ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان كردی لووتكەی هێزە

محمەد وەلید محەمەد- یاساناس

4 ساڵ لەمەوپێش



محمەد وەلید محەمەد- یاساناس

هاوسەنگی هێز یان بێ توانای دەسەڵات ئەوە ئەوپرس و باسەیە كە  هەردوو حزبی دەسەڵات خۆیان لێدەدزنەوە هەرگیز ئامادەنین وەڵامی تەنها لایەنگرەكانی خۆشیان بدەنەوە لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆران كە بەراشكاوی باسی كردار و هەڵوێست و هەنگاوەكانی خۆی دەكات بەهیچ شێوەیەكیش لێ شەرمەزار نیە. كاتێك بزوتنەوەی گۆران دەڵێت ئێمە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانمان دەوێت لەهەمانكاتیشدا ئەم بزوتنەوەیە توانای جیاوازیكرنی هەیە لەنێوان كات و سات و چۆنێتی برباردان و هەڵوێیست نەك بە هەرەمەكی.

لەلای كەسانێك گۆران بیرۆكەی گۆرانخوازی وادەخوازێت بەردەوام لەدوبەرەی دابیت وە هیچ كات هەوڵی بەرنامەسازی بۆ چاكسازی نەدەین هیچ كات شتە ئەرێنیەكان لەلایەنی بەرامبەر وەرنەگرین ئەوە خۆی لەخۆیدا خۆدزینەوەیە لەبەر پرسیارێتی كە بزوتنەوەی گۆران و فكری گۆرانخوازی لەهەموو وڵاتان جیهاندا پەیرەو دەكرێت فكرێكی  بەهەڵوێست و  خاوەن بەرپرسیارێتیە.

بۆیە فكری گۆرانخوازی هەمان فكری شۆرشیێكی بێوچاوانە دژ بەستمكردن لەبنەما راستییەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری تەنانەت نەتەوایەتیش بۆیە لەكاتی بیركردنەوە هەڵگرانی رێبازی گۆرانخوازی واتا ئیسڵاح دەبنە دووبەرەوە. بەرەیەكیان هیچ لێتێناگات تەنها چاوەروانی روخانی بەرامبەرە ئەگەر وڵاتیش لێ زەرەمەند بێت ئەمەش لوتكەی نەفامیە لەسیاسەتدا و لەفكر گۆران خوازی سەرتاسەری چونكە گۆران گۆرانی فكرە وەچۆنێتی بەرێوەبەردن نەك گۆرانی رووخسار و دەم و چاو.

بەرەكەی دیكە هەڵگری فكری گۆرانن بە ئاراستەی چاكسازی لەسەرجەم كایە جیاوازەكاندا بەو ئاراستەیە بیر دەكەنەوە كە بەتەواوی خۆراگرن زۆرباشە لەوەش تێدەگەن كە رێگای گۆرانخوازی دوور مەودایە هەوڵدەدەن بۆ ئاوێتەكردنی فكر وكردار لەبواری پرۆژەی گۆرانی بنەرەتی هەروەها ئاگادارن لەدەرهاوێشتەكان چونكە بەرنامە سازی بۆ دەكەن هەر چەندە رێگاكەش سەخت دەبێت.

بۆیە دەبێت كەسی گۆرانخواز تێبگات لەفكری درێژمەودای گۆرانخوازی ئەگەرنا ئەوە دەرواتە بەرژەوەندی تاكە كەسیەوە رێبازی گۆران خوازی لە جەوهەری خۆی لادەدات بەرەو پشێوی و بێ سەر و بەری دەروات كە خودی فكری گۆران خواز لێ سود مەندنابێت بۆیە باشتر وایە هەڵگرانی ئەو رێبازە ئەگەر توانایان هەبێت نەبن بەهۆكاری تێكدانی هەنگاوەكانی فكری گۆرانخوازی سیاسی و ئابوری.

لەلایەكی تریشەوە ئەو كەسانە كە بە هەڵە چوونتە پێشوە لەنێو ئەم روتەدا ئەوان بەسەر شانی هەژارانەوە گەیشتن بەڵام بەداخەوە ئەو كەسانە زۆریان مابوو بگەنە فكری گۆرانخوازی بنەرەتی لەخودی كەسایەتی خۆیاندا.

چونكە توانایی جیاوازیكردنیان نیە لەنێوان فكری بەرژەوەندی گشتی لەگەڵ بەرژەوەندنی تاكە كەسی واش بیر دەكەنەوە كە گوایە گۆرانخوازە بیرمەندەكان بەهەڵەدا دەرۆن كارەسات لەودایە ئەو كەسانە دەربرینێكی زۆرلەخۆیان گەورەتر دەردبرن بەڵام هەرگیز باسی هەڵ هاتن و كەم كورتی(فەشەل) كانی خۆیان ناكەن وە بەردەوام باسی ئەئوە دەكەن كە گوایە هەمووشتێكیان كردووە ئەوانە خەڵكانی بەرژەوەندی پەرەستن.

تەنانەت لەدوای شۆرشی بەلشەفی سۆڤیەت تاماوەیەك بەدەستی ئەو جۆرە خەڵكانەوە دەیان ناڵند بۆیە لەكۆتایدا بوون بە بار بەسەر شۆرشی سۆفیەتەوە بوون بەهۆكارێك بە كۆتایی هێنان بە سیتمی سۆڤیەتەوە. بن بركردنی ئەم جۆرەكەسانە زۆرگرنگترە لە سەركەوتنێكی رەمزی و تاكە كەسی.

بۆیە گۆران كاتێك لەچەند خاڵێك لەگەڵ دەسەڵات بەیەك ئاراستە دەروات ئەوە ئەوەنیە كە فكری گۆران لەكەی تێكەوتبێت بەڵكو هەنگاوێكی دروستە بۆ پاراستنی چوارچێوەیەك كە هەوڵدان و كۆشش تێدا بەردەوامە بۆ دامەزراندنی ئاستێكی نوێی بۆ چاكسازی خودی ئەو چوارچێوەیە كەلە دەوڵەت و حكومەت و تەنانەت لەحزبەكانی دەسەڵاتیش خۆی دەبنێتەوە چونكە ئەوە ئامانجی بزوتنەوەی گۆران وەك فكر. بەرژەوەندی نەتەوەی و گشتی سەروی هەموو فكرێكی گۆرانخوازییە بۆیە هەڵوێست و پێداگری بزوتنەوەی گۆران دەریخستووە كە ستەم لەكوردانی باكور دەكرێت و هیچ كاتێكیش بزوتنەوەی گۆران نەچووتە ژێر چەتری دەسەڵاتدارنی رۆژهەڵات وە هەردەم قەندیل قەڵەی دانەبراوی شۆرش بووە لەروانگەی بزوتنەوەی گۆرانەوە بۆ هەموو كوردستان هەروەها رۆژئاواش ئەركە بەسەر هەموو نیشتیمان پەروەرەكانەوە ئەمە ئەو پەری هێز و توانای بزوتنەوەی گۆران دەردەخات دژ بە دووژمنانی گەل و نیشتیمان بۆیە بزوتنەوی گۆران بروای تەواوی بەبەرژەوەندی كورستانی گەورەوە هەیە نەك بەرژەوەندی حزبی وتاكە كەسی. ئەمە رێبازە، رێبازیش واتە خۆراگری و تێگەیشتن.

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار