شاسوار جه‌لال له‌نزیکه‌وه‌

به‌ره‌و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئایدیا و دنیابینیه‌کانی شه‌هید ئارام

4 ساڵ لەمەوپێش




 

 

 

 

 

 

شوان ئه‌حمه‌د
 

(بهداخهوه زۆربهی سیاسهتوان و ڕۆشنبیرانی عهرهب، خراپترین شتێکیان لهمارکسیزم وهرگرت- واته ئایدیۆلۆژیا، باشترین شتێکیشیان فهرامۆشکرد- واته سۆسیۆلۆژیا- و دهرهنجامهکهشی ماڵوێرانی بوو).

-د.هاشم ساڵح-

 

(من له سهرهتای دروستبوونی–ی . ن . ک- دهمویست بچمه ناو کۆمهڵه، بهڵام که ههندێ نوێنهری کۆمهڵهم بینی، بۆم دهرکهوت ناو و ناوهڕۆکهکهی لهگهڵ یهک نەدەگونجا).

-هۆمهر شێخمووس-

 

 

بهرایی:

شههید ئارام ناوێکی ئاشنایه به گوێی ههموو ئهوانهی له باشوری کوردستان دا دهژین، وهلێ کهمێکی کهم ئاگاداری نوسین و بهرههم و دنیابینیهکانی ئهو ههن.چاپکردنی کتێبی(بابهتهکانی شههید ئارام له ڕۆژنامهی هاوکاریدا) سهرهتای ئهمساڵ، دهرفهتی ئهوهمان دهداتێ تا له نزیکهوه بزانین سکرتێر و تیۆرسینی کۆمهڵهی ڕهنجدهران، چۆن بیریکردۆتهوه و دنیابینیهکانی چۆن بوون.

ڕوی ئەرێنی کۆکردنهوهی ئهم وتارانه لهوهدایه، بهرههمی قۆناغی کامڵی ناوبراو و هی چهند ساڵێکی کهم بهرله چونه شاخ و شههید بوونیهتی.ئهم نوسینه ههوڵێکه بۆ خوێندنهوهی وتارهکانی ئهو بهرههمه، به چاوێکی ڕهخنهگرانه. خۆ لهقهرهدانی ئایدیا و بۆچون و دنیابینیهکانی شاسوار جهلاله، بهبێ پڕکێشی کردن و دهستبردن بۆ خهبات و ژیانی حزبایهتی و ئهو بوارانهی دیکه کهئهو سهرقاڵیان بووه.

یهکهم_ سادهگۆیی و بێ قوڵایی نوسینهکان، یان قسه له بهرگی نووسین دا:

یهکهم شت سهرنجی خوێنهری کتێبهکه ڕابکێشێ ئهو سادهگۆیی و کڵێشه تهقلیدی و حازربهدهستهیه که کۆی ئهو پهنجاو چوار وتارهی پێنوسراوه، دوا شتیش نا ئومێدبوونی خوێنهره که دوای تهواوکردنی کتێبهکه، بهسهر ڕستهیهکی فیکری یان تیۆریزهکردنێکی وادا ناکهوێت، گهواهی دهربێت لهسهرئهوهی بهرههمهکه به قهڵهمی سکرتێری ڕێکخراوێکی چهپی مارکسی- لینینی نوسرابێت.

ئهم وتارانه به گشتی قسهن نهک نووسین، نووسینیش بن هیچ قوڵایی و ئهرزشێکیان نییه. لهباشترین حاڵهتدا به وتاری ڕادیۆی و له بهلاغی حیزبی و ڕێکخراوهیی دهچن که ئهرکیان تهنها گواستنهوهی ههندێ زانیارییه،  لهو وڵات و ههرێمانهی له پهراوێزی مێژوودان( مۆزهمبیق، زیمبابۆی، گینیای بیساو، کهمبۆدیا و....هتد).

بابهتهکان یهک کڵێشهیین و تێکڕا یهک تۆن دهخوێنن، ههجوکردن و بهدناوکردنی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم(کهمهبهست لێیان بهزهق و زۆپی وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا و ئیسرائیله)، لهگهڵ ستایشکردن و پیاههڵدانی ئهو جوگرافیا و زۆنانهی کوانوی خهبات و بهرخودان و شۆڕش بوون(فهلهستین و ڤێتنام).

دووهم- کورد وهک میوان:

گهر ئهم وتارانه وهربگێڕدرێنه سهر ههر زمانێکی دیکهی دنیا، ههرگیز ههست بهوهناکرێت نووسهرهکهی کورد بووبێت. بۆت ساغ نابێتهوه که ئهو باس و خواسانه بهرههمی پهڕهمووچی سکرتێر و تیۆرسینی ڕێکخراوێکی چهپی مارکسی -  لینیی کوردستانییه. سهیر ئهوهیه ئێمه لهڕێی ئهو وتارانەوە سەفەری ئاسیا و ئهفریقا و ئهمریکای لاتین دهکهین، بهڵام به پهرهگرافێک چییه نهبارودۆخی چینی کرێکاران لهعێراق دهخوێنینهوه، نه زهحمهتکێشان و ڕهنجدهرانی بیروبازووی کوردستان حزورێکیان ههیه.

تهنها شتێک لهم کتێبهدا بۆ کوردبێت و ناوی کوردی تێدا هاتبێت(نهورۆزی نوێ و ڕێڕهوی نوێ) یه (بڕوانه، ل 165). که زیاتر به داڕشتن و وتارێکی وهسف ئامێز و ڕۆمانتیکی دهچێت و هیچ قوڵای و ڕوانگهیهکی نه فیکری و نه سیاسی و نه کلتوری ههیهو بهو وتارانه دهچێت که ساڵانه لێرهو لهوێ، بۆ نهورۆز و ئهو بۆنه نهتهوهییه دهنوسرێت.

سێیهم- گاندی، نهک گیڤارا..

ستایشکردنی توندوتیژی و پهسهندانی خهباتی چهکداری:

شتێک که بیستومانهو دهماودهم دهگێڕدرێتهوه، ئهوهیه شههید ئارام دژی توندوتیژی بووهو له بری خهباتی چهکداری بڕوای به خهباتی جهماوهری و ڕێکخراوهیی ههبووه، کهچی وتارهکانی ناو ئهم کتێبه شتێکی تر دهڵێن. پێمان دهڵێن که ئایدیا و دنیابینی شاسوار جهلال بۆ گۆڕانکاری زیاتر باوهڕی به خهباتی چهکداری و بهکارهێنانی توندوتیژی ههبووه. واته وهک تیۆره له (فرانزفانۆن) و وهک پراکتیک له (گیڤارا)وه نزیک بووه، نهک حهزی به چارهی(گاندی و ڤاسلاڤ هاڤڵ و ماندێلا)بووبێت.

بۆ سهلماندنی ڕاستی ئهو قسانه، چهند نمونهیهک بەرچاودهخهم:

١-(ههر گهلێک ههرچهنده بچووک بێ و ههژارو بێ دهرامهت بێت که دهستی دایه چهک و ڕاسته ڕێی خهباتێکی شۆڕشگێڕی گرتهبهر، دوورو نزیک به ئامانجهکانی خۆی دهگات)، ل٥٦.

٢-(له 1871 کرێکارانی پاریس بۆ یهکهمجار به ڕاپهڕینێکی چهکدار، حوکمیان گرتهدهست)، ل٦٢.

٣-(فڕاندنی فڕۆکهیهکی ئیسرائیل لهلایهن چهند چهکدارێکی فهلسهتینیهوه- که شههید ئارام بە پیتی درشت ناویان به پێشمهرگه دهنوسێت-، به جوانترین نمونهی فیداکاری دهداته قهڵهم و تایتڵی وتارهکهشی ههر ئهو دهستهواژهیهیه)، ل ٧٩.

٤-ههرلهههمان لاپهڕهدا بهوپهڕی حهماسهتهوه دهنووسێت:( له کۆتایی مانگیشدا، جارێکی کهیش پێشمهرگهکانی فهلهستین بهیارمهتی چهند پێشمهرگهیهکی ژاپۆنی- پێشمهرگهی ژاپۆنی، زاراوەیەکی تەواو نەشازە؟!-، نمونهیهکی تری بێ هاوتای فیداکارییان پێشکهش به شۆڕشی ههموو دنیاکرد. ئهوهبوو ههفتهی ڕابردوو چهند پێشمەرگهیهکی فهلهستین، لهگهڵ فڕۆکهیهکی فڕهنساییدا خۆیان گهیانده فڕۆکهخانهی - لید-وه، ههردوای دابهزین لولهی تفهنگهکانیان کردۆته ئیسرائیلیه دوژمنهکان و ژمارهیهکی زۆریان لێ کوشتوون و بریندار کردوون و دوو فڕۆکهشیان به بۆمبای دهستی خراپ کردووه. ئهم پێشمهرگه دلێره جوامێرانه، بۆ ئهوهچوون که به خوێنی گهشی خۆیان له ئیسرائیلییه دوژمنهکانیان بگهیهنن، که گهلی فهلهستین ههرگیز نابهزێت و دهست لهمافه ڕهواکانی خۆیان ههڵناگرێت و سووره لهسهر خهباتی سهخت له پێناوی بهدیهێنانی ئهو مافانهداو دوژمن ههرچهند بههێز و پشت ئهستووربێت، به یارمهتی بێشوماری ئیمپریالیسته ئهمریکاییهکان، لهگهڵ ئهوهشدا ناتوانێت شۆڕشی ڕهوای گهلی فهلهستین بکوژێنێتهوه. ئهو گهلهی دهستی داوهته چهک و ڕێبازیخهباتی چهکدارانەی پیرۆزی دژ ئیمپریالیزمی گرتۆتهبهر.. ئهم کاره فیداکارانهیه، جوانترین نمونهی گیان بهختکردنه له پێناوی ئازادی و سهرفرازی و مافهکانی گهل و نیشتیمان دا و....هتد).

٥-(گهلانی ئێران ڕژێمی شا به چهک  ههڵئهتهکێنن). دوای چەند ساڵێک گەلانی ئێران بەچەک نا،  به خهباتی مهدهنی و به خۆپیشاندان ئهوکاره دەکەن، ل ١١١.

٦-(بۆ گۆڕینی کۆمهڵی فره چین و پڕستهم له وڵاتانی جیهانی سێههم، تهنها ڕێگا شۆڕشی چهکداری گهله)، ل١٢٣.

٧-(شۆڕشی گهلی چهکدار، تاکه ڕێگایه بۆ بهدیهێنانی ڕزگاری)، ل ١٣٠.

٨-(سوتاندنی فڕۆکه ژاپۆنیهکه لهلایهن پێشمهرگهکانی فهلهستینهوه، کارێکی زۆر ئازایانه و فیداکاریانهیه)، ل١٨١.

٩-(ئهو ڕێبازهی گهلی فهلهستین ههڵی بژاردووه، ههرچهنده ڕێبازێکی سهخت و دوورو درێژ و پڕناسۆڕ و فیداکاری و تهگهرهیه، بهڵام ڕێبازی ڕووناکی بهرهو سهرکهوتنه،ئهویش که ڕێبازی خهباتی چهکدارانهی درێژخایهنه)، ل ٢١٠.

بیرمهندو نووسهرو شاعیری دیارو ههره بهناوبانگی عهرهب ئهدۆنیس، لهوتارێکیدا بهناوی (گاندی، نهک گیڤارا)، باس لهوهدهکات که مۆدێلی گیڤارایی چ ماڵوێرانییهک بووه بۆ واقیعی عهرهبی و شۆڕشی  فهلهستینی و گلهیی ئهوه دهکات که بۆچی به درێژایی سهدهی بیست، هیچ هێزێک له ناوچهکهدا گاندی ناکهنه سهر مهشق و ئاشتیخوازی و میانڕهویی ئهو له خهباتکردندا بهکهم دهگرن، لهگهڵ ئهوهی توانی بهو ڕێگایه کۆڵ به کۆلۆنیالیزمی زهبهلاحی بهریتانیا بدات. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:(ادونیس: رأس اللغة‌‌ جسم الصحرا‌‌ء - دار الساقی، بیروت-الطبعة‌‌ الاولی، 2008- غاندي، لا غیفارا  ص 115-119). بهداخهوه له نووسینهکانی ئهم کتێبهشدا تهنها تارمایی گیڤارا دهبینین نهک گاندی.

چوارهم- فهلهستین، ڤێتنام، ئەفریقا:

بابهتی سێنتراڵی لهم کتێبهدا، خهباتی چهکداری موعجیزه ئاسای گهلانی ڤێتنام و فهلهستین و ئهفریقا و ئهمریکای لاتینه. سهیرکردنی شۆڕشی ئهو گهلانهیه، وهک ڕوداوی چارهنوسسازی مێژوویی. لهم سهروبهندهشدا ئهوهندهی حوکمدانی ئایدیۆلۆژی زاڵه، ئهوهنده شرۆڤه و لێکدانهوه و شیکاریی نابینن. سهیرهکهش لهوهدایه سهرباری ههڵه و نادروستی پێشبینیهکانی، کهچی مهلا بهختیار لهلاپهڕه نۆزده دا بهپیتی درشت دهنووسێت: (هاوڕێ ئارام سهرکهوتنی نهتهوهی عهرهب و فهلهستینیه شۆڕشگێڕهکانی دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم، بهسهرهنجامێکی بهڵگه نهویست زانیوهو دڵنیابووه له سهرکهوتنیان). ههر ناوبراو له لاپهڕه بیست و چواردا دهنووسێت:( کاک ئارام باوهڕی نهگۆڕی به سهرکهوتنی گهلانی ئهفریقا بووه، سهرهڕای قهوارهی پیلانه گهورهکانی ئیمپریالیزم). ئهمه نهک ههروایه، بەڵکو پێچهوانهکهی  تەواو ڕاسته.

خوێنهران و هاوڵاتیانی ئێمه لهههرجێیهک بن، دهتوانن له ئێستادا بزانن دۆخی وڵاتانی عهرهبی و پرسی فهلهستین و گوزهرانی گهلانی ئهفریقا، لهچ ئاستێکدایهو بهکوێ گهیشتووه. هاوکات لهو ئان و زهمانهی شاسوار جهلال ئهو شتانهی تێدا نووسیووهو به گرنگیهوه له خهباتی گهلانی ڕوانیووه، ئهوهندهی ئاگاداربم چهند نووسهر و لێکۆڵیارێکی چهپ و مارکسیستی عهرهبیش بهو کێشانهوه خهریک بوون، بهڵام به ئایدیا و دنیابینیهکی ترهوه. کاری ئهوان تهنها ستونووسی و ههجوکردن و حوکمدان نهبووه، بهڵکو ههوڵیان داوه لهسهر بنهمای فیکری و به شێوهیهکی شیکاریی قسه لهو بابهتانه بکهن.

بۆ نمونه ( یاسین الحافظ) وهک سهرمهشقی نووسهر و تیۆرسینه مارکسیهکانی شهست و حهفتاکانی جیهانی عهرهبی که قسه لهسهر شۆڕشی ڤێتنامی و فهلهستینی دهکات کتێبێکی گرنگی وهک (التجربة‌‌ التأریخیة‌‌ الفیتنامیة - تقییم نقدي مقارن مع التجربة التأریخیة‌‌ العربیة -چاپی سێیهم، 1997) دهنووسێت. کهقسەش لهکێشهی عهرهب ئیسرائیل و شکستی حوزهیران دهکات (الهزیمة والآیدیولوجیا المهزومة - چاپی یەکەم، ١٩٧٨)  دهنووسێت.  سهبارهت به شۆڕشی گهلان وتیۆریا ڕادیکالیەکانی (مارکسیزم، لینینیزم، ماویزم و فرانز فانۆن)،  بیرمهندێکی گهورهو کۆنه مارکسیستێکی وەک جۆرج تهرابیشی (الاستراتیجیة الطبقیة‌‌ للثورة‌‌- دار الطلیعة‌‌، بیروت- چاپی یهکهم، 1970-چاپی دووهم، 1979)، دهنووسێت. ئەڵبەتە نووسین و بەرهەمەکانی مونیر شەفیقیش بەرلەتەوەللابوونی لەمارکسیزم، نمونەنەیەکی دیار و بەرچاوی دیکەیە.

شایەنی باسە ئهوانه ههر حوکم نادهن و ههرله ستونێکی بهرتهسکی ڕۆژنامهوانی دا جێی ئهو شتانه ناکهنهوه. هاوکات ئهوانه که باس له گهلانی جیهان دهکهن، وهک کێشهی سانهوی ئاوڕیان لێدەدەنەو کێشهی گهلانی خۆیان سهنتهره و ئهولهویهتی  ههیه. کهچی لهم کتێبهی شههید ئارامدا، ئهولهویهت ڤێتنام و فهلهستین و مۆزهمبیق و گینیای بیساوهو کورد بزرو نادیاره. ستایشکردن و پیاههڵدانهکان تهنها بۆ دهرهوهیهو کورد قڕەیە.

بۆ نمونه بڕوانه لاپهڕه پهنجا و حهوت (گهلی یهمهنی دیموکراتی، پشتیوانی گهلی کورده). لهلاپهڕه حهفتاو یهکدا به ههناسهیهکی لاهوتی نهک مارکسی عیلمی ڕهخنهگرانه، دهنووسێت (خاکی پیرۆزی ڤێتنام). لهلاپهڕه ههشتاویهکدا بهههمان تۆنی ناسیۆنالستێکی عهرهب دهنووسێت: (ڕۆژێک ههردێت تهخت و تاراجی ئهو بنکه ئیمپریالیستیه له فهلهستین تێک بدرێت، که مهبهستی ئیسرائیله). لهلاپهڕه نهوهدو چواردا دهنووسێت: (خهباتکاران لهنیشتیمانی عهرهب دا زۆرن). له لاپهڕه سهدو بیست و دوودا باس له بایهخ و گرنگی (شۆڕشی مۆزهمبیق دهکات بۆ جیهان؟).

لهههمووی سهیرتر ئهوهیه لهلاپهڕه سهدو حهفتاو حهوت، ڕێکو ڕاست دهنووسێت:( پشتگیرکردنی گهلی زیمبابۆی، ئهرکی ههموو ئازادیخوازێکه). لهکاتێکدا ئازادی زیمبابۆی ئهوهبوو دیکتاتۆرێکی خۆسهپێنی وهک ڕۆبهرت مۆگابی (1924- 2019 )، سی دانه ساڵ به ئاگر و به ئاسن حوکمڕانی تێدا کردوو، لهسهردهمی کۆلۆنیالستی خراپتری کرد. قۆناغی دوای ڕزگاری نیشتیمانی و ههتا ئێستاش، ئهفریقا کیشوهری کۆدێتای سهربازی و سیستهمی دیکتاتۆره بێشومارهکانه، کهچی له لاپهڕه سهدو ههشتاو نۆدا شههید ئارام بهوپهڕی قهناعهتهوه دهنووسێت:( ئهفریقا بڵێسهیهکی بێ ئامانی شۆڕشێکی مهزنه له جیهان دا).

دواجار شههید ئارام چهند بهتوندی بهگژ جولهکهو دهوڵهتی ئیسرائیلدا دهچێتهوه، ده ئهوهندە دڵفراوانتر باس له عهرهب و مافهکانیان دهکات، بۆنمونه بڕوانه:

-(سهرکهوتنی گهلانی عهرهب، پهیوهسته به بڕوای جهنگاوهرانی عهرهب به دروستی مافهکانیان)، ل ١٩٥.

-(عهدالهت  ئهو مهسهلهیهیه گهلانی عهرهب له پێناویدا دهجهنگن)، ل١٩٦.

-(سڵاوێکی گهرم له ئافرهتانی عومان و خلیج)، ل ٩٣.

کێشهکه لهوهدایه لهم نوسینانهی شههید ئارامدا چهند پرس و باسی گەلانی چهوساوه و ماف خوراو زهق کراوهتهوه، هێنده ئاوڕ له پرسی کورد و کرێکار و زهحمەتکێشی عێراق نهدراوهتهوهو له حاشیهش دا ناویان نههاتووه.

پێنجهم- سهرکرده سیاسیهکان دیار و بیرمهند و تیۆرسینهکانیش نادیار:

یهکێکی دیکه لهو تهوهرانهی لهم نوسینانهدا جێی ڕهخنه و گلهیی و گازندهیه، ئهوهیه نووسهرهکهی وهک تیۆرسین و خوێندهوار و مارکسیستێکی عیلمی، بهدرێژایی تهواوی نووسینهکانی، نهک بڕگه و پهڕهگراف و ئیقتیباسی هیچ بیرمهندێکی چهپ و هیچ تیۆرسینێکی مارکسی بهنمونه ناهێنێتهوه و نووسینهکانی پێ دهوڵهمهند ناکات، بهڵکو ناوی تاکه یهک کهسیشیان گۆناکات. ئهمه لهکاتێکدا نووسینی مارکسیسته عهرهبهکان (ئهوهندهی ئاگاداربم) لەو سەردەم و زەمانەدا، خاڵی نییه له تێزه و تیۆرهی کهسانی وهک:(جۆرج لوکاش، ئهنتۆنیۆگرامشی، فرانز فانۆن، ئێمی سیزهر، لوی ئاڵتۆسێر، لوسیان ڤیڤهر، رۆجێ گارودی، بیریارانی قوتابخانهی فرانکفۆرتی وهک: ئهدۆرنۆ، هۆرکهایمهر، واڵتهربنیامین، هێربرت مارکۆزه، ئهرسنت بلۆخ و.... هتد)

کهچی لهبهرامبهردا ڕۆڵی چهند کارهکتهرێکی سیاسی و حیزبی بهرز دهنرخێنێ که ئهمڕۆ کهسانی وهک (جان لوویی مارگۆلن و پییر ڕیگۆلۆ و ستیڤان کۆرتوا)، بهدیکتاتۆر و خوێن ڕێژه ههره دڕندهکانی سهدهی بیستهم ناویان دێنن. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه ههردوو بهرگی(کتێبی ڕهشی کۆمۆنیزم)که ناسرسەلاحی له فارسیهوه کردوویهتی به کوردی و ساڵی 2013 لهخانهی وهرگێڕان له سلێمانی چاپکراوه.

ئەوەتا له ستایشی دیکتاتۆرێکی خوێن ڕێژ و دژه مرۆڤی وهک ستالین و ماوتسی تۆنگ، له لاپهڕه شهست و حهوت دا دهنووسێت:( دوای لینین، ستالین مارکسیزم- لینینیزمی پاراست و دلێرانه ڕابهری یهکێتی کۆماره سۆشیالیستیهکانی سۆڤێتی کرد که ئهوکاته تاکه دهوڵهتی سۆشیالیستی بوو له جیهاندا، وه له هێرش و پهلاماری گهورهی دوژمنانی دهرهوه و ناوهوه پاراستی و بهرهو سهرکەوتنی برد. ئێستاش که سهردهمی لهناوچونی تهواوی ئیمپریالیزمه و سۆشیالیزم له سهرانسهری جیهان دا بهرهو سهرکهوتن ئهڕوات، ماوتسی تۆنگ وهک مهزنترین مارکسیست- لینینیست لهم سهردهمهدا، مارکسیزم- لینینیزمی پاراستووهو بهپێی پێویستیهکانی ئهم سهردهمه- سهردهمی بهرهولهناوچوونی ئیمپریالیزم -، زۆر بلیمهتانه گهشهی پێکردووهو خستویهتیه قۆناغێکی تهواو نوێوه. بیروباوهڕهکانی ماوتسی تۆنگ چهکێکی ئایدیۆلۆژی بههێزه له خهباتدا، دژی ئیمپریالیزم و ڕیڤیژینیزم و دۆگماتیزم). تا دهگات به ستایشکردن و ههڵنانی بهدترین دیکتاتۆر و سیستمی حوکمڕانی که (کیم ئێل سۆنگ) و کۆریای باکوره. بڕوانه وتاری (گهلانی دنیا لایهنگیری یهکخستنهوهی نیشتیمانی گهلی کۆریان- ل ل 103 بۆ ١٠٥).

تهواو به پێچهوانهی ئهو بۆچونانهی شههید ئارامهوه که کۆمۆنیزم وهک ئایدیایهکی فریادڕهس سهیر دهکات و ڕۆڵی ماو و ستالین  بەرز دهنرخێنێ، مامۆستا ساڵح نیکبهخت له وتارێکدا بهناوی (ستراتیژیستێک بۆ ههموو وهرزێک که له ژماره-35-ڕۆژنامهی - زهمهن - له بهرواری 24- 9 - 2019 دا بڵاوبۆتهوه دهڵێت: گهرچی نهوشیروان مستهفا بۆ تاوتوێ و ههڵسهنگاندنی پرسه سیاسی و ئابووریهکان، خاوهنی ڕوانگهیهکی زانستی و چهپ بوو و باوهڕی به دادگهریی کۆمهڵایهتی بوو، بهڵام نه باوهڕی به تیۆریهکهی ماوتسی تۆنگ بوو، نهیهکیهتی سۆڤیهتیشی به ڕابهری جهمسهری سۆسیالیزم و برا گهورهی پارته کۆمۆنیستهکان دادهنا).

شهشهم- زمانێکی نووسینی خراپ و کوردییهکی شێواو:

جگه لهو تهوهرانهی باسمانکردن و لهم کتێبهدا جێی ڕهخنهن، خاڵێکی دیکهش ههیه کهله ئاستی نوسینی شههید ئارام دێنێتهوه خوارێ و خوێنهر ههرزوو درکی پێدهکات، ئهویش شاشی و خراپی زمانی نووسین و ئهو کوردیه پڕ کهموکوڕیهیه که پێینووسیوە. ڕهنگه لهڕووی زمانهوانی و داڕشتنهوه، وتاری( گهلان لهپێناو ئاشتی دا ئهجهنگن- ل ل  47 بۆ48)، خراپترینیان بێت. دهربارهی ههڵه زمانهوانیهکانیشی، دەتوانین چەند نمونەیەک بەرچاوبخەین.

لهلاپهڕه چل و نۆدا دهنووسێت: ( گهلان دژی گشت بنکهیهکی سوپایین) که ڕاستیهکهی (سهربازییه). له لاپهڕه پهنجاویهکدا دهنووسێت:( بهبۆنهی کۆنگرێسی قوتابیانی کوردستانهوه)که ڕاستیهکهی (کۆنفرانسه). لهلاپهڕه پهنجاو نۆدا دهنووسێت: (پساندنی خهباتی ناوکۆیی نێوان کورد و عهرهب). ناوکۆیی بهمانای (سیاق- کۆنتێکست)دێت و مانای ناوخۆی و خهباتی هاوبهش ناگهیهنێ که دهبوو ئهوهی بهکاربهێنایه.

لهلاپهڕه حهفتاو سێ دهنوسێت: (کهرهستهی جهنگ بهگهل و وڵاتی ڤێتنامهوه دهنرێت). ڕاستیهکهی (کهرهستهی جهنگ له دژیان بهکاردههێنرێت). لهلاپهڕه حهفتاو نۆ دهنووسێت: (فڕۆکهکهیان له فڕۆکهخانهی لید دابهزاند). ڕاستیهکهی فڕۆکه دهنیشێتهوه. باڵداره و پادار نییه. ئهوهی دادهبهزێت سهرنشینهکانی ناوین، گهرنا فڕۆکه دهفڕێ و پاشان دهنیشێتهوه، نهک دابهزێت. ههر له پهڕهگرافی دوای ئهوهدا دهنووسێت: (که ژمارهیهک لههاوڕێ پێشمهرگهکانیان له بهندی بهرهڵڵا بکهن). بهرهڵڵا بۆ باڵنده و ئاژهڵه. بۆ مرۆڤ ئازادکردن دروسته. پاشان ههر لهههمان پهرهگرافدا دهنووسێت:( فڕۆکهکه بهخۆی و ڕێبوارهکانی ناویهوه ئهتهقێننهوه). ئهوانهی له فڕۆکه و شهمهندهفهر و کهشتی و ئوتۆمۆبێلدان، کورد به سهرنشین ناویان دهبا نهک به ڕێبوار.

لهلاپهڕه ههشتاوسێ دهنووسێت:( بهبۆنهی بهستنی کۆنگرێسی بهرزی ئهفریقاوه). ڕاستیهکهی (کۆنگرهی باڵای وڵاتانی ئهفریقایه). لهلاپهڕه نهوهدو ههشت دهنووسێت:(بههۆی فڕۆکه ستراتیژییه بۆمبا هاوێژهکانیانهوه). فڕۆکهی ستراتیژی یانی چی؟. لهلاپهڕه سهددا دهنووسێت:( فڕۆکه قورسهکانی ئهمریکا). ڕاستیهکهی (فڕۆکه زهبهلاحهکانه)، نهک قورسهکان. ههرلهههمان لاپهڕهدا دهنووسێت:( سدود- ئاوبهست). ڕاستیهکهی (سدود- بهنداوهکانه). لهلاپهڕه سهد و حهڤدهدا دهنووسێت: (بیروباوهڕی نهتهوهیهکگرتووهکان). ڕاستیهکهی نهتهوه یهکگرتوهکان بهرنامهی کاری ههیه، نهک بیروباوهڕ. لهلاپهڕه سهدو بیست و پێنج دا دهنووسێت: (له ئهمریکا لیژنهیهکی زۆر بهرز پێکهێنراوه). ڕاستیهکهی (لیژنهیەکی باڵایه)، نهک بهرز.

دواجار شههید ئارام وهک ههر سهرکرده و نووسهرو چهپ و مارکسیستێک، له ڕهخنه بهدهرنیهو ئایدیا و دنیابینیهکانی هی ئهوهن ڕهتبکرێنهوه و ڕهخنهیان ئاڕاسته بکرێت. مارکس  و مارکسیستهکان سهر مهشقی ئهوانهن ههمیشە به دروشمی (ڕهخنه و ڕهخنه لهخۆگرتن)دێنە گۆ. کهواته با هەرهیچ نەبێت پشت ئهستور بهو نهریته، پرۆسهی ڕهخنهگرتن بهگهڕبخهین. ئهلیاس مرقس له کتێبی (المارکسیة‌‌ فی عصرنا) و له پێشهکی چاپی یهکهمی دا دهنووسێت: ( ماڵوێرانی هزری شۆڕشگێڕانه له سوریا و وڵاتانی خۆرههڵاتی عهرهبی، ماڵوێرانیهکی گهورهیه.. لهژێر دروشم و بهیداخی مارکسیزمدا پارته کۆمۆنیسته لۆکاڵیهکان، ئایدیۆلۆژیایهکی سهیر و سهمهرهیان بهناودا بڵاوکردینهوه.کەتێکهڵیهک بوو له دۆگمای ئایدیۆلۆژی  و پراگماتیزمی ههلپهرستانهو  فۆرمه کۆنهکانی، بهسهر ههلومهرجه نوێیهکاندا پراکتیزه دهکرد. بێسهروبهرییان ههڵدهبژارد بۆ پاساودانهوهی گۆڕانکارییه بهردهوامهکان. لهگهڵ ئهوانهشدا تیۆریایان دهگهیانده ئاستی تیۆلۆژیاو پاشان دایان دهبهزانده ئاستی تهکنیکی ڕۆژانه).

هاوکات مارکسیستێکی بهتهمهن و قاڵبووی وهک (کهریم مروة) له دیدارێکدا لهگهڵ گۆڤاری (الفیصل) دهڵێت: (ههر بهڕاست سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و مارکسیزم  درۆیهکی شاخداربوون). ئێمهش بۆ خاتری بهرگرتن به و درۆ گەورەیەو ڕێگەنەدانبەدووبارهبوونهوهی ئهو مهرگهساتانهی بهناوی مارکسیزم و خهباتی چینایهتیهوه کران و جگه له دۆزهخ هیچی ترمان به نسیب نهبوو، پێویستەبەدیدگای ڕهخنهیی له نووسین و ئهدهبیات و ئایدیا و دنیابینی ئەو مێژووە بڕوانین کەبەموژدەی یۆتۆبیای سۆسیالیزم و کۆمەڵگەی خۆشگوزەران و عەدالەت خوازەوە هاتە مەیدان، کەچی سەرەنجام لەچوارچێوەی هەرێمێکی  پڕگەندەڵی و تاڵانخۆری و مافیای و بنەماڵەییدا تەوقییان داین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار