بايدن بارى نائاسایى له‌ ئه‌مریکا راگه‌یاند

ململانێکانى ئه‌مریکا و رووسیا ئه‌منییه‌تى واشنتنى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، به‌هۆى کرداره‌کانى روسیاوه‌، جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا بارى نائاسایى له‌روى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى نیسانى 2021، کۆشکى سپى له‌ راگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، " ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ جۆ بایدن نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى کۆنگرێسى ئه‌مریکا کردوه‌ به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیاوه‌، کرده‌وه‌ زیانبه‌خشه‌کانى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و ئابورى ئه‌مریکا خستوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها فه‌رمانیشیکردوه‌ به‌ راگه‌یاندنى بارى نائاسایى نیشتمانی".

هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى بارى نائاسایى له‌ ئاسایشى نشتیمانى ئه‌مریکادا هۆکارى سه‌ره‌کى سه‌پاندنى سزاکانه‌ به‌سه‌ر روسیادا، چونکه‌ ئه‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌ پێگه‌یه‌کى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مریکا.

پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر 32 که‌س و کۆمپانیاى روسى بسه‌پێنێت، له‌وانه‌ش شه‌ش کۆمپانیاى بوارى ته‌کنه‌لۆجیا که‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى روسیا پشتگیریان ده‌کات، به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستتێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکادا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ کۆشکى سپى رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیارى جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا 10 دیپلۆماتکارى روسیا له‌وڵاته‌که‌یان ده‌رکراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار