شەڕی یانزە ڕۆژە و شکستی ئیسرائیل و سەرکەوتنی حەماس
4 ساڵ لەمەوپێش
بڕواکەمال- ڕۆژنامەنوس
لەدوای یانزە ڕۆژ لەشەڕ و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل وبزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی دواجار بەنێوەند گیری میسرو قەتەر ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕاگەیەندرا ، کەچاودێرانی سیاسی بەگرنگ تەماشای ئەم بڕیارەدەکەن ، دەرچوونی بڕیارەکە لەلایەن ئیسرائیل هەرزوو ئیسرائیل کەوتە بەرتوانج و ڕەخنەگرتن لەلایەن یارو نەیارەکانی و ئیسرائیل یان بەدۆڕاو وەسف کرد لەشەڕەکە ، ئێهود ئۆڵمهرت ـ سهرۆك وهزیرانی پێشووی ئیسرائیل لەتیوتێکی دا دەڵێت :ناتانیاهۆ توشی شكستی كردین و به دۆڕاوی له شهڕی غهززه دێته دهرهوە ، وە ڕۆژنامهی بهناوبانگی ( هاراتس )ى ئیسرائیلی بەمانشێکێتی گەورە نوسیویەتی :نهتهنیاهۆ شهڕهكهی بهرامبهر حهماس دۆڕاند.
هەرچی لایەنی بەرامبەرە کەحەماسە خۆی بەسەرکەوتو دائەنێت و خالید مەشعەل کەیەکێکە لەسەرکردەدیارەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگهیاند: بۆ ئیسرائیل و جیهانمان سهلماند قودس و ئهقسا هێڵی سورن و لهمڕۆ بهدواوه هیچ سازشێكی لهسهر ناكهین. بیرخستنەوەیەک لەسەرچۆنیەتی ڕوودانی شەڕەکە .
سەرەتای ڕووداوەکە لەوەێوە دەستی پێکرد کەکۆمەڵێک ماڵ لە گەڕەکی شێخ جەراح لەفەلەستین بەناحەق دەرکرابوون كە گەڕەكێكی نزیك لە " باب العامود"ـە، ئەو ماڵانە دراون بە جولەكە هاوردەكان. بە كرداری جولەكەهێنراون بۆ شەقامی " المقصود" كە دیواریان بە دیواری ماڵە فەلەستینەكانەوەیە، ئەو فەلەستینیانەی كە لە ماڵەكانیان دەردەكرێن.
فەلەستینی و ئیسرائیلیەكان دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد ، هاوکات لەساڵیادی داگیرکردنی قودسی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئیسرائیلەوە لەساڵی ١٩٧٦ لەو شەوەدا کە ١٠ /٥ دەکرد جولەکە توندڕەوەکان سەردانی شوێنە پیرۆزەکان دەکەن و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان مسوڵمانەکان و جولەکەکان ڕووئەدات ، ئیتر لێرەوە شەڕەکە دەست پێدەکات ، دواین ئاماری شەڕەکە بەمشێوەییە. تێچووی شەڕەكە و زیانەكانی بۆ ئیسرائیل نزیكەی دوو ملیار دۆلاڕ بوو، لە بەرامبەردا زیانەكانی بۆ غەزە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بووە.
لە ڕووی زیانی گیانیشەوە لە شەڕەكەدا ٤ سەربازی ئیسرائیلی و١٧١چەكداری حەماس و ٣٣ سەركردەی مەیدانی حەماس و جیهاد شەهید بوون. لەسەر ئاستی مەدەنیش لە شەڕەكەدا ٨ هاوڵاتی ئیسرائیل و٩٦ هاوڵاتی فەڵەستینی بوونە قوربانی، جگە لەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ هاوڵاتی فەڵەستینی و ٧٦ هاوڵاتی ئیسرائیلی بریندار بوون.
بەبڕوای چاودێرانی سیاسی ئەم شەڕە بەقازانجی بزوتنەوەی حەماس و بە دۆڕانی ئیسرائیل کۆتایی هات ئەویش لەبەرچەند خاڵێک .
یەکەم : لەم شەڕەدا دەرکەوت کە ئیسرائیل وەک وڵاتێکی خاوەن پێگەو هەژموون و هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەسیستەمی بەرگری بەهێزە بەڵام دەرکەوت کە موشەکەکانی حەماس توانیان سیستەمی بەرگری ئیسرائیل ببەزێنێ کەئەمەش لاوازی ئیسرائیل دەرئەخات .
دووم: جارە هەموو جارەکان کاتێک شەڕو پێکدادان ڕووی ئەدا ، تەنها ناوچەکانی فەلەستین و خەلکی فەلەستین دەبوونەقوربانی و مەترسی تەنها لەسەر ناوچەکانی فەلەستین بوو دانیشتوانی ئیسرائیل تەنها سەیری شەڕەکەیان دەکرد ،بەلام ئەمجارە جیاواز بوو حەماس توانی لەڕێگەی موشەکەکانیەوە ئارامی و ئۆقرەی لەئیسرائیلیش ببڕێت.
سێیەم : حەماس توانی ئەمجارە سۆزی جیهان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و وڵاتێکی وەک بەرتیانیا بەڕاستەوخۆ ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد و داوای کرد بەپەلە ئاگر بەست ڕابگیەنێن لای خۆشیەوە موسا ئەبو مەرزوق جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەلێدوانێکی بۆ کەناڵی المیادین وتی : هاوسۆزیەکی بێ پێشینەمان بۆ قەزیەی فەلەستین دروست کرد و ئیسرائیل مان بەچۆکدادا.
چوارەم : یەکێکی تر لەسەرکەوتنەکانی بزوتنەوەی حەماس ئەوەبوو کە توانی ئاڵۆزی و پێکدادان لەناو خۆی ئیسرائیل دروست بکات و گرژی دروست بکات کە هاوڵاتیانی عەرەب کە لەناو ئیسرائیل دەژین دەستیان کرد بەخۆپیشاندان و لەهەندێک ناوچە گرژیشی تێکەوت کە ئیسرائیل مەترسی ئەوەی لادروست بوو کە لەناوخۆی وڵات شەری ناوخۆی دروست بێ بۆیە ناتانیاهۆ لەکۆتایدا بەرداخە ژەهرەکەی خوارد بەناچاری .
پێنجهم: سەرکردەکانی ئیسرائیل خۆیان دەڵێن ئێمە شکستمان هێنا لەو ئۆپراسیۆنانەداو نەمان توانی پێگەو مۆڵگەکانی سەرکردەکانی حەماس بکەینە ئامانج لەکاتێکدا هەموو توانای خۆمان بەکارهێنا بۆئەوەی شوێنەکانیان دەستنیشان بکەین بەڵام سەرکەوتونەبووین . پێنجەم: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپێچەوانەی پێشووتر ئەمجارە بەگرنگی سەیری داواکانی ئیسرائیلی نەکردو هاوکات گۆڕینی گوتاری ئەمریکا لەبارەی گرژییەکان و گوشارەکانی بۆسەرئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست کەئەمە بەلای چاودێرانی سیاسی خاڵێکی خراپە بۆ ئیسرائیل و ئەگەری هەیە لەداهاتوو ئەم گۆڕانەی ئەمریکا زەرەی زۆر لە پێگەی ئیسرائیل بدات .
هەموو ئەمانە ئەوەمان پێی دەلێن کە دۆڕاوی سەرەکی ئیسرائیلەو لەداهاتوودا ئەم خاڵە زەربەیەکی زۆر لەئیسرائیل ئەدات و بەتایبەت ناتانیاهۆ کەلەپێش ئەم ڕووداوە لەناوخۆی ئیسرائیل کۆمەڵێک مەلەفی زۆری لەسەرکراوەتەوە لەسەر گەندەڵی ئەم دۆڕانەشی هاتەسەر بۆیە ئەگەری زۆرە کەکورسی سەرۆکایەتی لەدەستبداوت جولەکە توندڕەوەکان کەنارگیر بکرێن ، هەموو ئەمانە لەڕۆژانی داهاتوو بۆمان ڕوون دەبێتەوە.