به‌رمیلێک نه‌وتى خاو نزیکه‌ له‌70 دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌مشه‌و نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه‌ له‌ 70 دۆلار.

له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 69 دۆلارو 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 66 دۆلارو 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ دووه‌مجار له‌مرۆ هه‌ینیدا پاش بریاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه‌ هات تا کۆتایى مانگى نیسان ملیۆنێک به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ که‌مده‌کاته‌وه‌.

سعودیه‌ یه‌کێکه‌ له‌وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت و ئه‌ندامى رێکخراوى ئۆپێکه‌و بریاره‌ دواى مانگى نیسان گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر زیادکردنى به‌رهه‌مو هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناو.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار