بایدن: له‌سه‌د رۆژدا دوو سه‌د ملیۆن ئه‌مریکى ڤاکسین وه‌رده‌گرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، پلانێکى نوێى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاکسین راگه‌یاند و ئاشکرایکرد، تا 100 رۆژى دیکه‌ دوو سه‌د ملیۆن که‌س ڤاکسینى کۆرۆنا وه‌رده‌گرن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى ئازارى 2021، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیداره‌ى کۆشکى سپى تواناى کوتانى دوو سه‌د ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریکى هه‌یه‌  به‌ ڤاکسینى ‌کۆرۆنا له‌ ماوه‌ى سه‌د رۆژدا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا دواى قه‌یرانى کۆرۆنا به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌و قه‌یرانه‌ تێده‌په‌ڕێنێت، گه‌شه‌ى ئابوریش به‌ 6% زیاد ده‌کات".

هاوکات، بایدن ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ دواى تێپه‌ڕبونى قه‌یرانى کۆرۆنا تیشک ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و کێشه‌ درێژخایه‌نانه‌ى که‌ روبه‌روى ئه‌مریکا بونه‌ته‌وه‌ وه‌ک پرسى کۆچکردن و کۆنترۆڵکردنى چه‌ک له‌ وڵاتـدا.
سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاشکراشیکرد، له‌ پلاندایه‌ دوباره‌ به‌شدارى له‌ کێبڕکێکانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له‌ ساڵى 2024 بکاته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار