نێچیرڤان بارزانى له سلێمانى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و گۆڕان کۆده‌بێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، بریاره ئه‌مڕۆ سێشه‌مه له سلێمانى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆببێته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه بۆ پرسى ده‌ستوورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان کۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌سلێمانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوه‌خته‌ى عێراق و ده‌ستورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌کاتێکدایه، یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیه‌کدا رێککه‌وتنیان کردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، که وابڕیاره مانگى 10ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار