نه‌خشه‌ی میساقی میللی ئه‌ردۆغان و پلانی داگیرکردنی باشوور
7 ساڵ لەمەوپێش
سه‌ڵاح خدر
ئیدی قۆناغی داگیرکردنی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت، گه‌رچی ساڵانێکه له ڕووی سیاسی، ئابووری، کلتووری و زهنییه‌وه، باشوور له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیرکراوه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌بوونی زیاتر له 20 باره‌گای سه‌ربازی و ده‌یان باره‌گایی هه‌واڵگری، داگیرکردنێکی سپی عه‌سکه‌رییشیان هه‌یه.
له‌دوای ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان که وه‌ک گۆڵێکی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له باشوور به‌ناو ده‌کرێت و دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی خۆی نیشاندا، له‌گه‌ڵ عێراق مانۆڕی سه‌ربازییان له‌سه‌ر سنوره‌کان ئه‌نجامدا، ئه‌نقه‌ره‌ش ئاسمان و زه‌مینی له‌سه‌ر داوای عێراق به‌ڕووی هه‌رێمدا داخست، تورکیا چه‌ند باره‌گایه‌کی دیکه‌ی له ناوچه‌ی برادۆست و سیدەکان و ده‌ڤه‌ری بادینان کردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی په‌که‌که رایانگه‌یاندووه که ئه‌وان ئاگاداری ئه‌وه‌ن و ده‌زانن که پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕێگه‌ی به‌هاتنیان داوه.
سوپای تورک، ته‌نها دوو کیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌سرێی سه‌ر به شارۆچکه‌ی چۆمانه‌وه دوورن، له‌و ده‌ڤه‌رانه به شۆفڵ و حه‌فاره‌کانی شاره‌وانی هه‌رێم ده‌ستیان کردووه به‌لێدانی ڕێگاو کردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێی سه‌ربازی، له‌ئێستادا ژماره‌ی سه‌ربازانی تورک له باشووری کوردستان هه‌زاران سه‌ربازه که به پڕ له چه‌ک و جبه‌خانه‌یه‌کی زۆرن.
به‌رله‌ئێستا په‌که‌که ڕایگه‌یاند بوو که تورکیا له‌و باره‌گایانه‌وه هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر باشوور به‌گشتی و هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا و شه‌نگال به‌تایبه‌تی ده‌کات، دوو ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری میتی تورک که‌له مانگی ئابی 2017 دا له‌شارۆچکه‌ی دووکان له‌لایه‌ن تیمێکی په‌که‌که‌وه ده‌ستگیرکران، دانیان به‌و ڕاستیه‌دا ناوه که له‌و باره‌گایانه‌وه پلانی هێرش و تیرۆریان داڕشتووه.
تورکیا که له هه‌وڵی هێرشی سه‌ر شه‌نگال و داگیرکردنی ته‌واوی باشووردایه به‌نیازه ئه‌و هێزه‌ی له هه‌رێم و باشیک هه‌یه‌تی به‌پاڵپشتی هێزه ئاسمانییه‌کانی وه‌ک ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت له ئان و ساتێکدا بیجوڵێنێت.
ئه‌ردۆغان له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2017 دا ڕایگه‌یاند که ئه‌وان هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی (میساقی میللی) ده‌ده‌ن، داگیرکردنی عه‌فرین و هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیرکردنی شه‌نگال که ئامانج لێی ته‌واوی سه‌هلی نه‌ینه‌وایه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دێت، ئه‌ردۆغان به فکری عوسمانی و میساقی میللی نوێ ده‌یه‌وێت په‌ل به ناوچه‌که‌دا بکێشێت، به‌و پێیه جیاواز له نه‌خشه‌ی کۆنی میساقی میللی که له باشووریه‌وه هێڵی حه‌له‌ب و دێڕه‌زۆر به موسڵ و که‌رکوک و هه‌ولێره‌وه ده‌به‌ستێت، له ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوایه‌وه 12 دوورگه‌ی یۆنان، ڕۆژئاوای تراکیا، قوبرس، ساڵۆنیکی یۆنان و پڵۆڤدیڤی بولغاریا ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکو نیازی ئه‌ردۆغان داگیرکردنی ته‌واوی ڕۆژئاوای کوردستان تا ئیدلب و سه‌ر ده‌ریا و باشووری کوردستانه به‌ته‌واوه‌تی.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا چی ڕێگره له جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانه داگیرکارییه‌ی تورکیا له سه‌ر باشووری کوردستان؟
له دوو مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ناوچه‌ی زاخۆ و برادۆست له‌سوپای تورکیایانداوەو ژماره‌یه‌ک سه‌ربازیان لێ‌کوشتوون، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕه‌زایی توندی تا هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر په‌که‌که نیشاندا، مایه‌ی سه‌رنجه که بۆچی ده‌بێت پارتی دژی ئه‌و چالاکییه بێت و هه‌بوونی ئه‌و باره‌گایانه بپارێزێت؟ له کاتێدا بڕیاری په‌رله‌مان بۆ داخستنی ئه‌و باره‌گایانه و نیو ملیۆن واژۆی هاوڵاتیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پچه‌وانه‌وه ده‌بینین ڕۆژ به‌ڕۆژ باره‌گای سه‌ربازی تورک له باشوور زیاتر ده‌بن ئه‌وانه‌ش مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌ن له سه‌ر بوون و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و گیانیمان، هه‌ر له ڕێی ئه‌و باره‌گایانه‌وه زانیاری دراونه‌ته سوپای تورک و ده‌یان کۆمه‌ڵکوژییان له زارگه‌لی تا بادینان ئه‌نجامداوه، که دواییان ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی وەسان و سەرکان و ماونانی سەر بە شارەدێی قەسرێی دۆڵی باڵەیانی چۆمانی بۆردوومانکرد، بەو هۆیەشەوە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون.
له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی تورک هه‌موو ئیمکان و هێزی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا نه‌ته‌وه‌ی کورد له نه‌خشه‌ی نوێی داهاتووی ناوچه‌که‌دا جێگه‌یان نه‌بێت، ئه‌وه‌شی هه‌یه بیخاته ژێر داگیرکاریی خۆیه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له که‌رکوک و عه‌فرین کردیان. بۆ ده‌بێت له باشوور ڕێگه بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پلانه مه‌ترسیداره خۆش بکرێت، به‌ڕاست ئێمه له باشوور چی سودێک له هه‌بوونی باره‌گاکانی تورک و ئه‌و ئه‌جه‌ندا پڕ مه‌ترسییه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بینین؟ ڕوونتر خودی پارتی دیموکرات و حزبه‌کانی دیکه‌ش چی سودێکی لێ ده‌بینن؟ ئه‌وه‌تا ناوەندی ستراتفۆردی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی و ئەمنی، له‌دواین ڕاپۆرتیدا چه‌ند ڕۆژ به‌رله‌ئێستا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌کات که پێده‌چێت حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد هاوکاری تورکیا بکه‌ن بۆ شه‌ڕی دژ به په‌که‌که، که له ڕاستیدا هه‌وڵێ داگیرکردنی باشووره.
هه‌ڕه‌شه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاوشئۆغڵوو و گه‌مارۆکانیان له‌سه‌ر شاری سلێمانی، زه‌نگی داگیرکاریی و شه‌ڕێکی خوێناویی نوێیه له‌باشووری کوردستان، چوونی سه‌رقونسوڵی تورکیا له هه‌ولێر بۆ په‌رله‌مان دژ به‌و پشتیوانیه‌ی بۆ عه‌فرین نیشانیاندا بوو، هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتداری تورکمان ده‌خاته پێش چاو که سه‌رقونسوڵ ڕۆڵی والی عوسمانی ده‌بینێت له هه‌ولێر و حوکم له‌سه‌ر باشوور ده‌که‌ن.
بۆیه پێویسته سود له که‌مترین کات ببینین و به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه داگیرکارییه‌ی تورکیا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن، هێزه‌کانی دیکه هه‌ڵوێستیان ڕوونبێت و کۆهێزی و کۆده‌نگییه‌ک درووست که‌ن ده‌نا ئه‌و پێگه و نه‌فه‌سه‌ش ئێستا هه‌مانه، به‌یه‌کجاری له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌رله ساڵی 1991 ..