نه‌وتى خاو 61 دۆلارو 17 سه‌نته‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نه‌وتى خاو له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و 61 دۆلارى تێپه‌راند.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 9ى شوبات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 61 دۆلارو 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 58 دۆلارو 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وت ى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 59 دۆلارو 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

دابینکردنى 1.9 تریلۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکاوه‌ رۆڵى هه‌بووه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.

چاودێرانى بازارى نه‌وت ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌روو که‌ له‌ چاره‌کى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌نێوان 65 بۆ 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار