زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) بۆ هاوڵاتى:
چوار بۆ شه‌ش ساڵه 13 دیلى تورک لاى ئێمه پارێزراون، به‌ڵام له‌ئاکامى بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیا کوژراون
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) تایبه‌ت به هاوڵاتى ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت (41) فرۆکه‌ى جه‌نگیى به‌شدارییان تێدا کردووه‌و ده‌شڵێت:» گه‌ریلا به‌فرۆکه‌ى درۆن ڤیدیۆى که‌مپى دیله‌کانیان گرتووه، چوار بۆ شه‌ش ساڵه 13 دیلى تورک لاى ئێمه پارێزراون، به‌ڵام له له ئاکامى بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیا کوژراون«.
زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که)، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» هه‌ر له رۆژى یه‌که‌مه‌وه کهئۆپهراسیۆنى تورکیا ده‌ستیپێکرد رامانگه‌یاند که‌مپى دیله‌کان کراوه‌ته ئامانج، ویستمان راى گشتى ئاگادار بکه‌ینه‌وه تافشارێک دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى دیله‌کان پارێزراو بێت، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامى بههێرشهکهدا، ده‌رکه‌وت تورکیا به‌زه‌یى به‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆشی‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رووى راستى ده‌وڵه‌تى تورکیا ئاشکرا ده‌کات».
هاوڵاتى: ئامانجى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى چى بووه؟
زاگرۆس هیوا: له‌ڕۆژى (10)ى شوبات تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى دژ به‌گه‌ریلا له‌هه‌رێمى گاره ده‌ستپێکردو له رۆژى (14)ى شوبات له‌کاتژمێره‌کانى سه‌رله‌به‌یانى کهشکستیهێنا ناچاربوو پاشه‌کشه بکات، ئامانجى سه‌ره‌کى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌بتوانێت به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى بمێنێته‌وه، به‌ڵام بهوهڵامێکى پێویست سوپاى تورکیا پاشه‌کشه‌ى کرد.
هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت تورکیا ئامانجه‌که‌ى 13 دیل بووه که لهسەربازان و میت پێکهاتبوون، ئامانجه‌که‌ى هاته‌دى؟
زاگرۆس هیوا: له‌ماوه‌ى چوار رۆژه‌که‌دا هێرشى ئاسمانى زۆر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌که ئه‌نجامدرا، یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ش که له رۆژى یه‌که‌مه‌وه هێرشى زۆرى بۆ سه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌و شوێنه‌بوو کهزیندانییهکانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى تێدابوو، ئه‌و کامپه‌ى دیله‌کانى تێدابوو، له‌ڕۆژى (10)ى شوبات له‌کاتژمێر پێنج‌دا به‌شێوه‌یه‌کى زۆر چڕى فڕۆکه‌ى ئێف (16) بۆردومانیان کرد، دواى ئه‌وه به‌و ته‌کنیکانه‌ى له‌ده‌ستیاندا هه‌بوو، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى کهپاسهوانى شوێنه‌که‌یان ده‌کرد وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌کانى سوپاى تورکیا به‌هێلیکۆپته‌ر له‌و شوێنه دابه‌زیبوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌وته‌ى خۆیان دیله‌کانیان رزگار بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانى و جارێکى دیکه پاشه‌کشه‌یان کرد.
هاوڵاتى: واتا سوپاى تورکیا شکستیان هێنا له‌هه‌نگاوى یه‌که‌میاندا بۆ رزگارکردنى دیله‌کانیان؟
زاگرۆس هیوا: به‌ڵێ له‌هه‌نگاوى یه‌که‌مدا شکستیهێنا، دواتر به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام ئه‌و شوێنه‌یان بۆردوومان کرد کهزیندانیهکانى تێدابوو که‌پێکهاتبوون له‌ئه‌ندامانى میت و پۆلیس و سه‌ربازى تورکیا، له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى: سوپاى تورکیا چه‌ند فرۆکه‌ى جه‌نگى به‌کارهێنا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان؟
زاگرۆس هیوا: هێرشه‌که (41) فڕۆکه‌ى جه‌نگى تێیدا به‌شداربوو، له‌و شوێنه‌ى داوه، هه‌ر که‌سێک زانیارى سه‌ربازیى هه‌بێت ده‌زانێت هیچ که‌س له‌و شوێنه رزگارى نابێت، بۆیه ئامانجى تورکیا ئه‌وه‌بوو ئه‌و دیلانه بکوژێت، به‌رپرسیارى یه‌که‌مى کوشتنى ئه‌و دیلانه‌ش خلوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیایه که‌هیچ هه‌ستێکى مرۆییان نییه‌و کۆمه‌ڵکوژییان دژ به‌دیله‌کان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ى شکسته‌که‌ى خۆیان بشارنه‌وه ئێستاش دهیانەوێت چه‌واشه‌کارى ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هه‌رچى بکه‌ن ناتوانن راستییه‌کان بشارنه‌وه، چونکه به‌فرۆکه‌ى درۆن له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه ڤیدیۆى که‌مپى دیله‌کانمان گرتووه‌و سه‌ربازانى تورکیا بۆردومانى که‌مپى دیله‌کانى خۆیان کردووه‌و کوشتویانن.
هاوڵاتى: تورکیا بانگه‌شه‌ى جیاواز له‌باره‌ى ئه‌و 13 دیله‌ى خۆیانه‌وه ده‌کەن، ئێوه وه‌ڵامتان چییه؟
زاگرۆس هیوا: ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان هیچ کاتێک زیانمان بهدیلهکانى شه‌ڕ نه‌گه‌یاندووه، له‌م چه‌ندساڵه‌ى دواییدا کههێرشى به‌رفراوان له‌دژى هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا هه‌بوون توانیومانه دیله‌کان بپارێزین.
هه‌ر له‌ڕۆژى یه‌که‌مه‌وه کهئۆپهراسیۆنى تورکیا ده‌ستیپێکرد رامانگه‌یاند کهکهمپى دیله‌کان کراوه‌ته ئامانج، ویستمان راى گشتى ئاگاداربکه‌ینه‌وه تافشارێک دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى دیله‌کان پارێزراو بێت، ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و دیلانه‌ش لێدوانیاندا که‌تورکیا ئه‌و هێرشه رابگرێت، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامى بههێرشهکهدا، ده‌رکه‌وت تورکیا به‌زه‌یى به‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆشی‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رووى راستیى ده‌وڵه‌تى تورکیا ئاشکرا ده‌کات، رۆژێک دێت بکه‌رانى ئه‌م تاوانه سزا بدرێن.
هاوڵاتى: خۆڕاگریى گه‌ریلا به‌رانبه‌ر به‌هێرشه‌کان چۆن بووه که 41 فرۆکه‌ى جه‌نگى به‌شداریى تێدا کردووه؟
زاگرۆس هیوا: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه که‌چوار رۆژى خایاند، ئه‌و خۆڕاگرییه مه‌زنه‌ى له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه نیشاندرا، ئه‌نجامى زۆر گرنگ به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، پاشان ئێمه زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.