به‌شێک له‌هێزه‌ کوردییه‌کان ئاسانکارییان بۆ داعش کرد له‌چیاى قه‌ره‌چوغ بکشێنه‌وه

ره‌شاد گه‌ڵاڵی چاودێرى سیاسى بۆ هاوڵاتى

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

چاودێرێکى سیاسى دهڵێت:» ئهمریکاو فهڕهنساو ئیتاڵیا فڕۆکهى بێفڕۆکهوان بۆ لهناوبردنى داعش بهکاردههێنن لهچیاى قهرهجوغ»، دهشڵێت:» بهشێک لههێزه کوردییهکان لهناو ئهو یارییه ههرێمایهتییهدان لهگهڵ داعشداو ئاسانکارییان بۆ کراوه لهقهرهچوغ بکشێنهوه«.

رهشاد گهڵاڵی کارگێرى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌ لهمهخمور که‌ له‌ئێستادا له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتووه‌ وه‌ک چاودێرى سیاسى قسه‌ى بۆ هاوڵاتى کرد لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهدات کهمانهوهى داعش لهسوودى ههندێک لایهنهو دهیانهوێت سوودى لێ ببینن، چونکه ئهوه «یارییهکى فراوانهو ههر کهسهو دهیهوێت ئهسپى خۆى تاوبدات».

ههروهها وردهکارى ئهو بۆردومانه دهخاتهڕوو که لهلایهن هاوپهیمانانهوه لهچهندڕۆژى رابردوودا کرایهسهر داعش لهچیاى قهرهچوغ و دهوروبهرى.

هاوکات ئهوهش دووپاتدهکاتهوه کههێزێکى هاوپهیمانان لهئهمریکییهکان و فهڕەنسییهکان و ئیتاڵییهکان چوونهته نزیک چیاى قهرهچوغ  کهپێشتر هێزهکانى (80)ى پارتى تێدابووه.

 هاوڵاتى: باس لهوهدهکرێت ژمارهیهک هێزى ئیتاڵى و فهڕهنسى و ئهمریکى لهنزیک ناحیهى قهراج جێگیربوون کهپێشتر پێشمهرگهى تێدابووه، پێشتر ئهو ناوچهیه چى هێزێکى لێبووه؟

رهشاد گهڵاڵی: ئهوهى پێشتر لهو ناوچهیه بوو تهنها هێزێکى فهڕهنسى بوو، بهڵام ئێستا هێزێکى هاوپهیمانى نێودهوڵهتی (ئهمریکی، فهڕهنسی، ئیتاڵی) لهناوچهکهدا ههیه، بهتایبهتى لهچهند رۆژى رابردوو چوونهته شاخى قهرهچوغ له رۆژئاواى مهخمور، پێش ئهوهى ئهو هێزه بێنه ناوچهکه زیاتر لهچوار تا پێنج رهبایهى هێزهکانى یهکهى (80)ى پارتى ناوچهکهیان چۆڵکرد، دواتر ئهو هێزانه چوونهته شوێنهکانیان.

ئهو شوێنهى ئێستا ئهوانى تێدا جێگیرکراون، بهتایبهت کهههردوو رووکارى شاخهکه بهڕووى رۆژئاواو باشووردایه، پێشتر داعشى لێبووه، بهڵام ئێستا لهو ناوچهیه نهماون.

هاوڵاتى: هێزهکانى هاوپهیمانان بۆرودمانى ئهو ناوچهیه دهکهن؟

رهشاد گهڵاڵی: ئهو هێزانه فڕۆکهى بێفڕۆکهوانیان پێیه لهگهڵ کهتیبهیهکى تۆپهاوێژ، لهماوهى چهند رۆژى رابردووشهوه فڕۆکهکانى هاوپهیمانان زۆر بهچڕى بۆردومانى ناوچهکه دهکهن.

هاوڵاتى: پێـتوایه داعش لهوکاتهدا لهناوچهکه بوون؟

رهشاد گهڵاڵی: داعش پێش بۆردومانهکان به (48) کاتژمێر شاخهکهیان چۆڵکردووه، چونکه دهمێکه ئهو هێزه بهرنامهى ئهوهى ههیه کێوماڵى شاخهکه بکات، بۆیه داعشهکان پهڕیونهتهوه بۆ ناوچهکانى دیکهى نێوان نهمروودو حهمام عهلیل که بهئاوى دیجلهدا پهڕیونهتهوه.

هاوڵاتى: باس لهوهدهکرێت ژمارهى ئهو چهکدارانهى قهرهچوغ (200) بۆ (300) چهکدارن؟ ئایا هیچ زانیارى ههیه ژمارهى ئهو هێزانه چهنده؟

رهشاد گهڵاڵی: بهپێى دوایین زانیارى بهر لهپاشهکشهى داعش له رۆژئاواى مهخمور، زیاتر له (100) تا (130) چهکدار لهو شوێنه بوون، دیاره ئهم شوێنه ئهگهر بیانهوێ پاشهکشه بکهن جگه لهوهى پێویستیان بهئۆتۆمبێل ههیه، پێویستیان بهدابینکردنى بهلهمیش ههیه بۆ ناو رووبارى دیجله، بۆیه کاتى پاشهکشه بهلهم و ههموو پێداویستییهکیان بۆ دابین کراوه.

هاوڵاتى: کێ هاوکارى داعشى کردووه لهو ناوچهیه پاشهکشه بکهن؟

رهشاد گهڵاڵی: پێموایه کۆى هێزهکان هاوکارییان کردوون، هێزه لۆکاڵى و ههرێمییهکانیش بهشێکن لهو یارییه، چونکه ئهوانهى کاریان بهداعش ماوه لهناوچهکه، بۆ ئهوهیه پرۆسهى سیاسى لهعێراقی پێ ئاڕاسته بکهن، ههموویان یارى بهدۆخى عێراقهوه دهکهن.

هاوڵاتى: تورکیا پشتیوانیى چهکدارانى داعش دهکات لهو ناوچهیه؟

رهشاد گهڵاڵی: پێموایه ههموو لایهک دهستیان ههیه لهو یارییهدا بههێزهکانى ناوخۆشمانهوه، واته (هێزه کوردییهکان)، چونکه ئهگهر هێزه ناوخۆییهکان دهستیان لهگهڵیان نهبێت ناتوانن بهو ئاسانییه پاشهکشه بکهن.

ئهگهر هاوپهیمانانیش نهخشهڕێگاى کێوماڵى ئهو ناوچهیهیان دانابێت زۆر ئاساییه بیانهوێت لهو ناوچهیه تووشى هیچ بهرهنگارییهک نهبن، داواش لههێزه لۆکاڵییهکانى ناوچهکه بکات ههماههنگ بن.

لهههر شوێنێکى تریش ههر هێزێک ههبێت ناتوانرێت پێکهوه هاوپهیمانى نێودهوڵهتى جوڵه بکات، چونکه دهچیته ناو بازنهیهک کهدهرچوون تێیدا زهحمهت بێت، بۆیه پێموایه ههر هێزێک لهو سنوره بێت ناچار دهبێت ههماههنگى بکات بۆ جێبهجێکردنى بهرنامهکهیان.

هاوڵاتى: هێزه فهڕهنسییهکان کهسهرهتا لهوێ بوون و دواتر ئهمریکى و ئیتاڵییهکان هاتن بهکۆى گشتى چهند سهرباز دهبن؟

رهشاد گهڵاڵی: پێموایه ئهو هێزانهى لهو ناوچهیهن نزیکهى (70) بۆ (100) سهرباز دهبن، بهڵام بهشێوهیهکى گشتى ئهو هێزانه ههرکات بیانهوێت ژمارهیان زیاد دهکات، چونکه لهڕێگهى فڕۆکهوه هاتووچۆ دهکهن، رۆژانه جگه لهفڕۆکهى بێفڕۆکهوان، فڕۆکهى جهنگیشیان ههیهو بهردهوام بهئاسمانى ناوچهکهدا دهسوڕێنهوه، شهوانى رابردوو لانیکهم شهش جار بۆردومانى شاخهکهیان کردووه.

هاوڵاتى: رۆژى ههینى رابردوو چهکدارانى داعش هێرشیان کردهسهر ماڵێک و حهوت کهسیان کوشت، بۆچى داعش لهناوچه سوننیهکان بههێزتره؟

رهشاند گهڵاڵی: مانهوهى داعش لهسودى ههندێک لایهنهو دهیانهوێت سودى لێ ببینن، چونکه ئهوه یارییهکى فراوانه، ههرکهسهو دهیهوێت ئهسپى خۆى تاوبدات، داعش یهکێک لهو هێزانهیه کهسودمهند بووه لهدۆخهکه، پێموایه داعش وهک هێزێکى تۆکمهو بڕوابهخۆبوو نهماوه، ئهوانهى کهماون پهیوهستن بهسیاسهتى ههواڵگرى ههرێمایهتى بهتایبهت بهرپرسهکانیان، ئهوانهى ناوخۆشمان بهشێکن لهگهمهکهو یارى تێدا دهکهن و سود دهبینن لهمانهوهى داعش لهناوچهکه.

 داعش وهکو هێزێکى کاریگهرو رهشهکوژ نهماوه، ئێستا زۆر هێزى تر لهپهناى بوونى داعش لهناوچهکه رۆڵ دهبینێت، ئهو هێزهى ئێستا دهبینرێت تهنها بۆ دهرپهڕاندنى سوننهیه لهناوچهکهو بهشێکیان چهکدارانى حهشدن بهناوى داعشهوه ئهو یارییه دهکهن، لهجیاتى ئهوهى بڵێن حهشد ئهو کردهوانه دهکات دهیخهنه ئهستۆى داعش.

هاوڵاتى: هێزى یهکێتى لهناو هێزهکانى پێشمهرگهى کوردستان لهو ناوچهیه بوونى ههیه؟

رهشاد گهڵاڵی: کۆى ئهو هێزانهى پێشمهرگه که لهسنوورهکهن لهمهخمورو دهوروبهرى سهر بههێزهکانى (80)ى پارتین، پارتى رێگهنادات هێزى هاوبهش (لیوا هاوبهشهکان کهپێشمهرگهى یهکێتى تێدایه) بێته ئهو سنووره.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار