شيکارييەکی فرۆيدييانە بۆ دەوڵەتی تورک
4 ساڵ لەمەوپێش
دابان خەسرەو
ئەتاتورک دەڵێت " شارستانيەت و پێشکەوتن ئەقڵ دروستی ناکات تەنها و تەنها کۆيلە دروستی دەکات"
شيکردنەوەی ووتەکەی ئەتاتورک ئەوە دەگەێنێت دەبێت هەموو دونيا بکەينە کۆيلە و ژێر دەستە بۆ ئەوەی قۆناغێک بچينە پێشەوە.
دەوڵەتی تورک بە درێژای مێژوو هەتا ئەم ساتە گۆڕانکاريەکی ئەوتۆ بەسەر دڕندەيی و حەزی وێرانکردنيدا نەهاتووە، دەڵێی خودا تەنها بۆ خوێن ڕشتن دروستی کردوون.
ئەگەر دەمانەوێت لەو فەزاو ڕووبەرە تێبگەين کە تورک بەدرێژايی مێژوو ئيشی تێدا کردووە و پەيوەنديەکانی خۆی چی لەڕێگای جەنگ و کوشتارەوە چی لە ڕووە کۆمەڵايەتی و ڕەهەندە ئابوريەکەيەوە بە کۆمەڵگا جيا جياکانەوە گرێداوە ئەوا بەپێويستی دەزانم شيکاريەکی دەروونيانە بۆ ئەو ڕۆحە نەخۆشەی دەوڵەتی تورک بکەم کە ساڵانێکە حەزی مرۆڤ(کورد) کوشتن بەشێکی زۆر لە بونيادەکانی پێکهێناوە.
زۆر گونجاوە لێرەدا لێکدانەوەی دەرونشيکارييانەی "فرۆيد" کە دەروونناسێکی نەمساويە بۆ ئەو دەسەڵاتە ساديست و خۆويست و تاريک پەرستييەی دەوڵەتی تورک بکەين، چونکە ئەگەر تيۆريای فرۆيد بە هۆکاری کەم و کورتی و ناتەواويەکانی لەلايەن کۆمەڵگاوە ڕەت بکرێتەوە و بەکەڵکی مرۆڤی سەردەم و پۆستمۆدێرنە نەيەت، بەڵام بۆ مێژوو و قۆناغەکانی ژيانی "تورک" زۆر گونجاوە.
فرۆيد باوەڕی وايە ناکرێت کردار و جوڵەکانی مرۆڤ تەنها لە ڕووە بايۆلۆژی و فيزيکيەکەيەوە تەفسير بکرێت ،بەڵکو لە گەڵ قۆناغەکانی پێگەيشتنی تەمەنی مرۆڤدا هەندێک ڕەفتار دەبێت وەکو بەرهەمی ناو دەروون و کۆئەندامی دەروون تەماشا بکرێت واتە ساتی وەرگەڕان لە بايۆلۆژياوە بۆ سايکۆلۆژيا.
بۆ نموونە منداڵ کاتێک لە قۆناغی " شير بڕينەوە " لەشيری دايکی مەحروم دەکرێت ناکرێت شير تەنها وەکو دراوێکی بايۆلۆژی گرنگ لێی بڕوانرێت بەڵکو لەو ڕووانگەيەوە تێگەيشتنی بۆ دەکرێت کە لەساتی بڕانەوەی شير لە منداڵ کاريگەرييەکی دوور مەودا لەسەر دەروونی مرۆڤ بە جێدەهێڵێت، لەبەرئەوە هەموو ئەو ڕەفتارانەی مرۆڤ بە درێژايی ژيان وەک بەرهەمی ئەو ساتە سەير دەکرێت کە منداڵ لەباوەش و شيری دايکی جيا دەبێتەوەو فيراق دەکات، کەواتە زۆر گرنگە لەوە تێبگەين کە کۆی ئەو هەڵچوون و کردارە فيزيکيانەی مرۆڤ دەيکات تەنها وەکو ڕەهەندێکی بايۆلۆژی ڕووت تێگەيشتنی بۆ نەکرێت بەڵکو ڕيشەکەی لەناو دەروونی مرۆڤدا سەرچاوە دەگرێت.
فرۆيد کۆئەندامی دەروون لەمرۆڤ دا دەکات بە سێ بەشەوە:
ئيد(id) و ئيگۆ(ego) و سوپەر ئيگۆ(super ego)
لای ئەم زانا دەروونشيکارە کاتێک کە ئێمە وەک مەخلوقێکی بێ ئەزمون و کوێر دێينە دونياوە و هێشتا هيچ لەو واقيعە خۆسەپێنە نازانين کە لە دونيادا ئامادەگی و وجودی هەيە واتە بە جۆرێک وەک ئەوەی لە قۆناغی بەربەرييەتدا بين و فێری شارستانيەت و ياساو پەيوەنديەکانی ژيان و کۆمەڵگا نەبوبين ،
تەنها وەک منداڵێک کە حەزێکی ناکۆتاو بەپەلەی بۆ تێربوونی غەريزەکانی هەيە ئەم بەشەش ناوی (ئيد)ە. "ئيد" بەرپرسە لەو بەشەی ناو دەروونی ئينسان کە نوێنەرايەتی حەزی کوشتن و وێرانکردن و کەرتبوون و تێربوونێکی ناعەقڵانی دەکات ، فرۆيد بەجۆرێک شيکاری بۆ ئەم بەشەی ناخودئاگای مرۆڤ دەکات کە "ئيد" هيچ سنورێکی دياريکراو ناناسێت و نەريتە کۆمەڵايەتيەکان دەخاتە لاوە.
ئيد ئەو پلێتە سادە و کرچ و کاڵەيە کە دەکەوێتە دەرەوەی کات و شوێنەوە واتە هيچ واقيعێک و کۆت و بەندێک ناناسێت تەنها و تەنها " چێژ" دەناسێت و هەڵپەيەتی هەموو خواستە نالۆژيکيەکانی بهێنێتە دی بە بێ دواکەوتن ،گەرچی بە زيانی هەموو دونيا تەواو بێت، بەڵام "ئيگۆ " و "سوپەر ئيگۆ " ئەوکات درووست دەبن کە حەزە ناعەقڵانيەکانی "ئيد" سەرکوت دەکەن و دەيانچەپێنن، سنورێک بۆ ئەم غەريزەی کوشتن و بڕين و کاولکاريە بێ ئەنجامانە دادەنێن.
واتە ئيگۆ و سوپەر ئيگۆ وەک چاودێرێک جڵەوی "ئيد" دەکەن تا ژيان لەو کارەساتە گەورانە دووربخەنەوە کە دەبێتە هۆی کوشتنی مليۆنان مرۆڤ.
دەوڵەتی تورک هێشتا نەيتوانيوە بەسەر ئەو بەشە ناعەقڵانيە مرۆڤ خۆرەدا زاڵ بێت کە ناوی "ئيد"ە، بەجۆرێک ئيگۆ و سوپەر ئيگۆ لە نەستی تورکدا غائيبە کە هيچ ڕێگايەک نايانباتەوە سەر ڕێی ژياندۆستی و دورکەوتنەوە لە مەرگدۆستی .
بە بڕوای خۆم سوکايەتی و ژێر پێخستن و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد لەلايەن دەوڵەتی تورکی فاشيزمەوە تەنها لە ڕووە بايۆلۆی و فيزيکی يەکەيەوە ناکرێت تەماشا بکرێت، يانی ناکرێت ئێمە لە خەياڵدانی خۆمان دا وا وێنا بۆ ئەو جەنگە مێژوويی و دوورو درێژە بکەين کە دەوڵەتی تورکی نەخۆش لە دێر زەمانەوە بەرامبەر بە تاک بە تاکی کورد هەڵيگيرساندووە، تەماشاکردنی ئەو ماشێنە بێڕەحمە زەبەلاحە مرۆڤ خۆرە دەبێت لەو شوێنەوە بێت کە فرۆيد ناوی دەنێت "ئيد" ئەو جێگايەی کە هيچ سنورێکی مرۆييانە ناناسێت ئەو جێگايەی لوتی بەر ئەو واقيعە نەکەوتووە کە جێگای هەموو خودێکی تێدا دەبێتەوە بە هەموو ڕەنگ و دين و نەتەوەو زمانە جياوازەکانەوە، دونيای پلوراڵ لای تورک وەک ئەفسانەيەک سەير دەکرێت کە هەرگيز بۆيان نابێتە واقيع.
سەيرە ميلەتێک لە سەرەتای درووست بوونيانەوە و ڕاکردنيان لەدەستی مەغۆلەکان بەسەرکردايەتی هۆلاکۆ و ڕووکردنە وڵاتی ئەنادۆڵ هەتا ئەم ساتە هيچ گۆڕانکاريەک بەسەر عەقڵيەتی خۆسەپاندن و خودئەڤينی و نارسيستيدا نەهاتووە.
دوڵەتی تورک بەجۆرێک چەقيانبەستووە زۆر بە ئاسانی دەتوانيت ئەمڕۆيان بخوێنيتەوە تا لە مێژووی حەوت سەد ساڵ لەمەوبەريان تێبگەيت، تورکيا هەر ئەو دەوڵەتە فاشييەيە کە لەساڵی ۱۹۳۷ ـ۱۹۳۹ کۆمەڵکوژی دەرسيمی خوڵقاند تێيدا هەزاران مرۆڤی کوردی بێ گوناحی کۆمەڵکوژ کرد، هەر ئەو دەوڵەتە خوێن مژەيە کە لە گوندی زيلان لە شاری ئەريشی پارێزگای وان زياتر لە سی و پێنج هەزار کورديان لە زێد و خاکی خۆياندا ناشت، کاتێک دەبينی گەورەترين فڕۆکەخانە لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکيا بە ناوی ژنە فڕۆکەوانی جەنگی " سەبيحە گۆکچەن " ناونراوە کە دەستێکی باڵای لە کۆمەڵکوژييەکەی دەرسيم دا هەبوو بەرامبەر کورد تێدەگەيت هەر کەسێک دەستی بە خوێنی کوردێک سوربووبێت ئەوان شەقام و گەڕەک و فڕۆکەخانە و وڵاتی بەناوەوە دەکەن.