رووسیا وه‌ڵامێکى توندى ئه‌مریکا ده‌داته‌وه
"سزاکانى مۆسکۆ رێگرى له به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا ده‌کات بچنه رووسیاوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له وه‌ڵامى سزاکانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مریکادا، چه‌ند هه‌نگاوێکى گرتوه‌ته‌به‌ر یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانیش ده‌رکردنى دیپلۆماتکاره‌کانیان و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر هه‌شت گه‌وره به‌رپرسى ئه‌و وڵاته‌دا له‌نێویاندا به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا.
سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند:" له تواناماندایه له‌به‌رامبه‌ر سزاکانى ئه‌مه‌ریکا به‌رگرى له‌خۆمان بکه‌ین و وه‌ڵامى پێویستیشمان هه‌بێت".
ناوبراو راشیگه‌یاند وه‌ک وه‌ڵامێکیش 10 دیپلۆماتکارى ئه‌مریکا ره‌وانه‌ى وڵاته‌که‌یان ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها سزایان سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسى باڵاى کارگێڕى ئه‌مریکادا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئامۆژگارى جۆن سولیڤان باڵیۆزى ئه‌مریکا له مۆسکۆ ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتن.
هاوکات سزاکانى روسیا په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی، چونه ناو روسیا له ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى ئیداره‌ى کۆشکى سپى قه‌ده‌غه ده‌کرێت، که له ناویاندا کریستۆفه‌ر راى به‌ڕێوه‌به‌رى FBI، هه‌روه‌ها ئاڤریل هاینس به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى ئه‌مریکا، مێریک گارلاند وه‌زیرى داد، ئه‌لیخاندرۆ مایۆرکاس وه‌زیرى ئاسایشى ناوخۆى ئه‌مریکاى تێدایه.
سزاکانى روسیا بۆسه‌ر ئه‌مریکا، میشال کارفاخاڵ به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى فیدڕاڵى زیندانیکراوان، سوزان ڕایس، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى سیاسه‌تى ناوخۆیی، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکارى پێشوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، رۆبه‌رت جایمس ویڵسلى سه‌رۆکى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه.
سێرگى لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى سیاسى روسیا بکات، چالاکى داموده‌زگاکانیان له مۆسکۆ راده‌گرن و به‌جۆرێک بیر له "سزاى ئازاربه‌خش" بۆ ئه‌مریکا ده‌که‌نه‌وه.
پێشتر ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 32 که‌سایه‌تى روسى به تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى 2020 و شه‌ش کۆمپانیاى ئه‌و وڵاته سه‌پاندوه به تۆمه‌تى هاوکارییکردنى هێرشه ئه‌لیکترۆنییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌مریکا.
جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک هه‌نگاویان په‌سه‌ندکردوه بۆ ده‌رکردنى چه‌ند به‌رپرسێکى روسى له‌به‌رامبه‌ر کاره‌کانیان.