ئەگەر مام جەلال لەژیانیشدا بووایە..

زانا گەڵاڵی

4 ساڵ لەمەوپێش



 

زانا گەڵاڵی

بۆ هەموو کێشەیەک چ لە ناوخۆی یەکێتی و یا لەهەرێمی کوردستان،  دەوترێن:  ئەگەر مام  لەژیان بووایە، ئەوە ڕووی نەدەدا..

بێگومان  سەرۆکی کۆچکردوو  « مام جەلال « سیاسییەکی دور بین و  رابەرێکی گەورەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بووە، بەهۆی تواناکەیەوە   رۆڵ و  پێگەیەکی بەرزی هەبووە لەجیهان.

بە کۆچی  ئەو رابەرە مەزنە،  گەلانی  عیراق و  کوردستان  زیانێکی گەورەیان کرد، بەڵام  ئەوە بەو مانایە نایەت کە بەبوونی ئەو کێشەکان هەمووی چارەسەر دەکران .

هەموومان دەزانین کێشەکانی ئەمڕۆی کوردستان  رەگو ڕیشەیەکی « ٣٠ « ساڵەی هەیە.  زۆربەی کێشەکان  ئەگەر  خودی خۆی هۆکار نەبووبێت،  ئەوە  هاوکار، یا بەبەرچاوی بەرێزیانەوە روویانداوە،  لەڕابردوو  بەهۆی توانای  ئەو لەئیدارەدان ، کێشەکان نەدەگەیشتن بەو ئاستەی ئێستامان کە هەن .

لێرەدا تەنیا دەمەوێ ئاماژە بە هەندێک لەو هەڵانە  بکەم کەڕەوانشاد « مامجەلال «  هۆکارێکی سەرەکی بووە کەئەمڕۆ بوونەتە  بەڵاو  کێشەیەکی گەورە بۆ  گەلەکەمان.

رۆڵی مام جەلال لەئابوری سەربەخۆ و بەبازرگانیکردنی سیاسەت

وەک دەزانین زۆربەی کێشەکانی ئەمڕۆ بەپلە یەک  پارتیی دیموکراتیی کوردستان و  لەناو پارتیش کاک «مەسعود بارزانی «، بەرپرسیاری یەکەمە، لەگەل ئەوەشدا ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی  سەرهەڵدانی  هەندێ لەکێشەکان،   مام جەلال هۆکار، یا هاوکار بووە  کە ئەمڕۆ دوای کۆچی بەڕێزیان کاریگەرییەکانی بۆ سەر ژیانی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان بەدیار کەوتوون .

دەپرسین:  ئایا بەبێ هاوکاری خودی  مام جەلال، دەتوانرا  بارزانی تاکلایەنە  ئابوری سەربەخۆ رابگەیەنێ؟

خەڵک دەڵێن: « مام جیاواز بوو،  ئەگەر مام بمابایە  وا رووی نەدەدا»، بۆیە من لێرەوە وەک کادرێکی یەکێتیی، تەنیا لەسەر ئەو بەشەی کێشەکان قسە دەکەم کە پەیوەندی بەخودی  رەوانشاد سەرۆک « مام جەلال» -ەوە هەبووە .

مام دروستکەری دەسەڵاتی ماڵبات بوو لەناو یەکێتی، دامەزرێنەری کۆمپانیای نۆکان و قەیوان و ئاسیاسێل و دروستکەر،  یان رێخۆشکەری هاتنە بوونی کۆمپانیای « ئای کیو» و چەندین پرۆژەی بازرگانی دیکەش بوو  بۆ  بۆ کەسوکارەکەی.

مام تەنانەت دامەزرێنەری کۆمپانیای وشەش بوو بۆ نەوشیروان موستەفا، بڕیاردەری گواستنەوەی داهاتی هوتێلی سلێمانی پاڵاس  بوو بۆ سەرناوی هەڤاڵ  فەرەیدون عەبدولقادر ، مام یەکەم سیاسی بووە لەعێراق کەداهێنەری تێکەڵکردن، یا گواستنەوەی بازرگانیکردن  لەکەسانی سەرمەیادارەوە بۆ حزب و پاشانیش بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان، پارتیش لەو بوارە چاوی لەو کردبوو ، دەتوانن بەمێژوودا بچنەوە .

مام یەکەم کەس بوو کەداوای  لەسەرمایەداران کرد لەکۆمپانیاکانیان حزب بکەنە شەریک،  لەفاروقی مەلا موستەفا بپرسن بزانن راستە یان نا؟

ئەو  هەردەم بەشانازییەوە  ئاماژەی بەزیادبوونی  ژمارەی ملیاردێرە  گوماناوییەکانیی کوردستانی  بۆ نوێنەری وڵاتان  دەکرد،  لەجیاتی  باسی چاکبوونی ژیان و گوزەران و رادەی ئازادی رادەربڕین لەسایەی حکومەتی کوردی  بەگرنگتر  بزانێت.

 مام  داهێنەری بڕیاری دەرهێنان و فرۆشتنی تاکلایەنەی  نەوت و ئابوری سەربەخۆش بوو، کەسەرەتا  لەشیواشۆک دەستیپێکردو  پاشانیش پارتی چاوی لێکرد.

مام جەلال و ئازادیی بیروڕا، رۆڵی لەگەڵ نەوشیروان لەلاوازکردنی یەکێتیی

مام جەلال و کاک  نەوشیروان هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ لاوازکردنی یەکێتیی.

مام جەلال کردنەوەی سەکۆیەکی بۆ پارکی ئازادی راگەیاند، داواشی کرد پێش هەموو کەس رەخنە لەو بگرن ، وتیشی:  «هێرش بۆ سەرمام جەلال گەردەنیان ئازاد بیت  و هەرکەسێک دەیکات بیکات لەمنەوە دەستپێبکەن و هەرچی قسەیەک من  هیچ سزایەکی یاسایشی نەدەم».

ئەو ئامادەبوو هێرش و تەهشیر بۆ سەرخۆی قبوڵ بکات، بەڵام بچووکترین رەخنە لەکاک « مەسعود بارزانی « لای  ئەو هێڵی سور بوو ! هەربۆیە چەندین  کادرو  سەرکردەی دڵسۆز بەوهۆیە کەوتنە ستایشکردن بۆ بارزانی  لەپێناو خۆ بەدورگرتنیان  لەڤیتۆی بارزانی و سزای تاڵەبانی لەکاتی کاندید بوونیان بۆ پۆستەکانی حزبی و حکومی.

ئەمەش  بووە هۆی ئەوەی  یەکێتیی  چەندین کادر و سەرکردەی  لەدەستدا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار