نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاره‌کانى جیهاندا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى نیسان به‌رزبووه‌ته‌وه‌

نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 66 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ 65 دۆلارو 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ کرا.

هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به‌ 63 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ دوا داخستندا به‌ 62 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ کرا.

هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 64 دۆلارو هه‌شت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ 63 دۆلارو 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار