‌نرخى نه‌وتى خاو گه‌یشته‌وه‌ 70 دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا جارێکى دیکه‌ گه‌یشته‌وه‌ نزیک به‌ 70  دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى ئازارى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 69 دۆلارو 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 66 دۆلارو 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 67 دۆلارو 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ کرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار