عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک وتارێكی سێ لاپەڕەیی بڵاودەكاتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک و خزم و کەسوکارەکانی بە فەرمی پەیوەندییان بە پارتییەوە کرد. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک رایانگەیاند، هۆکاری جێهێشتنی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن خیانەت و ناپاکی بووە لەنێو ئەو بەرەیە نەک بەدەستهێنانی پلە و پۆست.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ کەمال کەرکووکی رایگەیاند: "ئێمە بە نوێنەرایەتیی خزم و کەسوکار و هەوادارانمان لێرەین و بە کۆمەڵ بڕیارماندا لەمەودوا ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بین و پشتیوانیی ئەو حیزبە بکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا، عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک باسی هۆکارەکانی چوونە نێو پارتی کرد و وتی: "هۆکاری ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستانمان هەڵبژارد ئەوەبوو کە تاوەکو ئێستا ئەو حیزبە ئێسکی نەشکاندووین و وەکو حیزبێکی وەفادار بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆی رەچاوی خەباتی باوباپیرانمانی لە رابردوودا کردووە و بەشی ئاشتی لەگەڵدا هێشتووینەتەوە و باوەشی بۆ گرتبووینەوە".
هۆکارێکی دیکە وەک عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەڵێت: "راستگۆیی و جدیاتی نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتدا و سیاسەت و داکۆکیکاریی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئەم حیزبە لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان سەرنجی ئێمەی بەلای خۆیدا راکێشابوو".
زانیاری زیاتر لەسەر وتارەكەی بڵاودەكەینەوە...