سبه‌ینێ موشه‌که زه‌به‌لاحه‌که‌ى چین ده‌که‌وێته خواره‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ شه‌ممه کاتژمێر 5:43 خووله‌کى سه‌ر له‌ئێواره، مووشه‌که زه‌به‌لاحه‌که‌ى چین له‌سه‌ر هێڵى 41.5 ده‌که‌وێته‌خواره‌وه.
رۆژنامه‌که به پشت به‌ستن به زانیارییه‌کانى حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه به‌پێى ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراون، مووشه‌که چینییه 21 تۆنه‌که له" باکوورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقا یان ئاسمانى سوودان" به دیاریکراوى ده‌که‌وێته‌خواره‌وه.
لوید ئۆستن، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا وتى:" پێنتاگۆن هیچ نیازێکى نییه بۆ تێکشکاندنى موشه‌که چینییه له کۆنترۆڵ ده‌رچووه".
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ى له په‌کین گرت که به‌وکاره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر دانیشتوان دروستکردووه.
رۆژى 29ى نیسانى ڕابردوو، چین مووشه‌کێکى 21 تۆنى ڕه‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان کرد، به‌ڵام له‌ناکاو ڕایگه‌یاند که کۆنترۆڵى مووشه‌که‌که‌ى له‌ده‌ستداوه که خێراییه‌که‌ى 18 هه‌زار میله له کاتژمێرێکدا.