بار یاوه‌ر: ئێستا هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى (70 و 80) خه‌ریکن هه‌موو هێزه‌کانیان رێکده‌خه‌ن به‌هه‌مان شێوازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یانکه‌ن به‌لیواى پیاده‌و به‌هه‌مان ته‌شکیل و میلاکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئاسانکارى یه‌کخستنیان.
هاوڵاتى: واتا لیواى تێکه‌ڵ لهیهکهکانى 70 و 80 دروستده‌کرێت؟
جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌گوێزرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ئاینده‌دا بهمیکانیزمێک به‌شێوازى فه‌رمانده‌یى هه‌موویان ده‌به‌سترێنه‌وه به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌م یه‌کخستنه‌وه‌یه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزب ده‌رده‌هێنێت؟
جه‌بار یاوه‌ر: که‌هاته ژێر رکێفى وه‌زاره‌ت ئه‌وکاته هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی، به‌ڵام خه‌ڵکى حزبى هه‌ر ده‌مێنێت به‌پێى ده‌ستور ئازاده هه‌ڵگرى چ بیروباوه‌ڕێکه، به‌ڵام له‌ناو داموده‌زگاى یه‌که سه‌ربازییه‌کان نابێت کارى حزبى بکرێت.
هاوڵاتى: چه‌ند جارێ وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه که هاوپه‌یمانان فشاریان لێده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه فشاره‌کان چین؟
جه‌بار یاوه‌ر: من قسه له‌سه‌ر قسه‌ى که‌س ناکه‌م ئه‌و پرسیاره له‌خۆى بکه‌ن.
هاوڵاتى: ئه‌ى هاوپه‌یمانان هیچ فشارێک ناکه‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه؟
جه‌بار یاوه‌ر: مه‌سه‌له‌که فشار نییه‌و هاوکار و هه‌ماهه‌نگمانن له‌بوارى یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئه‌وان ئێستا له‌پرۆسه‌یه‌کى پرۆژه‌ى چاکسازین که له 2019دا پرۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شبوو، ئێمه پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بوو راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانى یه‌کى پرۆژه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتین کردمان به‌یه‌ک پرۆژه.
ئه‌و پرۆژه‌یه (26) خاڵه‌و راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و هۆڵه‌ندى و ئه‌ڵمانى به‌شدارن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژه چاکسازییه، ئه‌وان هانمان ده‌ده‌ن به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵماندا، پشتیوانیمان ده‌که‌ن، رێوشوێن داده‌نێن، خول ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ڵێنى هاوکاریى زیاتر ده‌ده‌ن.
وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه بهمن نه‌وتراوه.
هاوڵاتى: سه‌قفی زه‌مه‌نی کۆنکرێتى دیاریکراوه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه؟
جه‌بار یاوه‌ر: وه‌ختى خۆى ئه‌و پرۆژه چاکسازییه‌ى کهئامادهمان کرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا، وادانرا سه‌قفێکى زه‌مه‌نى سێ بۆ پێنج ساڵ، ئینجا ده‌توانین خاڵه‌کانى ناو پرۆژه چاکسازییه‌که‌ى رێکخستن و یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه جێگیربکه‌ین، له 2019 ده‌ستمان به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که کردووه.
هاوڵاتى: له‌ئه‌گه‌رى دروستبوونى ئاسته‌نگ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه مه‌ترسى دروستنابێت له‌سه‌ر بڕینى ئه‌و هاوکارییانه‌ى هاوپه‌یمانان پێتانى ده‌ده‌ن؟
جه‌بار یاوه‌ر: له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه بهیهکهکانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت.
هاوڵاتى: یه‌کێتى و پارتى که‌خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌و هێزانه ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌ئاستێکى باش‌دا نییه، کاریگه‌رى نه‌کردووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى یه‌کخستنه‌وه؟
جه‌بار یاوه‌ر: له‌ساڵى 2010 تائێستا که‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌کخرا ده‌ستمانکرد به‌یه‌کخستنى پرۆسه‌ى لیواکان و دیوان، تائێستا (14) لیوامان یه‌کخستووه‌و دوو لیواى تر یه‌کده‌خه‌ین که‌ده‌بێته (16) لیوا.
له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌نده‌ها جار گرژیى سیاسى دروستبووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، وه‌ک گرژییه‌کانى دواى هێرشى هێزه‌کانى عێراق بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، هه‌ندێک جار ململانێى سیاسى هه‌یه و کۆبوونه‌وه نه‌کراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ کاریگه‌ریى نه‌رێنى نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه هه‌وڵمانداوه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دووربخه‌ینه‌وه له‌و ململانێ سیاسییه و هیچ لایه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باس له‌و گرژییه سیاسییه ناکات.
بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن کهموچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه.
هاوڵاتى: ئامانجى جوڵاندنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ سنورى نه‌ینه‌وا چی بووه؟ئایا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بووه؟
جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هێزێکى پێشمه‌رگه نه‌جوڵاوه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌کى کێشه‌له‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ناتوانین هێز ببه‌ین بۆ ئه‌و ناوچانه و ده‌بێت به رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئینجا ده‌توانین هێز بنێرین، ، ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه په‌یوه‌سته به‌بوونى ئه‌و وهفدهى لهبهغدایه بۆ مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و نه‌وت و رێککه‌وتن، هه‌ندێک قسه‌کراوه که‌گوایه هێز جوڵێنراوه به‌رامبه‌ر سوپاى عێراق، خۆى ئه‌سڵى بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بووه هه‌ندێک گروپى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌چوغ به‌دیده‌کرا، ترسێک هه‌بوو په‌لامارى پێگه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه بده‌ن، هه‌ستمان کرد جموجۆڵ هه‌یه‌و زانیارییمان هه‌بوو ده‌یانه‌وێت کارى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه هێزه‌کان خرایه ئینزاره‌وه لهمیحوهرى شه‌ش کهسنورى مه‌خمور و دیبه‌گه‌و گوێر و قهرهچوغه که داعش بنکه‌ى ئاشکراى هه‌یه.
هاوڵاتى: مه‌ترسى پێکدادانى پێشمه‌رگه و گه‌ریلاکانى په‌که‌که ماوه یان نا؟
جه‌بار یاوه‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى چه‌کدارییه‌وه هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک دروستنه‌بووه، به‌تایبه‌ت هیچ یه‌که‌یه‌کى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان نه‌چووه‌ته حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ هێزێکى تر، حکومه‌ت لایه‌نگرى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌کداریى نه‌بووه‌و به‌رده‌وام داواکراوه کێشه‌ى نێوان پارتى کرێکاران و تورکیا به‌ئاشتى چاره‌سه‌ر بکرێت.
هاوڵاتى: بار‌و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه له‌ئاستێکى خراپدایه داواتان کردووه لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه؟
جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان یه‌ک هه‌لومه‌رجى باروگوزه‌رانیان هه‌یه‌و به‌ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه نییه، قه‌یرانى دارایى هه‌یه‌و پێشتر پاشه‌که‌وتى موچه هه‌بوو، ئێستا لێبڕینهو دواده‌که‌وێت.
به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌مه رۆڵى نه‌رێنى هه‌یه‌و پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریکى قسه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى له‌موچه‌ى پێشمه‌رگه نه‌بڕدرێت بودجه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، حکومه‌ت ناتوانێت له‌ئێستاداو له‌م هه‌لومه‌رجه ئابورییه‌دا چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکات، به‌ڵام ئه‌و وهفدهى هه‌رێم لهبهغدایه بگاته رێککه‌وتن نه‌ک کێشه‌ى پێشمه‌رگه کێشه‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هاوڵاتى: کاتێک باس لهبندیوار ده‌کرێت زۆرجار په‌نجه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راده‌کێشرێت که‌زۆرترین بندیوارى تێدایه، ئایا چیتان کردووه بۆ نه‌هێشتنى بندیوار‌و دوو موچه‌یى؟
جه‌بار یاوه‌ر: بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن کهموچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه.
هاوڵاتى: به‌پێى رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پشکى گۆڕانه، بۆچى تائێستا نه‌دراوه به‌گۆڕان؟ یان پشکى گۆڕان نییه‌و هى یه‌کێتییه؟
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌یه‌کێتى و گۆڕان و پارتییه‌وه هه‌یه، وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه بهمن نه‌وتراوه.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر حه‌قیقه‌تیش ئێمه له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و ئێستا هێز لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوولایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن لهیهکخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌و پرۆسه‌یه بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه زیاتر به‌ئێمه‌مانان ده‌کرێت، له‌کوێ جه‌بار یاوه‌ر که (50) ساڵه ئه‌ندامى یه‌کێتییه و (40) ساڵه له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌م یان یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى تر.
ئه‌م پرۆسه‌یه بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وکاته‌ى هێزه‌کان بوون به‌هێزى حکومى ئه‌وکاته ده‌کرێ وه‌زیره‌که یان به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت، ئێمه ئێستا له‌حاڵه‌تێکى ئینتیقالیداین ره‌نگه ئه‌م قۆناغه به‌و که‌سانه بکرێت که له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دان.
هاوڵاتى: پێتوایه یه‌کێتى له‌م کاته‌دا تۆ له‌و پۆسته ببه‌خشێت؟
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه پرسیارێکى سیاسییه‌و ده‌توانیت ئاراسته‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بکه‌یت، بۆیه ناتوانم وه‌ڵامى سیاسیت بده‌مه‌وه.