وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: به‌توندى روبه‌ڕوى ئێران ده‌بینه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" لێدوانه‌کانى ئێران له‌باره‌ى په‌ره‌پێدان وبه‌ده‌ستهێنانیى چه‌کى ئه‌تۆمى زۆر مه‌ترسیداره و رێگریشى لێده‌که‌ین له په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کریستیان جه‌یمز، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند:"به‌رده‌وامده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ رێگریکردن له ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ک و موشه‌کى ئه‌تۆمى و په‌ره‌پێدانى پرۆژه ئه‌تۆمییه‌کانی، چونکه به‌ده‌ستهێنانى زۆر مه‌ترسیداره و جیهان ده‌خاته دۆخێکى نه‌خوازراوه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌توندى روبه‌ڕوى هه‌وڵه‌کانى ئێران ده‌بینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ئه‌تۆم".
جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى رابردوودا رایگه‌یاندبوو که وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سزاکانى سه‌ر ئێران هه‌ڵناگرێت و وه‌ک پێشمه‌رجێک بۆ دوباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردو وڵات. بایدن ئه‌وه‌شى دووپاتکردبوویه‌وه که پێویسته ئێران پێشتر پیتاندمى یۆرانیۆم رابگرێت، دواى ئه‌وه سزا ئابورییه‌کانى سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرن.