به‌رمیلێک نه‌وتى خاو 67دۆلارى تێپه‌راند

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ و نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 67 دۆلارى تێپه‌راند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 67.66 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 63.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.

هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 63.78 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخى نه‌وتى خاوه‌ له‌ سیانزه‌ مانگى رابردوودا.

ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکرده‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو به‌ڕێژه‌ى 10% له‌و ویلایه‌تى ته‌کساس وه‌ستێندراوه‌ که‌ده‌کاته‌ ملیۆنێک به‌رمیل له‌رۆژێکدا.

شاره‌زایانى بۆرسه‌ى نه‌وت له‌ جیهاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ نرخى نه‌وتى خاو زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌ تا کۆتایى ئه‌مساڵ ده‌گاته‌ 75 دۆلار.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار