له‌شاخى گۆیژه 22 هه‌زار نه‌مام و دار له‌لایه‌ن ئاسیاسێڵه‌وه ده‌چێندرێت
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن، وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ هاوڵاتى:
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: سهرکۆجهمال
وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ده‌ڵێت بۆ سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن دۆلاریان له‌قۆناغى یه‌که‌مدا دابین کردووه‌و هه‌موو سیستمى ئاودان و پاراستنیان له‌ئاگرکه‌وتنه‌وه بۆ دابین کردووه.
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ورده‌کارى ئه‌و پرۆژه‌یه باس ده‌کات که بۆ سه‌وزکردنى چیاى گۆیژه له‌لایه‌ن ئاسیاسیڵ و چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیکه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و ده‌شڵێت:» سیسته‌مى ئاگربڕ بۆ نه‌مامه‌کان دانراوه تا ئه‌و کاره‌ساته‌ى ساڵى رابردوو روویدا دووباره نه‌بێته‌وه، (20) خاڵى ئاو داده‌نرێت که (100) مه‌تر به‌ده‌ورى پرۆژه‌که‌دا له‌حاڵه‌تى کتوپڕى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا ده‌که‌وێته کار، جگه له‌وه‌ش چاڵى ئاگربڕ داده‌نرێت».
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو» شاخى گۆیژه خه‌ونى هه‌موو تاکێکى شارى سلێمانى بووه، چونکه دیمه‌نێکى جوانى هه‌یه بۆ سلێمانی، چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک پێش ئێستا دره‌خت و نه‌مام چێندراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه شاخه‌که رووتهنهو خزمه‌ت نه‌کراوه‌و ئاگریش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى له‌ناوبچێت».
هاوڵاتى: بیرۆکه‌ى پرۆژه‌که له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: ئاسیاسێڵ یه‌کێک بوو له‌و کۆمپانیایانه‌ى کهدهستپێشخهر بوو له‌دابینکردنى بودجه‌ى پێویست بۆ پرۆژەی سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه، به‌نیازبووین مانگى سێى 2020 ده‌ست به‌پرۆژه‌که بکه‌ین، به‌ڵام کۆرۆناو که‌ره‌نتینه دواى خست.
هاوڵاتى: قۆناغه‌کانى پرۆژه‌که چییه‌و چۆن جێبه‌جێ ده‌کرێت؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: له‌دواى ئه‌وه هه‌وڵدرا پرۆژه‌که به‌رده‌وامى پێبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نیه‌ت گرێبه‌ستێکمان ئه‌نجامدا، له 1/5/2020ه‌وه پرۆژه‌که ده‌ستیپێکردووه، له‌ناو هه‌موو کۆمپانیاکاندا ئاسیاسێڵ ده‌ستپێشخه‌ربوو کهدهستیکرد به‌قۆناغه‌کانى پرۆژه‌که، له‌وانه‌ش هێڵى گرادۆنى و چاڵه‌کانى نه‌مام ناشتن و دواتریش سیسته‌مى ئاودێرى دیزاین بکرێت.
دواتر له‌گه‌ڵ قایمقامى سلێمانى هه‌ماهه‌نگى کراو پاشانیش که‌ئێمه ده‌ستمانپێکرد چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیکه ئاماده‌ییان ده‌ربڕى به‌شدارى بکه‌ن له‌پرۆژه‌ى سه‌وزکردنى گۆیژه‌دا، هه‌موو رووبه‌رى شاخى گۆیژه (800) بۆ (1000) دۆنمه، به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که دابه‌شکرا به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێکداو هه‌ریه‌که‌و زۆنى خۆى به‌رکه‌وت، ئاسیاسێڵ (200) دۆنمى به‌رکه‌وتووه تاسهوزى بکات و نه‌مامى لێبچێنێت.
هاوڵاتى: ژماره‌ى دار‌و نه‌مامه‌کان چه‌نده‌و زیاتر چ جۆرێکن؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: پلانه‌که‌مان بۆ چاندنى (22) هه‌زار داره که‌زیاتر( به‌ڕوو، باربێرا، سنه‌وبه‌ر، گوێز، چه‌قاله) به‌پێى تووێژینه‌وه‌یه‌ک کهپسپۆڕێک بۆى ئه‌نجامداین جۆرى داره‌کان و شێوازى ئاودانى داره‌کانى بۆ دیاریکردین.
هاوڵاتى: پرۆژه‌که به‌چه‌ند قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى کاره‌که دابه‌شکراوه بۆ سێ به‌ش، کههێڵى گرادۆنى و دابینکردنى نه‌مامى پێویست و گه‌وره‌کردنى داره‌کانى سه‌رچنار که له‌لایه‌ن کرێکاره‌کانه‌وه ئه‌نجامدراوه، که هه‌م ده‌رفه‌تێکى کاریش بوو بۆ ئه‌وان، زیاتر له (10) هه‌زار کرێکار له‌پرۆژه‌که سودمه‌ند بووه، چونکه شاخه‌که سه‌خته ئۆتۆمبێل بۆ زۆر له‌شوێنه‌کانى ناچێت، له‌به‌رئه‌وه کارى ده‌ستى زۆر تێدا ده‌بێت.
به‌شى دووه‌مى پرۆژه‌که‌ش گه‌یاندنى نه‌مامه‌کان بوو به‌شوێنى پرۆژه‌که‌و ئاماده‌کردنى په‌یین و ده‌رمانى نهمامهکانه، جگه له‌وه‌ش مادده‌یه‌ک هێنرا که‌وه‌ک شۆڕشێک وایه، مادده‌که‌ش پێى ده‌وترێت (ئهکواجێڵ) ئه‌و مادده‌یه رێژه‌ى مژینى ئاو زیاتر ده‌کات بۆ وه‌رزى وشکه‌ساڵی.
بۆ ئه‌و جێڵه چه‌ند کۆمپانیایه‌کى بیانى هاتن پرۆپۆزهڵمان لێوه‌رگرتن و باشترین که‌ره‌سته‌مان هێناوه تا له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌مامێک ئه‌و پهینهو به‌شێک لهجێڵهکه بۆ پرۆژه‌که دابنرێت، رێژه‌ى مژینى ئاو چوار هێنده زیاتر ده‌کات، ئێستا به‌پێى فه‌رمانێک ده‌بێت کۆمپانیاکانى دیکه‌ش به‌کاریبهێنن.
به‌شى سێیه‌مى پرۆژه‌که‌ش ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین نه‌مامه‌کان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک وه‌ک خۆى بهێڵینه‌وه، که خاڵى یه‌که‌م دابینکردنى ئاوى پێویسته، زیاتر له‌ئه‌ستۆى حکومه‌ته که‌خۆشبه‌ختانه دابینى ده‌که‌ن، پاشانیش دروستکردنى بۆرى بۆ پێدانى ئاوه‌کان بۆ هه‌ریه‌کێک لهنهمامهکان که ئه‌و بۆرییه‌ش ده‌چێته‌وه سه‌ر ته‌نکییه‌ک که‌ئێستا لهدروستکردندایهو هه‌ر کۆمپانیایه‌ک دانه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌بێت، رۆژانه یان هه‌فتانه به‌پێى پێویستى نه‌مامه‌کان ئاو به‌رده‌درێته‌وه.
هاوڵاتى: پرۆژه‌ى ئاگڕبڕى نه‌مامه‌کان تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى چین؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: سیسته‌مى ئاگربڕ بۆ نه‌مامه‌کان دانراوه تا ئه‌و کاره‌ساته‌ى ساڵى رابردوو روویدا دووباره نه‌بێته‌وه، دەیان خاڵى ئاو داده‌نرێت که (100) مه‌تر به‌ده‌ورى پرۆژه‌که‌دا له‌حاڵه‌تى کتوپڕى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا ده‌که‌وێته کار، جگه له‌وه‌ش چاڵى ئاگربڕ داده‌نرێت.
هاوڵاتى: پرۆژه‌که که‌ى ته‌واو ده‌بێت و چه‌ند پاره‌ى بۆ ته‌رخان کراوه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: له‌ئێستاوه تامانگى 9 ى ئه‌مساڵ پێویست ده‌کات ئاو هه‌بێت بۆ پرۆژه‌که، له‌مانگى داهاتوودا پرۆژه‌که ته‌واو ده‌بێت، هه‌رچه‌نده که‌شوهه‌وا یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ پرۆژه‌که، به‌ڵام هه‌رچى پێویست بێت ده‌یکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌که به‌سه‌رکه‌وتوویى بگاته ئه‌نجام، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌که ته‌رخانکراوه.
به‌شێکى دیکه دروستکردنى تهلبهنه که‌هه‌زارو (400) مه‌ترى به‌ر ئاسیاسێڵ که‌وتووه که‌زۆربه‌ى ته‌واو بووه، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه داره‌کان ناسکن تا سه‌لامه‌ت بن ئه‌وه به‌باش زانراوه، جگه له‌وه‌ش تا رێگرى له‌ئاگرکه‌وتنه‌وه بکرێت و خه‌ڵکیش نه‌چێته ناوی، تا سێ ساڵیش به‌وشێوه‌یه ده‌بێت دواتر حکومه‌ت بڕیار ده‌دات لاى ده‌بات یاخود نا.
هاوڵاتى: پێشتر کۆمپانیاکه‌تان له‌دیارترین ئه‌و پرۆژه ژینگه‌ییانه‌ى له‌بوارى ژینگه ئه‌نجامیداوه چی بوون؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: ئاسیاسێڵ کهکۆمپانیایهکى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان و عێراق و پاشانیش نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵایه‌تى یه‌کێکه له‌بنه‌ماکانى کارکردنى، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى و هه‌ماهه‌نگى گه‌وره بکات له‌پێشخستنى کۆمه‌ڵگاو ئابوورى و ئه‌و کایانهى په‌یوه‌ندى به‌کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌ژینگه کارى زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامداوه، بۆ نموونه لهدیاترین ئه‌و پرۆژانه ساڵى 2009 بۆ هه‌ڵه‌بجه‌مان کرد له‌یادى کیمیاباراندا پێنج هه‌زار نه‌ماممان چاند، وه‌کو سیمبولێک بۆ گیانى پاکى ئه‌و که‌سانه‌ى شه‌هیدبوون، پرۆژه‌ى تریشمان هه‌بووه وه‌کو هۆشیارى ژینگه‌یى و خول و رێکخستنى چه‌ندین وۆرکشۆپ و کۆنفرانس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ژینگه.
به‌دیاریکراویش شاخى گۆیژه خه‌ونى هه‌موو تاکێکى شارى سلێمانى بووه، چونکه دیمه‌نێکى جوانى هه‌یه بۆ سلێمانی، چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک پێش ئێستا دره‌خت و نه‌مام چێندراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه شاخه‌که رووتهنهو خزمه‌ت نه‌کراوه‌و ئاگریش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى له‌ناوبچێت، بۆیه ساڵى 2019 بیرمان له‌وه‌کرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بکه‌ین تا ئه‌و چیایه بکه‌ین به‌دارستان.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر هه‌موو چیاى گۆیژه سه‌وز بکرێت پێویستى به‌چه‌ند پاره هه‌یه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: پێشتر تووێژینهوهیهکمان ئه‌نجامدا، بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو چیاى گۆیژه سه‌وزبکرێت، پێویستى به (40) ملیۆن دۆلاره، که ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م دۆخه قورسه‌و له‌تواناى کۆمپانیایه‌ک و حکومه‌تیشدا نییه، به‌ڵام ئێمه کۆڵمان نه‌داو له‌قۆناغى یه‌که‌مدا یه‌ک ملیۆن دۆلارمان ته‌رخان کرد، پاشانیش هه‌ندێک کۆمپانیاو که‌سایه‌تى دیکه هاتنه پێشه‌وه.
هاوڵاتى: گرنگى پرۆژه‌که بۆ سلێمانى چییه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن: ده‌توانین بڵێین پرۆژه‌که له‌قۆناغه‌کانى کۆتاییدایه، گرنگى پرۆژه‌که له‌وه‌دایه جوانى ده‌دات به‌سلێمانى و به‌وپێیه‌ى شوێنێکه خه‌ڵکێکى زۆر رووى تێده‌کات، هه‌روه‌ها ژینگه‌ش ده‌پارێزێت و هه‌واى پاک دابین ده‌کات و رۆڵى ده‌بێت له‌پاککردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى سلێمانی، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان په‌یوه‌ندى بهپرۆژهیهکى ریسایکلینى گروپى کۆمپانیاکانى فاروقه‌وه هه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان.