یه‌کێتى له‌هه‌ولێر: کێبڕکێى زۆرترین کورسى ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کارگێڕێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند، هه‌ولێر بۆ حزبه‌که‌یان بایه‌خێکى تایبه‌تى هه‌یه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوش، یه‌کێتى به گڕوتینێکى جیاوازه‌وه خۆى ئاماده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین کورسی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، به‌سه‌رپه‌رشتى ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سول کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسی، ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌سه‌ر بازنه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبونه‌وه و دۆخى کوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئاماده‌کارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مانى عێراقیان تاوتوێکردوه.
ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سول له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاندووه، "هه‌ولێر بایه‌خێکى تایبه‌تى هه‌یه، بۆ ئه‌مجاره یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به گڕوتینێکى جیاوازه‌وه خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و کێبڕکێى به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین کورسى ئاماده ده‌کات".
هه‌روه‌ها له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا پرسى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌سه‌ر بازنه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.
