ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن‌و سه‌رکوتکردن

ئاراس محه‌مه‌د ئاغا لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 4ى بادینانى یه‌کێتى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: پ. دهۆک

 

لێپرسراوى مهڵبهندى چوارى یهکێتى لهبادینان ئاماژه بهوهدهدات کهیهکێتى لهبادینان گۆڕهپان بۆ هیچ کهس و لایهنێک چۆڵ ناکات و پشتڕاستن لهوهى لهههڵبژاردنى داهاتوو دهنگهکانى یهکێتى روو لهزیادبوون دهکهن .

ئاراس محهمهد ئاغا، لێپرسراوى مهڵبهندى چوارى یهکێتى بادینان، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهڵێت:»نههاتنى هاوسهرۆکانى یهکێتى بۆ بادینان بهنده بهئیشوکارو بهرنامهى خۆیان، لهکاتێکى نزیکدا ئهو سهردانه ئهنجامدهدهن».

ههروهها لێپرسراوى مهڵبهندى چوارى یهکێتى جهخت لهوهدهکاتهوه که «دهبێت پارتى لهبادینان وازبهێنێت لهدهستگیرکردن و سهرکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامهنووس و کادیرو جهماوهرى لایهنهکان، لهسهر ئهم رهفتارانه پارتى زیانى زۆریان بهناوبانگى حوکمڕانى ههرێم گهیاندووهو بووەته مایهى دووبهرهکى و تێکدانى پهیوهندیى نێوان لایهنه سیاسییهکان».

لهدهم و کاتێکى گونجاوو بهپێى بهرنامهى خۆیان هاوسهرۆکانى یهکێتى سهردانى بادینان دهکهن، بۆ ئهم مهبهستهش بهڵێ بهرنامه ههیهو لهکاتێکى نزیکدا ئهنجامیدهدهن.

هاوڵاتى: یهکێتى لهدهۆک میوانه یا حسابى میوانى بۆ دهکرێت؟

ئاراس محهمهد ئاغا: یهکێتى لههیچ شوێنێک و پارچهیهکى کوردستان میوان نییه، یهکێتى خۆى بهخاوهنى دۆزو ماف و خواستهکانى ههموو گهلى کوردستان دهزانێت و لهپێناو بهدهستهێنانى ئهو مافانه تێکۆشاوهو بهردهوامیش خهبات دهکات، لههیچ شوێنێک گۆڕهپان بۆ هیچ کهس و لایهنێک چۆڵ ناکات .

هاوڵاتى: هیچ بهرنامهیهک یان پلانێک ههیه هاوسهرۆکانى یهکێتى سهردانى پارێزگاى دهۆک بکهن، ئهگهر ههیه کهى هاوسهرۆکانى یهکێتى بێنه دهۆک؟ 

ئاراس محهمهد ئاغا: دهۆک موڵکى هیچ لایهنێک نییه، لهدهم و کاتێکى گونجاوو بهپێى بهرنامهى خۆیان هاوسهرۆکانى یهکێتى سهردانى بادینان دهکهن، بۆ ئهم مهبهستهش بهڵێ بهرنامه ههیهو لهکاتێکى نزیکدا ئهنجامیدهدهن.

هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسهرۆکانى یهکێتى سهردانى دهۆکیان نهکردووه هۆکار چیه ؟ هیچ رێگرییهک بۆ ئهم سهردانه ههیه؟

ئاراس محهمهد ئاغا : هیچ کهس و لایهنێک بۆیان نییه رێگرى لهسهردانى هاوسهرۆکانى یهکێتى بکات بۆ بادینان و دهۆک بهتایبهتى، نههاتنى هاوسهرۆکان بۆ بادینان بهنده بهئیشوکارو بهرنامهى خۆیان، لهکاتێکى نزیک ئهو سهردانه ئهنجامدهدهن.

دهبێت پارتى لهبادینان وازبهێنێت لهدهستگیرکردن و سهرکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامهنووس و کادیرو جهماوهرى لایهنهکان، لهسهر ئهم رهفتارانه پارتى زیانى زۆریان بهناوبانگى حوکمڕانى ههرێم گهیاندووهو بووەته مایهى دووبهرهکى و تێکدانى پهیوهندیى نێوان لایهنه سیاسییهکان، ئومێد دهکهین رێز لهبیروڕاى ئازادو فرهحزبى بگرن لهبادینان و بزانن سهردهمى حزبى قاید نهماوه

هاوڵاتى: هیچ بهرنامهتان ههیه بۆ گوڕینى پلان و بهرنامه میدیاییهکانى یهکێتى لهبادینان بهتایبهت تهلهفزیۆنى بادینان؟

ئاراس محهمهد ئاغا : قۆناغى دواى چوارهم کۆنگره، قوناغى نووێبوونهوهیه لهسهر ههموو ئاست و لهههموو بوارێکى کارى رێکخراوهیى و حزبایهتی، نوێبوونهوه شمولى راگهیاندنیش دهکات بهتایبهت لهدهڤهرى بادینان.

ئێمه دهزگاى میدیاى بادینانمان دامهزراندووه، کهچهندین بهش و کهناڵى لهخۆگرتووه، ئێستا رۆڵێکى باشى بینیوهو لهئایینده ئهو دهزگایه گهشه پێدهدهین و ئاستى بوارى راگهیاندنى یهکێتى لهبادینان باشتر لێدهکهین .

هاوڵاتى: ئێستاش ههڕهشهکان لەسهر کادیرهکانتان لهبادینان ههیه یاخود نهماوه، پهیوهندیتان چۆنه لهگهڵ پارتى و حزبهکانى تر لهسنورى پارێزگاى دهۆک؟

ئاراس محهمهد ئاغا:ههڕهشهکان بهردهوامن، بهڵام ئێمه دهست لهبیروباوهڕى خۆمان ههڵناگرین، بهردهوام دهبین لهسهر ئهو پرەنسیپ و بههایانهى یهکێتى بۆمان داڕشتووه، که ئازادى دهربڕین و داخوازیى ماف و پاراستنى پیرۆزییهکانى گهل و نیشتمانن.

 پهیوهندییهکانمان لهگهڵ ههموو لایهنێک زۆر باشهو لهگهڵ پارتى ئاساییه، دهبێت پارتى لهبادینان وازبهێنێت لهدهستگیرکردن و سهرکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامهنووس و کادیرو جهماوهرى لایهنهکان، لهسهر ئهم رهفتارانه پارتى زیانى زۆریان بهناوبانگى حوکمڕانى ههرێم گهیاندووهو بووەته مایهى دووبهرهکى و تێکدانى پهیوهندیى نێوان لایهنه سیاسییهکان، ئومێد دهکهین رێز لهبیروڕاى ئازادو فرهحزبى بگرن لهبادینان و بزانن سهردهمى حزبى قاید نهماوه.

هاوڵاتى: پلانتان چییه بۆ ئهوهى لهداهاتوو بهتایبهت لهههڵبژاردنهکانى عێراق دهنگهکانى خۆتان زیادبکهن، چ گۆڕانکارى و کارێک دهکهن تابتوانن دهنگى یهکێتى زیادبکهن؟

ئاراس محهمهد ئاغا :باوهڕمان بهخهڵک و جهماوهرى یهکێتى زۆر تۆکمهیه کهههمیشه یهکێتى راگرتووهو سهریخستووه، جگه لهوه کارى باشمان بۆ خهڵک کردووهو بهرنامهى چاکمان ههیه بۆ ئایینده، بهتایبهتى لهبوارى دابینکردنى بژێویى خهڵک و خۆشگوزهرانى و مسۆگهرکردنى ماف و ئازادییهکان.

پێمانوایه بۆ ئهم قۆناغه خهڵک پێویستى بهژیان و داهاتهو یهکێتى لهسهر ئهم پرس و بواره کاردهکات، ئێمه لهوه پشتڕاستین کهدهنگهکانمان زیاد دهکهین و لهههڵبژاردن ئهنجامى باش بهدهستدههێنین .

هاوڵاتى: بۆچى تائێستا یهکێتى لهپشکى بادینان کهژمارهیهک  کهسن لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم دهستبهکار نهبوونه، کهئهوانیش بهڕێوهبهر و بریکارى وهزارهتن؟

ئاراس محهمهد ئاغا : وهکو پشکى بادینان لهپۆستهکانى حکومهت و پهرلهمان حهوت کهسمان کاندید کردووه، یهکێک بۆ پهرلهمان ئێستا وهک راوێژکارى سهرۆکى پهرلهمانى کوردستان دهستبهکاربووه، شهش ناوى دیکهمان بۆ دهستهى کارگێڕى مهکتهبى سیاسی ناردووه، لهلایهن خۆیهوه دهستهى کارگێڕى بۆ حکومهت و ههڤاڵى بهڕێز قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت پێشنیار کردووه، بڕیاره ئهوانیش لهماوهیهکى  نزیکدا وهکو بهڕێوهبهرى گشتى لهناو حکومهت دهستبهکارببن .

هاوڵاتى : بۆچى دهورو تهسلیم نهکراوه لهبهرپرسیارێتى مهڵبهندى چوارى یهکێتى؟

ئاراس محهمهد ئاغا : وهکو بهرپرسى مهڵبهندى چوار له 1ى نیسانى 2020 دهستبهکاربووم، ئهوکاته کهرهنتین و قهدهغهى هاتوچۆى سهرتاسهرى  لهههموو شارو پارێزگاکانى ههرێمى کوردستان ههبوو، دواى وهرگرتنى رهزامهندیى فهرمى لهپارێزگاو ئیدارهى ناوخۆیى دهۆک دهستهى کارگێڕى مهڵبهندى چوار دهورو تهسلیم لهگهڵ ههڤاڵ (سیار بامهڕنى) جێگرى بهرپرسى مهڵبهند ئهنجامدرا، لهبهرئهوهى ههڤاڵ عهبدولبارى زێبارى بهرپرسى پێشووى مهڵبهند بهنووسراوێکى فهرمى مهکتهبى رێکخستن لهئهرکى بهرپرسیارى مهڵبهند تهواو ببوو، دهورو تهسلیم لهگهڵ ههڤاڵ سیار بامهڕنى کردبوو، بۆیه ئێمهش دهورو تهسلیممان لهگهڵ ههڤاڵ سیار بامهڕنی کردو هیچ کێشهو گرفتێک لهو بارهیهوه نهبووه.

هاوڵاتى: زۆرینهى فهرمانبهران و موچهخۆرانى یهکێتى لهناو سهنتهرى دهۆکدان، بهڵام ههموو کاتێک قهزاى بهردهڕهش زیاتر دهنگى یهکێتى هاتووه، هۆکار چییه؟

ئاراس محهمهد ئاغا : نهخێر بهو شێوهیه نیه کهزۆرینهى موچهخۆرانى یهکێتى لهناو سهنتهرى شارى دهۆک بن، راسته بهردهڕهش دهنگى زۆر دههێنێت و جهماوهرى یهکێتى لهبهردهڕهش زۆره، بهڵام کهمبوونى دهنگهکان ههموو شارو شوێنێک دهگرێتهوه.

ئهمهش زیاتر بۆ کهموکوڕیى پێش چوارهم کۆنگره دهگهڕێتهوه، ئێستا دڵنیاین ئهو کهموکوڕییانه چارهسهرکراون، بابهتى پهیوهست بهئیدارهدانى کارو پڕۆسهى ههڵبژاردن بهشێوهیهکى گشتى پتهوتر کراون، بهدڵنیایى بۆ ئهم پرۆسهیەى ههڵبژاردن دهنگهکانى یهکێتى لهسهرانسهرى پارێزگاى دهۆک و دهڤهرى بادینان جیاوازتر دهبن لهپرۆسهکانى رابردوو.

هاوڵاتى: بۆچى راگهیاندنى یهکێتى لهبادینان رۆلێکى باش ناگێرێت لهسهر بابهتهکانى رهخنهیى و زیاتر ئیش لهسهر راپۆرت و بابهتهکانى کۆمهڵایهتى و هونهریى دهکات و کهمتر ئیش لهسهر کێشهکانى خهڵک دهکات؟

ئاراس محهمهد ئاغا : بهو شێوهیه نییه، راگهیاندنى یهکێتى لهبادینان خۆى لهههموو بوارێک دهدات، ئهگهر تهماشاى کهناڵ و ماڵپهرو پهیجهکانى (بادینان میدیا) بکهیت کهدهزگاى فهرمى یهکێتى نیشتمانى کوردستانه لهبادینان، بۆت دیار دهبێت کهزۆربهى بوارهکانى ژیانى خهڵکى ئهم دهڤهرهی لهخۆگرتووهو گرنگى بهسهرجهم سێکتهرو لایهنهکانى ژیان داوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار