محەمەد ئەمین پێنجوێنی، رووناكبیرو سیاسەتمەدار بۆهاوڵاتی:
گەریلا بەرخودان دەکاتو شكست بەسوپای توركیا دەهێنێت
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
محەمەد ئەمین پێنجوێنی كەسایەتی سیاسەتمەدارو رووناكبیر داوا لەلایەنەكانی باشووری كوردستان دەكات دەنگ بەرزبكەنەوەو داوا لەوڵاتانی نێودەوڵەتی و عەرەبی بكەن رێگری لەداگیركاری سوپای تورك بكەن.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی رووناكبیرو سیاسەتمەدار لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی ئاماژە بەوە دەدات كە گەریلا بەرخودان دەكات و شكست بەسوپای توركیا دەهێنێت، «گەریلا ناهێڵێت ئەو پلان و بەرنامەیەی سوپای تورك و ئەردۆغان هەیەتی بێتەدی مەگەر بەخەو بیبینن».
توركیا بەرنامەو پلانی ئەوەیە بەقوڵایی (40) بۆ (50) كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستان داگیربكات كە ئەو ناوچانە غازو نەوتی تێدایە
ناوبراو جەخت لەوەش دەكاتەوە كەتوركیا بەرنامەو پلانی ئەوەیە بەقوڵایی (40) بۆ (50) كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستان داگیربكات كە ئەو ناوچانە غازو نەوتی تێدایەو خەڵكی هەرێمی كوردستان نازانن،»بەناوی ناوچەی ئارامەوە دێت داگیری دەكات كە بەحساب رێگری لەپەكەكە بكەن بۆ چوونەوە باكوری كوردستان».
هاوكات ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە كۆماجڤاكێن كوردستان زۆر بەزمانێكی دبلۆماسیانە دەڵێن كەپارتی و بەرپرسانی باشوور بێدەنگییان هەڵبژاردووە كە مانای رەزامەندیی ئەوانە، بۆیە داوای هەڵوێست لەلایەنەكانی باشور دەكەن.
هاوڵاتی: توركیا ماوەی سێ بۆ چوار رۆژە هێرشێكی بەرفراوانی ئەنجامداوەو باس لەوە دەكرێت نۆ كیلۆمەتری دیكە خاكی هەرێمی بەزاندووە لەو ماوەیەدا؟
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: ئەم لەشكركێشیە بەڕاستی نامەیەكی زۆر ئاشكراو دیارە بۆ خەڵكی كوردستان كە لەو رۆژەی كۆنگرێسی ئەمریكا، دانینا بەئەوەی كە لەزەمانی عوسمانییەكاندا جینۆسایدی میللەتی ئەرمەن كراوە، لەو رۆژەدا بەو یادەوە توركیا نامەیەك بۆ میللەتی كورد دەنێرێت، دەڵێت ئێوەش لەبەردەم ئەو كۆمەڵكوژییەدان.
ئەم هێرشە هێرشێكی زۆر گەورەیە بەبڕوای ئێمە، لەئامێدی تاوەكو زاخۆو گوندەكان و شارۆچكەكانی دەوروبەری عێراق بەدرێژایی (20) كیلۆمەترو بەقوڵایی زیاتر لە (40) كم دێتە ناو خاكی هەرێمەوە، گوایە سەدێكی عەسكەری (ناوچەی ئارام) دروستدەكات بۆ ئەوەی پەكەكە دزە نەكات بۆ ناو باكوری كوردستان ئەمە بەهانەكەیانە، بەڵام لەڕاستیدا وانیە، ئێستاش هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان عێراق و كەسە سیاسییەكان شعوریان كردووە كە ئەمە لەشكركێشییە بۆ داگیركردنی خاكی هەرێمی كوردستان، كەئێستا یەك لەسەر سێی هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە داگیركراوە، زۆر شوێنی ستراتیژی كە ژێر ئەرزەكەی پڕە لەغازو نەوت ئەوان دەیزانن كە خەڵكی كوردستان نایزانن، ئەمانە تەنیا بۆ داگیركردنە، وەك خۆیان دەڵێن گەڕانەوەی میساقی میللیە كەئەم جوگرافیایە دراوەو ئەمان ناڕازی بوون، كە گوایە ویلایەتی موسڵ كە ئەمان شارە گەورەكانیان وازلێهێناوەو هاتوون گوندەكان و چیا بەرزەكان و ئەو شوێنانەی غازو نەوتی لێیە داگیری دەكەن.
هاوڵاتی: لەبەیاننامەكەی كۆماجڤاكێن كوردستاندا بەڕوونی دەڵێت ئەم لەشكركێشییە بەئاگاداری و رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانییە؟
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: لەبەیاننامەی كەجەكەدا واهاتووە كە بێدەنگی هەرێمی كوردستان و پارتی مانای وایە رازییە، بۆیە منیش دەڵێم پێویستە هەموو هێزی سیاسی كوردستان، كەئەم هێرشە بۆ داگیركردنی خاكی هەرێمی كوردستانە، ئەمە دژی دۆزی كوردەو ئەم پرۆسەیە كەدەیانەوێت نەمێنێت و توركیا دەیەوێت تەحەكومی پێوە بكات.
ئەگەر لەم كاتەدا دەنگێك هەڵنەبڕین، هاوارێك نەكەین، بەیانێك دەرنەكەین و داوا لەوڵاتانی جیهان بكەن، لەنەتەوەیەكگرتووەكان، لەكۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی، بڵێن ئەوە بەشێكی خاكی عێراق، خەریكە داگیردەكرێت، مەسەلەكە پەكەكە نییە توركیا بەرنامەو پلانی خۆی جێبەجێ دەكات.
هاوڵاتی: بەڵام بەرپرسانی پارتی و بەتایبەت مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم دەڵێن پەكەكە بیانووە بۆ توركیا؟
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: ئەمانە بیانوون، چونكە خۆ لەبەعشیقەو لەو ناوە توركیا هێزی زۆرو بنكەیان هەیە، خۆ پەكەكەی تیانیە، راستە لەو لوتكە چیایانەی كوردستانی باشور لەقەندیل، لە زاگرۆس پەكەكە هەیە، خۆ پەكەكە لەناو شارەكاندا نەبووە، پەكەكە بیانوویەكە بۆ ئەوەی ئەوان پڕۆگرامەكەیان و پیلانەكەیان جێبەجێ بكەن.
هاوڵاتی: چی بكرێت بۆ راگرتنی ئەم لەشكركێشیانەی توركیا لەهەرێمی كوردستاندا؟
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: هێزی كوردی تەوافقێكیان هەبێت، كەهێزی ئەمنی تەوافقێك وەربگرن، كەئەمە دژی گەلی كوردەو دژی قەزییەی كوردە بەگشتی، ئەمە جینۆسایدێكی ئاشكرایە بەرامبەر میللەتی كورد، كەپێویستە هێزەكانی كوردو عێراق مەوقیفێك وەربگرن، كە من ناڵێم بەئەمە هەموو سوپای توركی دەكشێتەوە، بەڵكو لەوانەیە دەوڵەتە ئەوروپییەكانیش بێنە سەر خەت، بڵێن كورد یەكهەڵوێستە لەسەر ئەم داگیركارییەی توركیاو پشتگیرییان بكەن.
هاوڵاتی: بەڵام پێشتر ئەردۆغان باسی شەنگالی دەكرد، ئێستا ناوچەكانی بادینان داگیردەكات؟
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: خۆی دەمێكە دەبوایە بەگوێرەی قسەی ئەردۆغان مانگێك لەمەوپێش وتی بەیانییەك ئێوە هەڵدەستن لەخەو ئێمە لەشنگالین، لەسەر ئەمە ئێران هاتە سەر خەت، حكومەتی مەركەزی هاتە سەر خەت، چونكە گرتنی شەنگال واتە سەیتەرەكردنی جەیشی توركی بەسەر بەشێكی سوریاو هەرێمی كوردستان و عێراقدا، واتە بەشێكی