حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێگرى له‌به‌دڕه‌وشتى پێویسته‌ سانسۆر بخاته ‌سه‌ر ئینته‌رنێت

دکتۆره‌ دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوه‌رى تاوانناسى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

دکتۆره دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوهرى تاوانناسى بهپێویستى دادهنێت حکومهتى ههرێم وهک ههموو وڵاتانى جیهان سانسۆر بخاتهسهر ئینتهرنێت تا رێگرى لهبهدڕهوشتى بکرێت.

دکتۆره دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوهرى تاوانناسى، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهشڵێت:» ئهرکى گهوره دهکهوێته سهر پهروهردهو وهزارهتى رۆشنبیرى و دایکان و باوکان».

هاوڵاتى: هۆکارى لادانى منداڵ یان ههرزهکاران لهدابونهریتى کۆمهڵگه چیە؟

دکتۆره دیلمان ئازاد:  لادانى پهروهردهى ناتهندروستى منداڵ و ههرزهکاران بهدڵنیاییهوه دهگهڕێتهوه بۆ پهروهردهى نادروستى کۆمهڵگهو خێزان و دایک و باوک و قوتابخانهش بهپلهى یهکهم، چونکه پلهى یهکهمى ههیه لهپهروهردهکردنى منداڵان، بۆیه ئهرکى زۆر گهورهى دهکهوێته ئهستۆ.

هاوڵاتى: بۆچى زۆربهى ئهوانهى لهکۆمهڵگه لادهدهن، دایک و باوکیان کهسانى خاوهن رێزن و رهوشتێکى بهرزیان ههیه؟ ئایا ئهمه کاریگهرى تهکنهلۆجیا و بێکاریگهریبوونى  ئامۆژگارى دایک و باوکانه؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: زۆرجار دایک و باوک خۆى رهوشت بهرزیش بێت، ههوڵى زۆرى دهوێت لهگهڵ منداڵ و ماندووبونى زۆرى دهوێت بۆ پهروهردهکردنى، چونکه منداڵ تهنیا لهناو خێزاندا نیهو دهچێته دهرهوهو پهروهردهى دهرهوهى خێزانیش وهردهگرێت، بۆیه ههیه لهدهرهوه پهروهردهى ناشرین و نادروست وهردهگرێت و تهواو لهخێزانهکهى جیاواز دهبێت، بۆیه دووباره قوتابخانه رۆڵى سهرهکى دهبێت.

هاوڵاتى: ئایا بهچ پێوهرێک دهتوانین بڵێین منداڵان و ههرزهکاران تووشى لادانى کۆمهڵایهتى بوون لهکاتێکدا سهردهم گۆڕاوه و داخوازى منداڵى ئێستا لهگهڵ بیرکردنهوهى دایکان و باوکان جیاوازه؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: لهگهڵ گۆڕینى سهردهم منداڵ و نهوهش دهگۆڕێت و بیروڕایان دهگۆڕێت، بهڵام دهتوانرێت وابکرێت بهرهوپێشى ببرێت و بهرهو باشتر بگۆڕێت، ئهویش به بهکارهێنانى تهکنهلۆژیا بهشێوهیهکى جوان، چونکه بهکارهێنانى تهکنهلۆژیا زۆر رۆڵى ههیه، منداڵ دێته لامان تهنیا لهڕێگهى تهکنهلۆژیاوه هاوڕێیهتى دروستکردووه، بۆیه ئهوه لادانه بهرهو لادانێکى خراپیش، یاخود منداڵێک که سناپى ههیهو کێشهى بۆ دایک و باوکى دروستکردووه ئهوانه ههمووى لادانه لهدابونهریتى کۆمهڵگهو خراپ بهکارهێنانى پێشکهوتنهکانه.

هاوڵاتى: دایکان و باوکان و نهوهکانى ئێستا لهگهڵ پهروهردهى دوو سهردهمى تهواو جیاوازن چى بکرێت تامنداڵ لهئێستادا بهشێوهیهک پهروهرده بکرێت ههم کێشه بۆ خێزان دروست نهکات ههم بۆ دهوروبهرى؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: گرنگترین شت پهروهردهى منداڵ لهناو قوتابخانهکاندا رێکبخرێت، دواى قوتابخانه دایکهکان هۆشیاربن  و ئاگاداربن لهبهکارهێنانى تهکنهلۆژیاى دهستى منداڵهکانیان، چونکه وهک دهریا قوڵهو بۆیه ههر شتێک لهناو کۆمهڵگه و وڵاتدا کۆنتڕۆڵى نهبوو، دهبێت لهلایهن دایک و باوکانهوه کۆنتڕۆڵێکى تهواو بکرێت و پهروهردهى منداڵ وهک دیراسهى لێ بێت و مامۆستایانیش راهێنانى پێبکرێت.

هاوڵاتى: تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان تاچهند هاندهربوون بۆ پهروهردهى خراپ یان بهدڕهوشتى؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان نهک تهنیا هاندهرن، هۆکارى سهرهکین بۆ کارى ناشرین و بهدڕەوشتى، بۆ نموونه بوونى ئهو مۆدێلانه لهسهر ئینتهرنێت هاندهرێکى ههره خراپى ههرزهکارانه، چونکه ههرزهکار لهتهمهنێکدایه بهزۆر شت  ههڵدهخەڵهتێنرێن، یان سایته جۆراوجۆرهکان و یارییهکان که منداڵان و ههرزهکاران  لهگهڵ یهک قسه دهکهن و فێرى شتى خراپ دهبن.

هاوڵاتى: پێتوایه دایک و باوکان لهپهروهردهکردن کشاونهتهوه یاخود واقعى بوونى ئۆنلاین و ئینتهرنێت دهسهڵاتیانى کهمکردووهتهوه؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: بهپێى ئهو کهیسانهى من دهیبینم رۆژانهو دێنه لاى پزیشکى دادوهرى، کهمتهرخهمییهکى تهواو لهپهروهردهکردنى منداڵ ههیه، بهگشتى دایک و باوکى ئێستا  زیاتر سهرقاڵى کارى دهرهوهن و لهپهروهردهى منداڵهکانیان کهمێک دهستیان  کهمتر ههیه و بۆیه قوتابخانه زۆر گرنگهو بهردهوام منداڵ  پێویسته هۆشیار بکرێتهوهو ئاگادار بکرێتهوه لهکارى ناشرین و نادروست.

هاوڵاتى: چى زۆر گرنگه بکرێت بۆ ههرزهکاران و گهنجان؟

دکتۆره دیلمان ئازاد:  هۆشیارى.

هاوڵاتى: هۆشیارى کێ دهبێت ئهنجامى بدات؟حکومهت یان دایک و باوک؟ بۆ  پهروهردهکردنى دروست؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: هۆشیاریى کۆمهڵگهو منداڵان دهکهوێته ئهستۆى دایک و باوک و قوتابخانهو دهکهوێته ئهستۆى ئهو کهسانهش که  پسپۆرن و ههریهکهى لهبوارى خۆیدا هۆشیارى بدات.

ئێمه وهک پزیشک و تووێژهرهکان و کۆمهڵناسهکان و مامۆستایان ههریهکهى لهبوارى خۆیدا هۆشیارى بدات و دهست نهکێشێتهوه لهپهروهردهى منداڵهکان.

هاوڵاتى: حکومهت دهتوانێت سانسۆر بخاتهسهر ههندێک بهرنامه و یارى  کهکاریگهرییان لهسهر پهروهردهى منداڵ ههیه؟

دکتۆره دیلمان ئازاد: وهزارهتى رۆشنبیرى بهرپرسه لهدراماو بهرنامه تهلهفزیۆنییهکان و کهناڵه تهلهفزیۆنییهکان و سانسۆرکردنیان، بۆیه لهههموو وڵاتێک ههیهو دهبێت حکومهت بیکات، بهڵام که نهکرێت دهبێت دایک و باوکان هێڵى ئینتهرنێت لهماڵهکانیاندا سانسۆر بکهن و ئهو ئهرکه بگرنه ئهستۆ.

به‌دڕه‌وشتى له‌وکاته‌دا به‌ده‌رده‌که‌وێت که‌گه‌نجه‌کان دێن بۆ پشکنین، که‌ کچێک هه‌رزه‌کاره‌و له‌ رێگه‌ى فه‌یسبوک له‌گه‌ڵ کوڕێک یا چه‌ند کوڕێک په‌یوه‌ندى هه‌یه‌و بووەته‌ کێشه‌ى خێزانى و یاخود پاره‌ى ماڵه‌وه‌ بۆ کوڕه‌ بدزێت، ئه‌وانه‌ دوو نمونه‌ى زۆرن و هه‌موویان به‌دڕه‌وشتین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار