واتاو مرۆڤ

سوارە محەمەد

4 ساڵ لەمەوپێش



 

سوارە محەمەد

تێگەیشتن واتایەکە لە هۆشیاربوون و تێگەیشتن، کە لە بێ واتاییەوە دروست دەبێت. کاتێک مرۆڤ بێ واتا تێیپەڕاند، یەکەم هەنگاو بەرەو بە واتابوون دەهاوێژرێت. تێنەگەیشتنی خراپ، ناشیرین و هەڵە، بە بڕیاربوون و ئیرادە سەرچاوەکەى لە جەوهەری مرۆڤبوونی پیرۆزەوە وەردەگرێت و دەڵێت، ‹من وەها ناژیم›. ئەو راستییە لە کێماسیی مێژووی مرۆڤایەتییەوە بەو شێوەیە هاتووە، مرۆڤ بە چ ئەندازەیەک  واتادار بژی ئەوەندە هەست بە مرۆڤبوونی خۆی دەکات. تەنها واتاپێدان مرۆڤ ناکات بە مرۆڤ، هەستکردنیش بەس نییە بۆ مرۆڤبوون. مرۆڤ ئەو بوونەوەرەیە، کە خاوەنی تێگەیشتنی واتادار و هەستکردنە، بەپێی واتا، هەست و هۆشیاربوونی خۆیشی لە کاردا دەبێت. یانی مرۆڤ خۆی لەگەڵ فیکر و زیکر و چالاکییەکانی دەکات بە یەک. فیکر و زیکر و چالاکی، یان کارەکانی مرۆڤ یەک نەبن، بە زمانی ئایینی و کۆمەڵگە، ئەو مرۆڤە دەبێتە مرۆڤی مونافیق!. شۆڕشگێڕەکانیش بەوان دەڵێن، «ئۆپۆرتۆنیست» یان «هەلپەرەست». بەپێی بنەڕەتی ئەو دوانەش، ئەوانە مرۆڤ لە تایبەتمەندیی مرۆڤبوون دوور دەخەنەوە.

کاتێک مرۆڤ قسەیەکی کرد، دەستنیشانیکرد و سەلماندی، ئەوا لەبارەی ژیان و کۆمەڵگەوە لێکدانەوەى سیاسی، ئابووری، سەربازی، کۆمەڵگەیی، کولتوری، مێژووی و ... هتد دەکات و ئەوەش دەبێتە قۆناغێک. لەبەر ئەوەى ئێمە مرۆڤین پێویستە ئێمە بچینە قۆناغێکی تریشەوە، ئەوەش بەپێی وتن، داوا و هەڵوێستی خۆیەتی بۆ ژیانکردن. بۆ نمونە کاتێک ئێمە وتمان «کوردستان بندەست و داگیرکراوە»، ئەو دەستنیشانکردن و راستییە، بەرپرسیاری و ئەرک دەخاتەى ئەستۆی مرۆڤ. تۆ کورد بیت و کوردستان وڵاتی تۆ بێت، پێویستە کۆتایی بە داگیرکەری و بندەستی بهێنیت.

لەوڵاتی تۆدا دیکتاتۆر، ملهوڕ، فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکار لەسەر دەسەڵات بێت، یان دەبێت تۆ کۆتایی بەو دۆخە بهێنیت، یان تۆ کۆتایهاتن بە مرۆڤبوونی خۆت رابگەیەنیت. بۆیە مرۆڤ لە سروشتی خۆیدا بندەستبوون، کۆیلەداری، دادۆشین و فاشیزم قبوڵ ناکات، چونکە ئەوانە لەگەڵ راستی مرۆڤ نایەنەوە. وەک دەزانرێت، ئەوە ٦ بۆ ٧ ملیۆن ساڵە ئێمە وەک بوونەوەر، هەوڵ دەدەین ببین بە مرۆڤ و مرۆڤبوون بە شێوەی جەستەی، بایۆلۆژی، کولتوری و ژیانی پێشبخەین.

 تایبەتمەندیی بنەڕەتیی مرۆڤ ئەوەیە، کە راستیی مرۆڤ یەکەیەکی یەکگرتوانە و یەکە. ئەوە لە روی بیردۆزیشەوە هەر وایە، لە رووی بایۆلۆژیشەوە هەر وایە. بۆ نمونە، چڵی دارێک ببڕێتەوە لایەکی دارەکە وشک دەبێت، لایکی دارەکە لە دارەکە دەبێتەوە، بەڵام لایەکیشی بڕابێتەوە هەر دارە و لەسەر پێ خۆی دەگرێت و دەژی، بەڵام مرۆڤ بەبێ جەرگ ناتوانێت بژی، تۆ گەدەی مرۆڤ ببڕەوە ناتوانێت بەردەوامی بە ژیانی بدات. یان ئەگەر مێشک نەبێت ئێمە ناتوانن هەبین، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە مرۆڤ بێ کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتی بکرێت (لە راستیی ئەمڕۆدا ئەو دابڕان و جۆرە ژیانە بە ژیانی گەل دەزانرێت)، بەڵام لە راستیدا مرۆڤ لە مرۆڤبوونی خۆی دەردەچێت. مرۆڤ دەتوانێت نمونەى زیاتر بهێنێتەوە...

 لە سروشتدا هیچ بوونەوەرێک بە ئەندازەی مرۆڤ یەکەیەکی یەکگرتوو نییە. جەستە (فیزیک) و میتافیزیک (ئەودیوی سروشت)ی مرۆڤ ئەوەندە لە ناو یەکدا پێشکەوتوون و ئاوێتەبوون، کە پەیڤێکی خۆش، هەستێکی باش، نیازێکی جوان و پاک دەتوانێت هێزی ئیلاهی لە مرۆڤدا دروست بکات. مرۆڤ هەست بەوە دەکات. زۆر دوور نا، هەر لە کوردستان ئەو تێکۆشانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەدەچیت هەموو رۆژێک ئەو راستییەمان بۆ دەسەلمێنێت و پیشانمان دەدات. دوێنێش وابووە و ئەمڕۆش وایە.

لە تێکۆشانی ئەم ٥٠ بۆ ١٠٠ ساڵەی رابردوودا بە قوربانیدانی سەدان هەزار شەهید ئێستا جارێکیتر هەبوونی کورد و کوردستان ناوی دەهێنرێتەوە، بەڵام مەترسیی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن لەسەر کورد دوورنەکەوتووەتەوە. مەترسییەکەش لەوەدایە، کە ئەو راستییە لەلایەن کوردانەوە هەستی پێناکرێت، یان تێگەیشتنی بۆ نییە و رێوشوێنی پێویست و باشی بۆ نەگیراوەتە بەر

هێز ئەوهێزەیە لە «کوردی داماو» عەگید و قارەمان دەئافرێنێت. یان ئەوەى لە کەسایەتییەکی داماو کەسایەتییەکی ئیلاهی دەئافرێنێت هێزی واتایە. لە شەهیدی گەورە لەیلا قاسم تاوەکو عەگید، زیلان، سیروان، هەڵمەت، ڤیان و ئارین میرکان سڕ و نهێنیی ئەو کەسایەتییە مێژوویی و ئەفسانەیانە ئەوەیە، کە راست و هەڵەیان لە یەکتر جیاکردووەتەوە. چەپەڵی، بی مەبدەئی، هەڵە و خراپییان بینی و وتیان، ‹ئێمە وەها ناژین و ژیانێکی وەها بۆ خۆمان قبوڵ ناکەین›.

  لە بریی ئەوەى ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵ مرۆڤ بێ واتا، بێ شکۆ وکەرامەت، بەبێ رێز بژی، مرۆڤ ساتێک وەک مرۆڤی خاوەن شکۆ و کەرامەت و ئازاد بژی، باشترە! جەوهەری هەڵوێستی ژیان و تێکۆشانی قارەمانانە ئەوەیە. رەنگە ئەوە قورس و زەحمەت بێت، بەڵام ئەوەى هەڵوێستی قارەمانەکان هێژا و جیا دەکاتەوە هەر ئەو قورسی و زەحمەتییەیە.

 لە هیچ کات و قۆناغێکی مێژووییدا ئێمەى کورد کێشەى شەڕکردن و خۆبەختکردنمان لە پێناو شکۆ، نامۆس و شەرەفی خۆماندا نەبووە و ئامادەبووین گیانمانی لە پێناودا بەخت بکەین، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بۆ هێزی واتا و ژیانی ئازاد هەمان شت بڵێت. مرۆڤ، هەبوون و زەمەن لە یەکتر دانابڕدرێن. ئەوەى هەیە لەگەڵ کات دروست دەبێت و هەبوونی لێ پێکدێت. بۆ هەبوون و زەمەن و بۆ هەر دووکیشیان ئافراندن و دروستبوون و پێکهێنان پێویستە. کاتێک یەکبوونی دیالکتیکی ئەو سێیانە لە یەکتر دادەبڕێت، ئیدی هیچ لە گۆڕێدا نامێنێت.  هەبوون، جەستە و میتافیزیک، شێتکە، کە «هەیە». کات، یان زەمەن، تەمەن و هەبوون رابەرایەتی دەکات. لە کاتی خوڵقاندن و دروستبوونی شتێکدا، پەیدابوونی زەمەن و هەبوون نیشان دەدرێت.

لێرەدا گرنگ «دروستکردن و خوڵقاندنە». دروستبوونیش «کاتی» نییە، چونکە مرۆڤ هەموو کات لە ناو پرۆسەى خوڵقاندن و بونیاتنان و دروستکردن، یان پێشکەوتندا نییە، مرۆڤ دەتوانێت هەبوونی خۆیشی لە دەست بدات و بیدۆڕێنێت. بۆ نمونە کورد ئافرێنەری شۆڕشی نیۆلۆتیک (چاخی بەردینی نوێ) بوو و بە دەیان هەزار ساڵ پاسەوان و ئێشکگری ئەو دەشت و چیایانە بوون. ئەو دۆڵ و گەلییانە، رووبار و دارستانەکان، دەیان هەزار ساڵە شایەتی کوردن، کە کورد هی ئێرەیە و کورد لێرە بووە. ئێرە و کورد هی یەکترن.

گەلی کورد زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسە، بە «ئازادکردنی» ٣ بۆ ٤ پارێزگا، یان شارێکی بچووک، ئێمە خۆمان و وڵاتەکەمان بە ئازاد بزانین، ئەوە دەبێتە مەترسی و کارەسات بۆمان. شەنگال، جزیر، سور، کەرکوک، عەفرین و سەرێکانی برینەکانی ئێمەن و هێشتا خوێنیان لێدەچۆڕێت. دوای ئەو هەموو هێرشە دڕندانانە، ئێمە هێشتا لە دوژمن و مەترسیی سەر کوردستان تێنەگەیشتوین، ئەوە کارەساتێکی گەورەیە

بەڵام رۆژگار هات و ریشت. هەبوون، زەمەن و خوڵقاندن و دروستبوون لە کەسایەتیی کورددا راوەستا، کورد تووشی پاکتاوکردن و سڕینەوە بوویەوە و برانە لێواری لە ناوچوون. بۆ؟ چونکە هەموو کات لە ناو «دروستکردن و ئافراندن و بونیاتناندا» نەبوون، چونکە پێویستیی زیندبوون، مرۆڤبوون و کۆمەڵگەیی بوونیان بە شێوەی شیاو بەدینەهێنا و نەیان ئافراند و ئیدی دوژمنی دڕندە بەسەر سەری کوردەوە وەستا و هەموو رێگایەکی بۆ ئافراندن و بونیاتنان و دروستکردن لێگرت. نیشتمانی دایکی مرۆڤایەتی بێ ناو و بێ خاوەن کرا.

لە تێکۆشانی ئەم ٥٠ بۆ ١٠٠ ساڵەی رابردوودا بە قوربانیدانی سەدان هەزار شەهید ئێستا جارێکیتر هەبوونی کورد و کوردستان ناوی دەهێنرێتەوە، بەڵام مەترسیی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن لەسەر کورد دوورنەکەوتووەتەوە. مەترسییەکەش لەوەدایە، کە ئەو راستییە لەلایەن کوردانەوە هەستی پێناکرێت، یان تێگەیشتنی بۆ نییە و رێوشوێنی پێویست و باشی بۆ نەگیراوەتە بەر.

گەلی کورد زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسە، بە «ئازادکردنی» ٣ بۆ ٤ پارێزگا، یان شارێکی بچووک، ئێمە خۆمان و وڵاتەکەمان بە ئازاد بزانین، ئەوە دەبێتە مەترسی و کارەسات بۆمان. شەنگال، جزیر، سور، کەرکوک، عەفرین و سەرێکانی برینەکانی ئێمەن و هێشتا خوێنیان لێدەچۆڕێت. دوای ئەو هەموو هێرشە دڕندانانە، ئێمە هێشتا لە دوژمن و مەترسیی سەر کوردستان تێنەگەیشتوین، ئەوە کارەساتێکی گەورەیە. ئەگەر ئێمە ئەو مەترسییانەمان بینیبێت و واتامان بە برا، دۆست و دوژمن دابێت و ئێمە بەپێی ئەو راستییانە نەجوڵاینەوە، یەکێتی و تێکۆشانی خۆشمان بەپێی ئەوە پێشنەخەین، ئیدی ئەوە لە غەفڵەت ئەو لاترە...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار