مادەیەکی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق دەنگی لەسەر درا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دەنگی دا لەسەر ماددەی ١١ی پرۆژەیاسای بوودجەی کە پەیوەیدی بە پشكی هەرێمەوە هەیە.
لە مادەی ١١ی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراقدا هاتووە، هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانی لەو پارەیەی کە بۆی دەنێردرێت، پێویستە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێم موچەی موچەخۆران بێت.
لە پرۆژەیاساکەدا پشکی کورد کەمکراوەتەوە، بەپێی رەشنووسی یاساکە، پشکی هەرێم پێشتر ٪١٢.٦٧ی بۆ دانرابوو، بەڵام ئێستا کراوەتە ٪٩.٥، کە ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بووە.
رۆژی یەکشەممە 28-03-2021 دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەنگ بە پشکی هەرێمی کوردستان درا و لایەنەکانیش لەسەر بودجەی 2021ی عێراق رێککەوتن.
بابهتی پهیوهندیدار