لەعێراقی ئومڕاء وە بۆ عێراقی عولماء
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
لەدنیایی گۆڕاودا ئەوەعەقڵی نەگۆڕی ئیمپڕیالیزم پێچەوانەی نەزرییەی داروینەوە لە هەر زەمان بێت و لە هەر مەکانێک بێت ویژدانی گیرفانیەتی وناوەڕۆکی نا گۆڕدرێت ناو نا،ئەگینا دەبوو لەسەدەی سەداو هەرای سەروەری دەوڵەتان مافی میلەتان ئەوا چیرۆکی ئینگلیزی ئەمریکی، لەسەدەی بیست و یەکدا هەمان چیرۆکی ئینگیلزی بەریتانی نەبێت لەسەدەی بیستدا،بەڵام خۆی نەگۆڕی ئیمپڕیالیزم وایە لەکوێ بای بەرژەوەندییەکانی هەڵیکرد ئەو لەوێدا شەنی خۆی دەکات! ڕەوتی ڕووداوەکانی داگیرکاری و پەل و پۆی ئیمپڕیالیزمی کلاسیک و مۆدێرن پڕە لە نەموونەی بەرجەستە، ئینگلیزی بەریتانی لەگەڵ کشان و داگیرکاریەکانی لەسەدی ڕابردوو بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات کۆمەڵێک دەوڵەتۆچکە بۆ کۆمەڵێک سەرۆک خێڵ وبەرەبابی ئیڕتیجاعی وابەسته بەخۆی دروست دەکات و لەدەوارو ڕەشماڵەوە دەییان هێنێتە ناو کۆشک وتەلارە هەور بڕەکان، ئەو سەر خێڵ و بەرەبا بانەی کە تاوەکو ئێستا بڕوایان بەوە نیە کەوا ژن مافی بێت ئۆتۆبێل لێبخوڕێت تا ئێستاش عولماکانیان خیلافی گەورەیان ئەوەیە تاخۆ (تەوالیت) موباحە یان موباح نیە!
ئیدی ئەمە ڕاستینەی دیرۆک وچیرۆکی ئیمپڕایالیزمە لە هەنبەر ڕۆژهەڵات کە ئەوێ ڕۆژێ لە ئێراندا شای تاج بەسەری بە عولمای عەمامە بەسەر سەودا پێدەکات، دوێنێش لە ئەڤغانستان پشتیوانی بەرەبابێکی وەک پشتونیەکان و گروپە هاو تەکفیریەکان دەکات، تەنها بەخاتری وەدەرنانی سۆڤیەت، ئیدی ئەم چیرۆک و هەنگاو هەڵوێستانە هێشتاش درێژەی هەیە، ببینن کاتێک ئەمریکایەکان لەبەهاری " ٢٠٠٣ " پیکەری سەددام دەروخێنن چۆن ڕامسفێڵد و کۆڵن پاوڵ و پۆڵ پۆڵ بریمه و گەورە کاربەدەستەکانی پنتاگۆن و کۆشکی سپی، لە بری بەموخاتب گرتنی هێزە دیمۆکراتخواز مەدنیەکان سەر بە ماڵی عائیلە دینیەکاندا دەکەن، گوایە تەگبیرو تەتویری عێراقی دوای ئومڕاکانی سوننە دەکەن! دەرئەنجام دوای حەڤدە ساڵ و لە کۆتای حکومی ئومڕاکانی بەعس لە تەیفی سوننەیی ئێستای تەفنیشکراو، ئەمڕۆ ئەوەی دەور گێڕە و ڕەسمی سیاسیەت و حکومڕانی عێراق دەکات، بریتین لە کۆمەڵێک لەخێزان و عولمای شیعە کە لە بری یاسا فتوا ئیش دەکات و لە بری (ئومڕاء ) (عولماء)حکوم دەکات