جۆبایدن: پوتن باجى ده‌ستوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، سه‌رۆکى روسیا باجى ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات.

جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆکى روسیا باجى ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات".

به‌رپرسانى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، که‌ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆکى روسیا، رێگه‌ى به‌ هه‌وڵدانه‌کان داوه‌ بۆ کاریگه‌ریکردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى رابردوى ئه‌مریکا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى دۆناڵد تره‌مپ.

به‌پێى ڕاپۆرتێکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا، حکومه‌تى روسیا "ده‌نگۆى چه‌واشه‌کار یان بێ بنه‌ما"ى له‌باره‌ى جۆ بایدن براوه‌ى کۆتایى هه‌ڵبژادنه‌کانى ساڵى رابردوى ئه‌مریکا بڵاوکردوه‌ته‌وه‌، مۆسکۆ هاوکات ره‌تیکردوه‌ته‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا کردبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار