خاوه‌نى سه‌رکرده‌ى پێگه‌یشتووین‌و هه‌ندێکیان شیاوى ئه‌وه‌ن سه‌رکردایه‌تیى کۆمه‌ڵ بکه‌ن

عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسیى کۆمه‌ڵ بۆ ‌هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

کۆمهڵى ئیسلامى بڕیاره (18)ی ئهم مانگه کۆنگرهى خۆى ئهنجامبدات و ئهندامێکى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵ دهڵێت:» دهمانهوێت چهند ههنگاوێکى گرنگ بنێین کهڕێگه لهبهردهم فراوانبوونى پرۆژهکهو گهورهبوونى مهوداو بازنهى کارى داهاتوومان خۆشبکهین و ئهگهر هێشتا دیوارێک لهنێوان کۆمهڵ و کۆمهڵگهدا مابێت، بیڕوخێنین».

عهبدولستار مهجید، ئهندامى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵ و سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، دهشڵێت:» کۆمهڵ خاوهنى ژمارهیهکى زۆرى کادرى گهنج و خوێنهوار و سهرکردهى پێگهیشتووه کهپێموایه ههندێکیان شیاوى ئهوهن سهرکردایهتى ئهم هێزه سیاسییه بکهن».

ههروهها ئاماژه بهسهرچاوهى دارایى کۆمهڵ دهدات و وتى:» سهرچاوهى دارایى ئێمه روون و موتهوازیعه، بهشێکى لهههندێک پرۆژهى بچووکهوه دێت، بهشێکیشى لهو پارهیه دابیندهکرێت که لهموچهى پهرلهمانتارهکانمان دهبڕدرێت و دهگهڕێتهوه بۆ دارایى گشتیی....ئهگهرنا کۆمهڵ هێزێکى سهربهخۆو خۆماڵییهو پێمان عهیبهیه باس لههاوکاریى وڵاتان بکهین و خۆمان لهو ئاستهدا نابینین «.

هاوکات، ئهوهشى دووپاتکردهوه که «بههۆى ئهو عهقڵییهته ئهمنییهى ئێستا ههرێمى کوردستان بهڕێوهدهبات، دۆخى سیاسیى و ئابوریى و سنورى ئازادییهکانیشى بردووەته قۆناغێکى خهتهرناک».

هاوڵاتى: ئهم دۆخه سیاسییهى ئێستاى ههرێمى کوردستان چهقبهستووه یان کرانهوهیهک لهنێوان لایهنه سیاسییهکاندا دهبینرێت؟

عهبدولستار مهجید: دۆخى سیاسیى ههرێمى کوردستان پڕه لهناکۆکى سیاسیى نێوان هێزهکان، لهوهگهڕێ که ئۆپۆزسیۆن و دهسهڵات پهیوهندییهکى باشیان نیه، سێ هێزهکهى دهسهڵاتیش لهگهڵ یهکترو لهناوخۆشیاندا لهوپهڕى بێمتمانهیى و ناکۆکیدان و ههریهکهیان ئۆباڵى کێشهو قهیرانهکان دهخاته سهر ئهوى دیکه .

بهبڕواى من بههۆى ئهو عهقڵییهته ئهمنییهى ئێستا ههرێمى کوردستان بهڕێوهدهبات، دۆخى سیاسیى و ئابوریى و سنورى ئازادییهکانیشى بردۆته قۆناغێکى خهتهرناک.

هاوڵاتى: کۆمهڵ وهک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن بۆچوونى چییه لهسهر دۆخى حوکمڕانى ئێستاى ههرێم؟

عهبدولستار مهجید: بۆچوون و سیاسهت و ستراتیژى ئێمه لهئێستاو رابردووشدا روون و راشکاو بووه، ئێمه دژ بهستهمکارى و تاکڕهوى و قۆرخکاریى و گهندهڵین و پێشمانوایه دهسهڵات جگه لهکات کوشتن، هیچى دیکهى لهدهستنایهت بۆ چارهسهرى ئهم دۆخه .

 

راسته خهڵک بهپیلان و پلان بێهیوا کراوه، بهڵام هێزى سیاسیى نابێت بێهیوا بێت، ئێمه خاوهنى پرۆژهى بهدیلین و ململانێى سیاسیى دهکهین، ئهگهر دهسهڵات کار لهسهر بێهیواکردن بکات.

هاوڵاتى: پێتانوایه ئۆپۆزسیۆن رۆڵى ههبووه لهکاراکردنهوهى پهرلهماندا، یا دهنگ و سهدایهکتان ههیه کهتموحى خۆشتان نییه؟

عهبدولستار مهجید: من لهچهند شوێنێکى دیکهش بهئاشکرا ئهوهم وتووه، زۆرینهیهکى ساخته و سهرۆکایهتییهکى لاوازو پاشکۆ، نهک بۆ ئۆپۆزسیۆن تهنانهت رۆڵ و شکۆى بۆ دامهزراوهى پهرلهمانى کوردستانیش نههێشتووەتهوه .

لهدونیادا نهبووه که پهرلهمان ببێته پاشکۆو سێبهرى حزب و دهسهڵاتى جێبهجێکردن، بهڵام ئێستا لهههرێمى کوردستان حکومهت وهک وهزارهت و کهمتر لهوهزارهتێکیش لهپهرلهمان دهڕوانێت، وهک وتم ئهو زۆرینه ساختهیهو ئهم سهرۆکایهتییهى ئێستا هۆکارى ئهوهن .

هاوڵاتى: خهڵک بهگشتى بێئومێده لهگۆڕانکارى و چاکسازیى راستهقینه، ئێوهش ههمان بۆچوونتان ههیه؟

عهبدولستار مهجید: راسته خهڵک بهپیلان و پلان بێهیوا کراوه، بهڵام هێزى سیاسیى نابێت بێهیوا بێت، ئێمه خاوهنى پرۆژهى بهدیلین و ململانێى سیاسیى دهکهین، ئهگهر دهسهڵات کار لهسهر بێهیواکردن بکات.

 پێویسته ئێمهمانان و شهقام و نهخبهى رۆشنبیرو سیاسیى و خوێنهوارى کۆمهڵگه شکست بهو پیلانه بهێنێت و نههێڵێت تۆوى بێهیوایى سهوز ببێت .

هاوڵاتى: کۆمهڵ بڕیاره کۆنگرهى چوارهم ئهنجامبدات دهتانهوێت چ شتێک بگۆڕن؟

عهبدولستار مهجید: کۆنگره یهکێکه لهوێستگهکانى ئهپدهیت بوونهوهى ههر هێزێکى سیاسیى  ئهوهى پهیوهسته بهئێمهوه بهپێى پهیڕهو چوار ساڵ جارێک کۆنگرهى خۆمان دهبهستین.

بهکورتى ئهوهى وهک ئهندامانى کۆنگره دهمانهوێت بیهێنینهدی، ههڵبژاردنى سهرکردایهتییهکى بههێزترو بهتواناترو لێهاتووتره تائهرکى حزبایهتى و ئاراستهى سیاسیى پهسهندکراوى کۆنگره و ئیدارهى حزب بهباشترین شێوه بهڕێوهبهرێت .

لهپاڵ ئهمهشدا دهمانهوێت چهند ههنگاوێکى گرنگ بنێین کهڕێگه لهبهردهم فراوانبوونى پرۆژهکهو گهورهبوونى مهوداو بازنهى کارى داهاتوومان خۆشبکهین و ئهگهر هێشتا دیوارێک لهنێوان کۆمهڵ و کۆمهڵگهدا مابێت، بیڕوخێنین و زیاتر تێکهڵ بین و زیاتر کۆمهڵ بکهینه جێى ئومێدى خهڵکى کوردستان .

هاوڵاتى: دهوترێت لهناو کۆمهڵدا دوو بۆچوونى جیاواز ههیه، یهکێکیان لهگهڵ کرانهوهى زیاتردان و بۆچوونێکیان دژیهتى؟ ئهمه گرفتى بۆ دروستکردوون؟

عهبدولستار مهجید: بوونى بۆچوونى جیاواز لهناو کۆمهڵ و لهسهر پرسێکى دیاریکراو نیشانهى زیندوێتى حزب و بوونى گفتوگۆیهو ئهوهش ئاساییه، گرنگ ئهوهیه دواجار ئهو بۆچوونانه بخرێنه خزمهت ئاراسته گشتییهکهى کۆمهڵ، بهڵام ئهو بۆچوونانهش پێویسته لهکۆنگرهو پاشان لهئۆرگانهکاندا بخرێتهڕوو و گفتوگۆیان لهسهر بکرێت .

سهرچاوهى دارایى ئێمه روون و موتهوازیعه، بهشێکى لهههندێک پرۆژهى بچووکهوه دێت، بهشێکیشى لهو پارهیه دابیندهکرێت که لهموچهى پهرلهمانتارهکانمان دهبڕدرێت و دهگهڕێتهوه بۆ دارایى گشتیی، لهگهڵ هاوکاریى ههندێ کهسى خێرخواز یان دڵسۆزانى کۆمهڵ

هاوڵاتى: کاتى ئهوه نههاتووه کۆمهڵ ئهوانهى خهریکى بانگهوازى ئیسلامین جیابکاتهوه لهوانهى که خهریکى سیاسهتن؟

عهبدولستار مهجید: رهنگه هێشتا کاتى ئهوه نههاتبێت، بهڵام نابێت بیرمان بچێت هێزێکى وهک کۆمهڵ کهخهلفیهتێکى ئیسلامیى ههیه، لهپاڵ سیاسهت و ململانێى سیاسییدا، ئهرکى پهروهردهو بانگهوازیشى لهسهرشانهو بۆ ئهو مهبهستهش ژمارهیهک دهزگاو رێکخراوو ناوهندى پهروهردهیى و بانگهوازیى ههیهو پاڵپشتییان دهکات .

لهگهڵ ئهوهشداو لهڕهشنوسى پهیڕهوى ناوخۆدا که بۆ بهردهم ئهندامانى کۆنگره ئامادهکراوه، ئهنجومهنێکى تایبهت بۆ پهروهردهو بانگهواز تهرخانکراوه کهپێموایه ئهمه ههنگاوێکى باشه بهئاراستهى وهرگرتنى تایبهتمهندى لهئۆرگانهکانى دواى کۆنگره .

هاوڵاتى: بهنیازن کهناڵى پهیام بهرهوپێشهوه ببهن؟ یا کۆنگره بڕیارى لهسهر دهدات؟

عهبدولستار مهجید: کهناڵى پهیام یهکێکه لهو کهناڵه جوانانهى که بووەته بڵندگۆى ههموو دهنگه ئازاکان، بووەته دهنگێکى کاریگهرى بهگژداچوونهوهى گهندهڵیى و دژایهتى ستهمکاری.

راسته پهیام زمانحاڵى هێزێکى سیاسییه، بهڵام ههرگیز مۆرکى حزبایهتى پێوه دیار نیهو ئاراسته گشتییهکهى لهخزمهتى ئهو دروشمانهدایه کهتهعبیر لهدژایهتى گهندهڵیى و دابینکردنى ژیانێکى شهرهفمهندانه بۆ کۆمهڵگهو فراوانکردنى سنورى ئازادییه گشتییهکان دهکات .

لهگهڵ ئهوهشدا هێشتا تموحمان زیاترەو بێگومان ئهوهندهى تواناى دارایى رێگهبدات، ههوڵى بهرهوپێشبردنى زیاترى دهدهین .

هاوڵاتى: کۆمهڵ لهڕووى داراییهوه چۆن خۆى بهرێوهدهبات؟ ئایا هیچ یارمهتییهکتان لهوڵاتانهوه پێدهگات بۆ کارى رێکخراوهیى؟

عهبدولستار مهجید: سهرچاوهى دارایى ئێمه روون و موتهوازیعه، بهشێکى لهههندێک پرۆژهى بچووکهوه دێت، بهشێکیشى لهو پارهیه دابیندهکرێت که لهموچهى پهرلهمانتارهکانمان دهبڕدرێت و دهگهڕێتهوه بۆ دارایى گشتیی، لهگهڵ هاوکاریى ههندێ کهسى خێرخواز یان دڵسۆزانى کۆمهڵ .

ئهگهرنا کۆمهڵى ئیسلامیش هێزێکى سهربهخۆو خۆماڵییه و پێمان عهیبهیه باس لههاوکاریى وڵاتان بکهین و خۆمان لهو ئاستهدا نابینین .

هاوڵاتى: زۆربهى لایهنه سیاسییهکان خاوهنى کۆمپانیاى بازرگانى و وهبهرهێنانن، کۆمهڵ کۆمپانیاى ههیه؟

عهبدولستار مهجید: نهخێر کۆمپانیامان نییهو دهستمان لهقۆرخکارى و دزینى سامانى گشتییدا نیه، وهک وتم جگه لهههندێ پرۆژهى بچووک و سنوردار هیچ کۆمپانیاو کارگهیهکمان نیه .

هاوڵاتى: ئایا پاشگرى ئیسلامى لهکۆمهڵ لێدهکرێتهوه؟ یا ئهندامانى کۆنگره بڕیارى لهسهر دهدهن؟

عهبدولستار مهجید: ئهوه دهمێنێتهوه سهر قهناعهت و دهنگى ئهندامانى کۆنگره که تاچهند پێیان باشه کاتى هاتبێت، بهڵام ناو گرنگ نیه گرنگ ناوهڕۆک و بناغهى پتهوه .

ئهوهى لهڕابردوودا ههبووه وازهێنان بووه نهک جیابوونهوه، ههموو ئهو بهڕێزانهشى وازیانهێناوه لهماڵى خۆیان دانیشتوون و پرۆژهى سیاسیى دیکهیان نیهو نهچوونهته ناو حزبى دیکهش. تائێستا نهگهڕاونهتهوه، بهڵام دهرگا کراوهیه بۆیان و ماڵى خۆیانه ههرکات بیانهوێت پێکهوهبین جارێکى دیکه

هاوڵاتى: داوا لهمامۆستا عهلى باپیر دهکهن خۆى کاندید بکاتهوه یان کاتى ئهوه هاتووه وهک رابهرێک بمێنێتهوهو کهسێکى دیکه ببێته ئهمیر؟

عهبدولستار مهجید: مامۆستا عهلى باپیر ئهگهر بهدهست خۆى بوایه ههر لهکۆنگرهى سێههمهوه دهستبهردارى پۆستهکهى دهبوو، بهڵام ئهندامانى کۆمهڵ بهڕههایى لهگهڵ مانهوهى مامۆستان و بۆ ئهم کۆنگرهیهش کۆنگره بڕیار دهدات نهک ویست و خواستى جهنابى مامۆستا عهلى باپیر .

مامۆستاى ئهمیر خاڵى بههێزه بۆ کۆمهڵى ئیسلامیى بهتایبهتى و پرۆژه و کارى ئیسلامیى بهگشتیى و ههبوونى بهڕێزیان بهزهرورهت دهزانین .

هاوڵاتى: ئایا کۆمهڵ توانیویهتى کهسى سهرکرده دروستبکات بۆ رابهرایهتى کۆمهڵ؟

عهبدولستار مهجید: کۆمهڵ خاوهنى ژمارهیهکى زۆرى کادرى گهنج و خوێنهوارو سهرکردهى پێگهیشتووه کهپێموایه ههندێکیان شیاوى ئهوهن سهرکردایهتى ئهم هێزه سیاسییه بکهن .

هاوڵاتى: ئهو کهسانهى جیابوونهوه لهکۆمهڵ کهسیان هاتوونهتهوه ناو ریزهکانتان؟

عهبدولستار مهجید: ئهوهى لهڕابردوودا ههبووه وازهێنان بووه نهک جیابوونهوه، ههموو ئهو بهڕێزانهشى وازیانهێناوه لهماڵى خۆیان دانیشتوون و پرۆژهى سیاسیى دیکهیان نیهو نهچوونهته ناو حزبى دیکهش. تائێستا نهگهڕاونهتهوه، بهڵام دهرگا کراوهیه بۆیان و ماڵى خۆیانه ههرکات بیانهوێت پێکهوهبین جارێکى دیکه .

هاوڵاتى: پهیوهندیتان لهگهڵ یهکێتى تهندروستره وهک لهپارتى ئهوهى لهواقعدا دهبینرێت؟

عهبدولستار مهجید: خوازیارى پهیوهندییهکى تهندروست لهگهڵ ههموو لایهنهکانین، ئهو حاڵهتهشى باسى دهکهیت رهنگه بۆ ئهوه بگهڕێتهوه کهئێمه ههر رهخنهیهک لهحکومهت دهگرین پارتى دهیباتهوه سهر خۆى، رهنگه یهکێتى کهمتر ئهو کاردانهوهیەى ههبێت.

لهگهڵ ئهوهشدا لهدیدى ئێمهدا پارتى و یهکێتى دوو هێزى دهسهڵاتن و بهرپرسى یهکهم و کۆتایى ئهم ههموو شکست و ههڵدێرو گهندهڵییهن کهبهرۆکى خهڵک و خاکى ههرێمى کوردستانی گرتووە .

هاوڵاتى: چهند گیراوى کۆمهڵ ههیه لاى یهکێتى تائێستا ئازاد نهکرابێت؟

عهبدولستار مهجید: دهستگیرکراومان نیه، بهڵکو رفێندراومان ههیه که تائێستا چارهنووسیان دیار نیه، لهههوڵداین تا سۆراغیان بزانین، بهڵام تائێستا نهگهیشتووینهته ئهنجام، هیوادارم بهزوویى ئازاد بکرێن و هاوسهرۆکانى یهکێتى بهو ئاراستهیهدا ههنگاوى دۆستانه بنێن .

هاوڵاتى: چیتان کردووه بۆ ئهوهى پهیوهندییهکى تهندروستان لهگهڵ پارتیدا ههبێت؟

عهبدولستار مهجید: پهیوهندى تهندروست دوو لایهنهیه، پێویسته ههردوولا ئهو خواستهیان ههبێت، ئێمه لهوبارهیهوه کێشهمان نیه و ئهوهى دیکهش لاى پارتییه .

ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنى حکومه‌تین نه‌ک حزب، به‌ڵام رکابه‌رى سیاسیى پارتین و ئه‌وه‌ش له‌ژیانى حزبایه‌تیدا شتێکى سروشتییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیى ئاسایى و یاسایى نێوانمانداین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار