ئیسرایل (ئیسرائیل ישראל)

4 ساڵ لەمەوپێش



دانا حه‌مه‌ عه‌زیز

ئیسرایل (ئیسرائیل ישראל)

دەوڵەتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ساڵی١٩٤٨، لەلایەن داود بنگۆریان سەرۆکی دامەزراوەی جیهانیی زایۆنیزمەوە، ڕاگەیەندرا. ڕۆژی دواتر ئەمریکا و سێ ڕۆژ دواتر یەکێتی سوڤێتی پێشوو، دانیان بەسەربەخۆیی ئیسرایل دا نا.

ئیسرایل، وەك دەوڵەتۆکە(دولە) یان (state)ناوی هاتوە، چونکە دامەزرێنەرەکانی پێیان وایە ئەم دەوڵەتەی ئێستا، تەنها بەشێکە لە نیشتیمانی ئیسرائیل و بەتەنهاش وڵاتی جولەکە نیە!

ئیسرایل وەك پرۆژەیەکی تۆکمە و گشتگیر لەسەر هەردوو ئایدیای نەتەوەیی و ئاینیی، دامەزرا. یەکگرتوویی، دێمۆکراسی، ماف و بەرگریی و مانەوە و ئەتۆم، لە پایە بنەڕەتیەکانی بوو.

هەمان ساڵی دامەزراندنی، ئیسرایل سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەتۆمیی لە شارۆچکەی (دیمۆنا)ی بیابانی نەقەب دامەزراند کە تەنها ٣٥ کیلۆمەتر لە ئوردونەوە دوورە.

سالی ١٩٦٠، ئیسرایل یەکەم بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم هێنا و، ساڵی ١٩٦٣ یەکەم تاقیکردنەوەی لەژێر زەویدا ئەنجامدا.

لە هەردوو جەنگی ١٩٦٧ و ١٩٧٣، ئیسرائیل موشەکی ئەتۆمی ئامادەبوو، بەڵام بەهۆی لاوازیی مسر و سوریا و عەرب، پێویستی بەبەکارهێنانی نەبوو.

تا ئێستا توانای ئەتۆمیی ئیسرایل بەنهینی ماوەتەوەو، ئامادەش نیە پەیمانی ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆم ئیمزا بکا بە بیانوی بونی مەترسی لەسەر ئاسیشی نەتەوەیی.

ئەوەی تائێستا زانراوە، ئیسرایل خاوەنی ٧٥ بۆ ٤٠٠ کڵاوەی ئەتۆمیە کە لە ڕێگەی ژێردەریایی و فرۆکەوە، ئاراستە ئەکرێن. مەودای موشەکیی بالیستی ئیسرایل 11,500کیلۆمەترە، واتە ئەتوانێ دوورترین نیشانە لەسەر زەوی بپێکێ.

تورکیا، گرنگترین هاوپەیمانی ئیسرایلە لە ناوچەکە.

شەڕی هەندرێن کە سەرکەوتوترین شەڕی شۆڕشی ئەیلول بوە، بە ئامادەبون و بە نەخشەی ئەفسەرە ئیسرایلی یەکان کراوە.

ڕوبەری ئیسرایل هیندەی پاریزگای سلێمانی یە بەڵام بەشێکی زۆری بیابانە، دانیشتوانەکەی نۆ ملیۆنە، لە ٢١% ی عەرەبی موسڵمانن کە لەمافی هاوڵاتی بوندا لەگەڵ جولەکە یەکسانن.

بەرهەمی ناوخۆی ساڵانەی ئیسرائیل، نزیکەی ٣٥٠ ملیار دۆلارە و، نەوت و گازیشی نیە.

پاسپۆرتی ئیسرائیلی یەکیکە لە پاسپۆرتە هەرە گونجاوەکان بۆ گەشتکردن.

ئیسرائیل، بە تەندروست ترین شوێنی سەرزەوی دائەنرێ و، لە پرۆسەی کوتان دا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلەی یەکەمی بەدەستهیناوە.

گەورەترین زاناکانی جولەکە:

ئیسحاق نیوتن، ئەلبێرت ئاینستاین.

ناودارترین سەرکردە کۆچکردوەکانی ئیسرایل:

چەیم وایزمان، داود بنگۆریان، گۆڵدا مائیر، مناحم بیگن، ئیسحاق شامێر، ئیسحاق ڕابین، شیمۆن پیریز.

بەهەیبەتترین سەرکردە سەربازیەکانی:

موشید ئایان، ئاریال شارۆن، عەزرا وایزمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار