نرخی نەوت 70 دۆلار و 79 سەنتە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 79 سەنتە.

هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار