نێچیرڤان بارزانى: ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى تاکه رێگه‌ى تێپه‌راندنى کێشه‌کانه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت که "تاکه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵیى هه‌رێمى کوردستان، ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزییه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆک ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌که، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان له هاوکێشه سیاسییه تازه‌کاندا، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێێ ـ به‌غدا، دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریکا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان تیایدا، هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌یوه‌ندیى نێوان پێکهاته و لایه‌نه سیاسییه‌کان، تاوتوێ کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێڕاى دووپاتکردنه‌وه‌ى ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له که‌شێکى ڕاشکاو و کراوه‌دا کێشه و نیگه‌رانییه‌کان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێویستى و گرنگیى یه‌کڕیزى، ته‌بایى، گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، کرایه‌وه.
کۆبوونه‌وه په‌سندکردنى یاساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێکى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست یاساکه جێبه‌جێ بکرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان و دۆخى ئابووریى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سیستمى فیدرڵیدا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه که دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه ده‌ستوورییه‌کان، پاراستنى ده‌سکه‌وته‌کان و هه‌نگاونان بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر، واقعبینى و هه‌ستکردن به به‌رپرساریه‌تیى هه‌مووان، پێکه‌وه‌کارکردن، هاوبه‌شى، ته‌بایى و یه‌کڕیزى ده‌خوازێت و به گرنگییه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاکسازى و کارکردن بۆ باشترکردنى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و پێویستیى پاراستنى ئازادییه‌کان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و دانانى چوارچێوه و میکانیزمێک بۆ به‌رده‌وامیى ئه‌م کۆبوونه‌وانه کرده‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى کرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشته‌که‌یان و سازدانى ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه و دووپاتى کرده‌وه که تاکه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵیى هه‌رێمى کوردستان، ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزییه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.