ریشەی کێشەکانی عەرەب–ئیسرائیل

نه‌وزاد صاڵح

4 ساڵ لەمەوپێش



نه‌وزاد صاڵح

لەمێژوودا وەک چۆن ئەرمەنەکان بەدەستی سوپای عوسمانی خوێن ڕێژ لە1915دا کۆمەڵکوژکراون، وەک چۆن کورد هەمیشە بەکەمینەسەیرکراوەوخاکەکەی داگیرکراوەو دابەشکراوە، گەلی فەلەستینیش بەهەمان شێوە خاکیان داگیرکراوەو دەرکراون ...

لەبەستنی یەکەم کۆنگرەی جوەکانەوە کە ساڵی 1897لەسویسرا کەبیرۆکەی (ئیودۆرهیرتزل)یان کردەپلان وبەرنامەی گەڕانەوەی سەرجەم جوەکانی جیهان ئیتر شڵۆقی ژینگەی پەیوەندیەکان و گرێیەکی سیاسی ئەم کێشەیە دەستی پێ کردوەو بە گەشەکردنی جوەکان و کوچکردنی زووربەی یەهودیەکان بۆ فەلەستین و نیشتەجێکردنیان بە چەندین قۆناغ، یەکەم کاروانی گەڕانەوەی جوەکان لەساڵی 1948 گەڕانەوەو بەپشتیوانی ودەرکردنی چەندین بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکان وەک بڕیاری ژمارە (194 و242) کە دواجار چووە چوارچێوەی کێشەی فەرمی (عەرەب -ئیسرائیل) هەرچەندە لەناوچەیەکی جوگرافی بچوکدایە بەڵام کێشەکە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، لەڕووی راگەیاندن و میدیاوە بەردەوام برەوی هەبووە ئەگەر سەیرێکی نەخشەی جوگرافی ئیسرائیل بکەین هەست دەکەین نەخشەی ئەم وڵاتە بەشێوەیەک هەڵکەوتوە کەهەمیشە لەبەردەم هەڕەشەدابێت بەحوکمی ئەوەی شێوەی نەخشەکە قوڵاییەکی بەرفراوانی نیە و باریکە هەربۆیە ئاسانە بۆ دووکەرت بوون کەئەمەش بووەتە خاڵێکی مەترسیدار بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لەهەمان کاتیشدا وەک بەئاگاییەکی بەردەوام ئیسرائیلیەکان هەست بەم مەترسیە دەکەن. رووبەری خاکی ئیسرائیل (22145) بیست و دوو هەزار و سەدوچل و پێنج کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل (9) نۆ ملیون کەسە، ئەگەر بەراوردی بکەین بەڕوبەری خاکی سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان کە (13150000) سیانزە ملیۆن و سەدو پەنجا هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، دانیشتوانیشیان (430000000) چوارسەدو سی ملیۆن کەسە، هەربە پێی ئەم بەرواردە روبەری خاکی عەرەب (593) ئەوەندەی خاکی ئیسرائیلەو ژمارەی دانیشتوانەکەشی (47) ئەوەندەی وڵاتی ئیسرائیلە، زۆر لەمێژوونووسان و گەریدەکان پێیان وایە کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین کێشەی خاکە، گرفتەکە ریشەیەکی قوڵ و گرێیەکی سیاسی چارەسەرنەکراوەو عەرەب بەسیاسی کردووەو تائێستاش سەرکەوتوونەبوون لەچارەسەرکردنی ، هەرچی جوە دێرینەکانیشە گوزارشت لەبوونی خۆیان دەکەنەوە لەم ناوچەیەداو (ئۆرشەلیم) بەکۆنترین شوێنی میژوویی خۆیان دەزانن کە فەلەستین بەبەشێک لەخاکی ئۆرشەلیم دەچوێنن... جوەکان خوێندەوارن و خاوەنی مەعریفەن لەڕووی پاکوخاوێنیەوە هیچ تاکێک پێیان ناگات لەمێژە بەحوکمی دراوسێیەتی و تێکەڵاوی کە جوی کوردیش هەیە، دەڵێن (لەماڵی مەسیحی بنوە لەماڵی جولەکە نان بخۆ) واتە مەسیحیەکان هەمیشە خاوەن متمانەن و جوەکانیش تەندروست و پاکن...

چاپکردن و بەرهەمهێنانی کتێب

ئیسرائیل ساڵانە زیاتر لە (850) کتێب بەرهەمدەهێنێت واتە بۆ هەریەک ملیۆن دانیشتوان (100) سەد کتێب دەخاتە بەردەستیان کەئەگەر بەراورد بەوڵاتە عەرەبیەکان بکەین ئەوا بۆ هەریەک ملیۆن کەس تەنها (2.1) کتێب بەرهەم دێت، لەم شرۆڤەو شیکاریەدا تەنها مەبەستمان بەراوردکاریەکی زانستیانەیە تا تێبگەین لەڕیشەو قوڵایی کێشەکانی (عەرەب- ئیسرائیل) بەشێوەیەکی بێلایەنانە کە بەردەوام قوربانی ئەم کێشەیە گەلی هەردولا بوون...

جووەکان لەبواری تەکنەلۆجیاو داهێناندا

لەم بوارەدا تائێستا خاوەنی (16805) داهینانن لەجیهاندا لەکاتێکدا لەسەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان (836) داهێنانیان تۆمارکردووە، کەواتە ئیسرائیلیەکان لەم بوارەشدا بیست بەرامبەری وڵاتە عەرەبیەکان داهێنانیان بۆ مرۆڤایەتی بەدەستهێناوە کەتەنها لەساڵی (2008)دا ئیسرائیل توانیویەتی (1166) بڕوانامەی داهێنان بەدەستبهێنێت و موڵکداری بکات کە بەقەدەر سەرجەم داهێنانی وڵاتە عەرەبیەکانە بەدرێژایی تەمەنیان، لەبواری زانست و پێشخستنی زانکۆکاندا ئیسرائیل تائێستا (7) خەڵاتی نۆبڵی لەبوارە جیاجیاکانی زانست و ئەدەبدا بەدەستهێناوە کە یەک نۆبڵ لەبواری ئەدەب و دوو نۆبڵ لەبواری ئابوریدا و چوار نۆنبڵیشی لەبواری کیمیادا بەدەستهێناوە ئەگەر لێرەشدا بەرواردی بکەین بە بەدەستهێنانی خەڵاتی وڵاتانی عەرەبی ئەوا عەرەبەکان تەنها خاوەنی بەدەستهێنانی (2) نۆبڵن کەیەکەمیان (نەجیب مەحفوز) لەئەدەبدا بەدەستیهێناوە و دووهەمیشیان (ئەحمەد زویل) لەکیمیادا .

زانکۆکانی ئیسرائیل

زانکۆکانی ئیسرائیل لەبەرزترین ئاستدان و ژمارەیان (5) زانکۆیە کە (زانکۆی تەلئەبیب، زانکۆی عیبری، پەیمانگەی تەخنیون، پەیمانگەی وایزمان)ن کە لەم بوارەداشدا هەر ئیسرائیل پێشکەوتنی بەدەستهێناوەو لەم ئاستەشدا عەرەب تەنها خاوەنی دوو زانکۆی نموونەیین کەزانکۆی مەلیک سعودو زانکۆی مەلیک عەبدولعەزیزن کەهەردووکیان لەوڵاتی سعودیەن.

بواری تەکنەلۆجیای زانیاری

ئیسرائیل توانیویەتی پلەی سێیەم بەدەستبێنێت و لەچوارچێوەی (148) وڵاتی جیهاندا، لەکاتێکدا کەوڵاتێکی گەورەی عەرەبی وەک میسر لەڕیزبەندی (60)هەمیندایە، ئیسرائیل لەبواری توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی زانستیشدا لەڕیزبەندی (15) هەمیندایەو ئەگەر بەرواردی بەوڵاتی میسر کە لەڕیزبەندی (129)هەمیندایە لەکۆی (148) وڵاتەکە.

بواری گەشتوگوزار

بەهۆی پێشخستنی ئەم وڵاتە لەبواری گەشتوگوزارو تەکنەلۆجیادا هەمیشە ئابوریەکی بەهێزی هەیەو بەرەوپێشچووە، کۆی داهاتی نیشتمانی ئیسرائیل بۆ ساڵی 2018/ (7.369) ملیار دۆلار بووەو بەمەش چووەتە پلەی (32)هەمینی وڵاتانی جیهانی. داهاتی ساڵانەی تاکەکەسی لەم وڵاتەدا دەگاتە (41715) دولار، بەمەش کەدەگاتە پلەی (25) هەمینی وڵاتانی جیهان کەئەگەر بەرواردی بکەین بەداهاتی تاکەکەسی لەوڵاتێكی وەک میسردا کە (3000) سێ هەزار دۆلارە یان وڵاتانی تری عەرەبی کەخاوەنی ئابوری بەهێزیشن.

خوێندنەوەی کتێب و توێژینەوەی زانستی

 یەکێکی تر لەو رەهەندانەی کەئەم وڵاتەی بەرەو چڵەپۆپەی سەرکەوتن گەیاندەوە، بەشێوەیەک کەئیسرائێل لەساڵی (2008) بڕی نۆ ملیار دۆلاری بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخانکردووە. ماوەتەوە بڵێین جەنگی (11) رۆژەی نێوان عەرەب و ئیسرائیل چی لێ سەوزدەبێت!! ئەم ئاگرە دوو توندڕەوی وەک ئەردۆغان و نەتانیاهۆ بۆ بەرژەوەندی خۆیان زیاتر گڕی دەدەن و کەمترین دەرفەت بۆ ئاشتی ناهێڵنەوە... لەهەموو دانوستانەکاندا ئیسرائیل قازانجی کردووەو خاکی زیاتری داگیرکردوە ئایا لەم دانوستانەشدا هەروا دەبێت!!!

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار