‌ته‌ندروستى جیهانی: شێوه‌ى گۆڕاوى کۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 125 وڵاتى جیهان

"کۆرۆناى گۆراوى به‌ریتانیا له‌هه‌موو جۆره‌کانى دیکه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ مه‌ترسیدارتره‌"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، جۆرى گۆڕاوى کۆرۆنا که‌ له‌به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا و مه‌ترسیدارترین شێوه‌ى گۆڕاوه‌ گه‌یشتۆته‌ حه‌وت وڵاتى دیکه‌ى جیهان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى ئازارى 2021 له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشکرایکرد، جۆرى گۆڕاوى کۆرۆنا که‌ له‌به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا پێیده‌وترێت ("VOC 202012/01)، مه‌ترسیدارترین شێوه‌ى گۆڕاوى کۆرۆنایه‌ و له‌ماوه‌ى ته‌نها هه‌فته‌یه‌کدا گه‌یشتۆته‌ حه‌وت وڵاتى دیکه‌ى جیهان، به‌وه‌ش کۆى ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌ ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ى تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌ بوبه‌ 125 وڵات.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى شێوه‌ گۆڕاوه‌کانى دیکه‌ى کۆرۆنا، رێکخراوه‌که‌ رایگه‌یاندوه‌، شێوه‌ى گۆڕاوى ئه‌فریقاى باشور (501 Y.V2) له‌ 75 وڵاتى جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ له‌کاتێکدا پێش هه‌فته‌یه‌ک ته‌نها له‌ 64 وڵات بڵاوبوبوه‌وه‌.

کۆرۆنا گۆراوه‌که‌ى به‌ریتانیاى به‌ مه‌ترسیدارترین جۆرى په‌تاى کۆرۆنا ناساندووه‌ به‌راورد به‌ جۆره‌کانى دیکه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ له‌ وڵاتانى دیکه‌دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار