پوتن و بایدن کۆده‌بنه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆشکى سپى رایگه‌یاند، مانگى داهاتوو له شارى ژنێفى وڵاتى سویسرا، هه‌ریه‌که له سه‌رۆکى ئه‌مریکا و سه‌رۆکى روسیا کۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایارى 2021، کۆشکى سپى له راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌کرد، له رۆژى ١٦ى مانگى داهاتوودا، هه‌ریه‌که له جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا و ڤلادمێر پوتین سه‌رۆکى روسیا له شارى ژنێف له وڵاتى سویسرا کۆده‌بنه‌وه و باس له چه‌ندین پرسى هه‌ستیارى نێوانیان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که پێشبینییه‌کان و سهقامگیرییهتى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان روسیا و ئه‌مریکا تاوتوێ ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌فته‌یه جه‌یک سولیڤان راوێژکارى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا و نیکۆلاى پاتریشیوى راوێژکارى ئاسایشى روسیا کۆبوونه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌کانى مۆسکۆو واشنتن ماوه‌یه‌که گرژى تێدایه‌و هه‌ر وڵاته‌و ئه‌وى دیکه تۆمه‌تبار ده‌کات به ده‌ستتێوه‌ردان له‌وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست.