لامه‌رکه‌زیى کارگێرى و دارایى و یاسایی ده‌سه‌ڵاتت ده‌داتێ بتوانیت بۆ شاره‌که‌ت پرۆژه‌کان جێبه‌جێ بکه‌یت

توانا که‌مال سه‌رۆکى شاره‌وانیى سلێمانى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: مارین نورهدین

سهرۆکى شارهوانى سلێمانى ئاماژه بهوه دهدات ههموو ئهو خانوو زهویانهى فۆرمى شارهوانییان ههیه تاپۆ دهکرێن و خزمهتگوزارى دهگهیهننه شوێنهکانیان و دهشڵێت: «دهستدهکهینهوه بهنۆژهنکردنهوهى شهقامهکانى سلێمانى و ههموو چاڵهکان چاکدهکهینهوه«.

توانا کهمال سهرۆکى شارهوانى سلێمانى، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهدات که لهشهقامى شهستى (مهلیک مهحمود) پلانیان ههیه شهش بۆ ههشت یهکتربڕى گهوره جێبهجێ بکرێت، دهشڵێت:» لامهرکهزى کارگێڕى و دارایى و یاسایی دهسهڵاتت دهداتێ بتوانیت بۆ شارهکهت بجوڵێیتهوه و پرۆژهکان جێبهجێ بکهین، شارهوانى ئهگهر بودجهى لهبهردهستدا بێت دهتوانێت ساڵانه (150 بۆ 200) ملیار دینار خهرج بکات بۆ پرۆژهکان و سهوزایى و خزمهتگوزارییهکان».

هاوڵاتى: بهشێک لهشهقامهکانى سلێمانى بۆماوهیهک نۆژهنکرایهوه، بهڵام پرۆسهکه وهستاوهو بهشێک لهشهقامهکان چاڵ و خراپ بوون؟ هۆکار چییه؟

توانا کهمال: ئێمه ساڵانه بهرنامهى خۆمان ههیه، چاودێرو لیژنهو تهکنیکى خۆمان ههیه که رووپێوى دهکرێت بۆ ئهو چاڵانه، ئهمساڵ بههۆى نهبوون و دواکهوتنى بودجه ئێستا لهسهر داهاتى شارهوانى کهحکومهت لهسهدا 15% بۆمان دیارى دهکرێت لهداهاتى خۆمان کهئهویش بڕێکى زۆر کهمه.

ئێمه دهرخستهى خۆمان بۆ ئهو بابهته ئامادهکردووه، ساڵانى پێشوو لهزستانیشدا دهمانتوانى ئهوه بکهین، لهبهرئهوهى جۆره قیرێکمان بهکاردههێنا کهپێویستى بهگهرمکردنى کارگه نییهو خهرجى زۆر نییه، ئهمساڵ بههۆى کهرهنتینهو کۆرۆنا بهدرهنگ بهدهستمان گهیشت، ئێستا بهدهستمان گهیشتووهو دهستپێدهکهین ههموو چاڵهکان چاک دهکهینهوه.

چاوهڕێى نهمانى وهرزى سهرماو بارانین، چونکه سهرما تێپهڕێت باشه، سهرهتاش بۆ ئهو شوێنانهى گرنگن، ئهوهشى بهقیره تایبهتهکه کراوه وازى لێناهێنین، لهچهند رۆژى داهاتووشدا هێڵى گهرم بۆ مهسهلهى زیادهڕهوى و کێشهى خزمهتگوزارى دادهنێین، بۆ ئهوهى هاووڵاتیان پهیوهندیمان پێوهبکهن و راستهوخۆ ههموو داواکارییهکان که لهشوێنێک شهقامێک خراپ بووه پێمان بڵێن تا چاکى بکهین.

هاوڵاتى: لهم رۆژانهدا وهزیرى شارهوانى وتى 10% ى کارهکانى شهقامى سهدمهترى (شەقامی بابان) تهواو بووه، هیچ گرفتێکى لهبهردهمدا ماوه؟

توانا کهمال: گرفتى نییه، بهڵام دوو حاڵهتى تێدایه، یهکێکیان ئهوهیه ئهو دهرخستهو دیزاینهى ههیه باشه، بهڵام ههندێک وردهکارى تێدا نییه بهجێهێڵراوه بۆ کاتى جێبهجێکردن، ئهمهش ئهرکى خستۆته سهر ئێمه بهتایبهت یهکتربڕهکان و ئهو پردانهى کهتێى دهکهوێت.

لهبهرئهوه ههم کات و تهرکیزو ماندووبوونى زیاتر کردووه، ئهمانهش ههمووى پشکنینى دهوێت، ئهوهى گرفت بێت مهسهلهى رێگرییهکانه کههاتووهته سهر رێچکهى رێگاکه، ئێستا ههموو قهرهبووهکان بهلیست ئامادهکراوهو لیژنهیهکى خهمڵاندن و کوژاندنهوه ههیه لهبهڕێوهبهرایهتى کشتوکاڵى سلێمانى ئهو کاره دهکهن و ههموو ئهو رووبهرانهى دهکهونه شهقامهکهوه دیاری کردووه.

چهندین مانگه لهلاى لایهنه پهیوهندیدارهکان و لیژنهکه رهزامهندى کوژاندنهوهى زهوییهکانى وهرگرتووه، چونکه باخ و کارگهو چهندین پرۆژهى لهسهره لهگهڵ ماڵى هاووڵاتیان، ئهمهش دهبێت بهدواداچوونى وردى بۆ بکرێت، چونکه ههیانه مۆڵهتى نییه، دواتر که لابرا مافى کهسهکه پارێزراو بێت، قهرهبووکردنهوهکهش لهلایهن حکومهتهوه دهبێت بهپێى یاساو رێنماییهکانیش بهپارچه زهوى قهرهبوو دهکرێنهوه.

هاوڵاتى: رۆژانى یهکشهممان ههموو ههفتهیهک راستهوخۆ هاووڵاتیان دهبینن، ئایا بهم کارهتان رۆتیناتتان کهمکردووهتهوه؟

توانا کهمال: دهمێکه دهستمان کردووه بهخهڵک بینین، بهڵام بههۆى ڤایرۆسى کۆرۆناو کهرهنتینهوه رامان گرتبوو، بهڵام مانگێک زیاتره دهستمان پێکردووهتهوه، ههموو یهکشهممهیهک، ئهمهش کاریگهرى زۆرى ههیه، زۆر باشهو راستهوخۆ ئاگادارى کێشهى هاووڵاتیان دهبین، ههروهها پێگهیهکیشه بۆ چارهسهرى کێشهکان، چونکه لێپرسراوى بهشهکانیش لهگهڵمانن.

بۆئهوهى بتوانین یهکسهر بڕیارى بۆ بدهین، کاردانهوهى خهڵکیش زۆر باشه، بهڵام کێشهیهک ههیه ئهویش پێدانى زهوییه، کههیچ چارهسهرى نییه کهدهبێت فهرمانى وهزارهت و ئهنجومهنى وهزیرانى ههبێت، بۆ پرۆژهش چهند رێنماییهکى ههبێت، بۆ پرۆژهى تایبهت دهبێت مۆڵهتى وهبهرهێنانى ههبێت، بهپێى یاساى ژماره چوار دهتوانین بهپێى ماستهرپلان و ئهو پرۆژهیهى پێشکهشى دهکات زهوى گونجاوى بۆ دابین دهکهین، ئهوهشى زۆر سهرقاڵى کردووین بۆ ئهو مهسهلهیهیه، رۆژى ئهگهر پهنجا کهس ببینین، (35) کهسى بۆ ئهوه هاتووه کهداواى زهوى دهکات بۆ پرۆژه، بهڵام بهپێى دوو یاسا دهبێت، که یهکێکیان مۆڵهتى وهبهرهێنانهو ئهوى دیکهشیان زیادکردنى ئاشکرایه بۆ زهوى تیجارى کهههموو هاووڵاتییهک دهتوانێت داواى بکات، بهڵام دهبێت یان مۆڵهتى وهبهرهێنانى ههبێت یان زیادکردنى ئاشکرا دهبێت، پێمان خۆشه پاره خهرج بکرێت لهشارهکه، چونکه وڵات بهوه دهبووژێتهوهو ههموو کهسێکیش مافى ههیه پرۆژهى ههبێت، بهڵام بۆ فهرمانگه حکومییهکان جیاوازه.

هاوڵاتى: تهملیککردنى زهوییه فۆڕمهکان کهبڕیارى بۆ دهرچووهو چهند بڕگهو ماددهیهکى گرنگى تێدایه، یهکێکیان ئهوهیه کهدهبێت دواى 120 رۆژ دهستبکرێت بهجێبهجێکردنى، ئهمه کاتى چهندى دهوێت؟

توانا کهمال: ههموو کارهکان بۆ ئهوه کراوه، روونکردنهوهش درا لهسهر ئهو بابهته، بهڵام بهپێى یاساکه، که چهند جارێک ههموارکراوهتهوه، بهڕاستى لهیاساکه زۆر شت هاتووه، بهڕاستى کۆمهلێک شتى دیکهى داوا کردووه.

کهسێک فۆڕمێکى بۆ کراوه پێش بهروارى یاساکه بووه کهیاساى ژماره 3ى ساڵى 2018یه، بهڵام دواى ئهوه یاساکه دهرچووه، ههژمارى بۆ دهکرێت، لهبهرئهوهى یاساکه کاتى خۆى نهچووهته بوارى جێبهجێکردنهوه دهبێت لیژنه کارهکان بکات کهلیژنهکهش تاپۆو شارهوانى و باجى خانووبهرهو چهند لایهنێکى دیکهى تێدایه، ئهگهر ئهوانهش بکرێت ئێستا ساڵى 2021ه رهنگه خانووهکه گۆڕانکارى تێدا کرابێت.

ئێستا ئهو بابهتانهى کارى دیکهى تێدا کراوه دهبێت دیسان پێداچوونهوهى بۆ بکرێت، گرنگ ئهوهیه ئهو کهسه دۆکیۆمێنتهکانى مابێت و خۆى پێشکهشى بکات، لهپارێزگاى سلێمانى دوو لیژنه دانراوه، لیژنهیهک تایبهته بهتاپۆکردنى خانووه زیادهڕهوو بێتاپۆکان که لهوێ مامهڵهکان وهردهگیرێن، ئهویش لیژنهیهکى لهشارهوانى بۆ پێکهێنراوه، بهڵام کارێکى ئاسان نییه، بهڵام ئامارێکى ورد نییه.

تووهسپى دهرهوهى ماستهرپلانى سلێمانییه، ئهوان تازهن و یاساکه نایانگرێتهوه، بهڵام ههوڵ ههیه بۆ ههموارکردنهوهى یاساکه، ئهو خانووهى زیادهڕهوى کردووهو لهگهڵ ماستهرپلاندا نیه تاپۆ ناکرێت.

هاوڵاتى: دیاریکردنى بڕى پاره بۆ تاپۆکردن، بڕیارى ئهنجومهنى شارهوانى بووه که بۆ ههر مهتر دووجایهک له (15) ههزارهوه تا (30) ههزار دینار دیارى کراوه؟

توانا کهمال: نهخێر ههمووى بهپێى رێنماییهکان دیاریکراوهو نوسراوه، ئهوهى ماوهتهوهو لهیاساکه ئاماژهى پێنهکراوه دهدرێته دهست ئهنجومهنى شارهوانى سلێمانى.

هاوڵاتى: باس لهوه دهکرێت 30%ى داهاتى بۆ شارهوانییهکان و 70% ى بۆ خهزێنهى حکومهته؟

توانا کهمال: بهپێى یاساکه ئهوه راسته 30%ى بۆ شارهوانییهکانهو بۆ ئهو شوێنه خهرجدهکرێتهوه که تاپۆ دهکرێت.

هاوڵاتى: شارهوانى تاچهند بهلایهوه گرنگه ئهگهر لامهرکهزى کارگێڕى و دارایى بهرجهسته بکرێت؟

توانا کهمال: خۆتان دهزانن پێویسته لامهرکهزى ئیدارى و داراییش بێت، چونکه بهبێ ئهوه سودێکى ئهوتۆى نییه، دهبێت دهسهڵاته داراییهکانیشى لهگهڵدا بێت، ئهگهر ئهوهت نهبێت دهسهڵاتت دهبێت شتێک بکهیت، بهڵام پارهکهت نییه، کهواته کێشهکه دووباره دهبێتهوه، دهسهڵاتى کارگێڕیش ههیه بتوانى سودى لێوهربگریت، بۆ نموونه خهریکین لهفهرمانگهکان چونکه چالاکى و پرۆژه و کاروبارى خهڵک کهمبووهتهوه، بهڵام بۆ شارهوانى کێشهمان زیادیکردووه، بۆ نموونه له 2015هوه (500) کهس له شارهوانى خانهنشین بووه، یهک کهس نهخراوهته شوێنى، بهڵام ئهگهر دهسهڵاتێکى ئیدارى ههبێت، دهتوانیت لهڕێگهى پارێزگاوه بهنموونه رهزامهندى ههردوو بهڕێوهبهرایهتییه گشتییهکه بتوانن چهند فهرمانبهرێک لهشوێنێکهوه بنێرن بۆ شوێنێکى دیکه، کهواته کارگێڕى زۆر گرنگه.

گرنگترینهکانى ئهوهیه کهدهسهڵاته دارایى و یاساییهکانه کهدهسهڵاتت دهداتێ بتوانیت بۆ شارهکهت بجوڵێیتهوه و پاره بۆ پرۆژهو سهوزاییهکان جێبهجێ بکهین.

 ئێستا داهاتى شارهوانى 15%مان دهدهنهوه که بهشى هیچ ناکات، ئهوهشى دهستبهکاربووین کار لهسهر ئهوه دهکهین و سهدهها موڵکمان بۆ شارهوانى ساغکردووهتهوه، سهدهها موڵک ههبووه شارهوانى ئاگادارى نهبووه و خهڵک کرێى پێوه وهرگرتووه، ههروهها گرفت ههبووه له ئهژمارکردنى کرێکاندا که لهخهڵک وهرگیراوه، ههندێکیان زۆر رهمزى و کهم بوون، ئهوه نییه بڵێى نرخى کرێمان لهسهر خهڵک زیاد کردووه، بهڵکو شوێنه گرنگ و ستراتیژییهکانى ناو سهنتهرى سلێمانى، ئێستا ههمووى پێداچوونهوهى بۆکراوه.

هاوڵاتى: ئهگهر لامهرکهزى ئیدارى و دارایى جێبهجێ بکرێت، ئهولهویهتى سهرۆکى شارهوانى بۆ سلێمانى چى دهبێت؟

توانا کهمال: کۆمهڵێک شتى زۆر گرنگ ههیه، یهکێک لهههره گرنگهکان پرۆژه خزمهتگوزارییهکانه که پهیوهندى بهخودى خهڵکهکهوه ههیه، چونکه شارهوانى لهو جۆرهى زۆر زۆره، راسته شهقامى سهدمهترى بۆ شارهکه جێبهجێ دهکرێت، ئهگهر بهسێ ساڵیش تهواوبێت ساڵى (100) ملیار دینارێکى دهوێت، ئهگهر ئهوه ورد بکهیتهوه بۆ پرۆژه خزمهتگوزارییهکان ئهوه به (100) ملیار دینارێکى یهکێک لهساڵهکان لهناو سلێمانیدا شۆڕشێکى پێبکهیت له رێکخستنهوهو نۆژهنکردنهوهى شوێنهکان و خزمهتگوزارییهکان.

شتێکى دیکه ههیه کهئهویش لهکاتى بوونى پاره لهسهر شهقامى بازنهیى مهلیک مهحمود، خۆتان دهزانن سلێمانى رووبهرى کهمهو چڕه، لهو شهقامه شهش بۆ ههشت یهکتربڕى گهورهمان ماوه، کهجێبهجێ بکرێت، یهکێک لهوانه تووى مهلیک دهبهستێتهوه بهمهلیک مهحمود، لهگۆیژهو چوارچراو بهکرهجۆ و راپهڕینیش ههمانه، لهگهڵ چهند شوێنێکى دیکه، بۆ ئهو مهبهستهش داواى بودجه کراوه، ئێستا لهدیزاینى دهرخستهداین و رهزامهندیش ههیه، بهڵام پارهکه نهبووه، ئهگهر پارهکه بێتهدهست دهتوانین دهستپێبکهین، یهکێک لهوانه لاى ئهبوسهنایه، ئهوه زۆر گرنگه و سلێمانى لهو خنکاوییه رزگار دهکات، ئهگهر سهدمهترییهکهش تهواو بێت زۆر گوزهرانى سلێمانى دهگۆڕێت.

هاوڵاتى: رێژهى سهوزایى لهسلێمانى لهستاندارى نێودهوڵهتى زیاتره یاخود کهمتره؟

توانا کهمال: دهتوانم بڵێم زیاتریشه، چونکه سلێمانى پارکى زۆرى تێداکراوه، بهڵام چهند ساڵێکه بههۆى نهبوونى بودجه زیانى بهرکهوتووه، ئهگهر وابڕوات لهوانهیه ئهو ستاندارده کهمبێتهوه، بۆ نموونه پارکى ههوارى شارمان ههیه بهشێکى سهوزکراوهو بهشهکانى دیکهى ماوه، لهساڵى 2014هوه کۆنهکان تهواو بوون، بهڵام تازهکان نهکراون.

چهندین شوێن ههیه بۆ باخچهو دارستان نهکراوه یان رووبهڕێک کراوهو وهستاوه، کۆنهکانیش بهشێکیان وشک بوون و بهشێکیان پێویستیان بهبووژانهوهیه، ههڵمهتى نهمام چاندنیش ههمووى رۆڵى ههیه، هیچ شتێک نییه سودى نهبێت، بهڵام ئهوهى ئێستا ههیه مهترسى لهسهره.

هاوڵاتى: ساڵانه چهند بودجهتان لهبهردهستدا بێت دهتوانن بڵێن شۆڕشێکى خزمهتگوزارى لهسلێمانى دهستپێدهکات؟

توانا کهمال: وهکو ژماره ناتوانم دیارى بکهم، چهندین پرۆژه وهستاوه، ساڵانه لهوانهیه (150) ملیار دینارمان لهبودجهى خۆمان پێویست بێت بۆ ئهوهى خهرجى بکهین، بهڵام وهکو تر لهمهودوا رهنگه شارهوانى بتوانێت ساڵانه (150) بۆ (200) ملیاریش خهرج بکات بۆ پرۆژهو خزمهتگوزارییهکان لهکاتى هاتنى بودجهکهدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار