بایدن: له ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایى له سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل ده‌که‌م
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له په‌یامێکى پیرۆزباییدا بۆ ئیسحاق هێرزۆگ که وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل هه‌ڵبژێردراوه، هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ر دوو وڵات وه‌ک خۆى به‌رده‌وام بێت.
جۆ بایدن له په‌یامێکدا که به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئیسحاق هێرزۆگ به سه‌رۆکى ئیسرائیل بڵاوى کردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، له ناخى دڵییه‌وه پیرۆزبایى له ئیسحاق هێرزۆگ ده‌کات.
بایدن جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئیسحاق هێرزۆگ له ژیانى سیاسى خۆیدا هه‌وڵێکى زۆریداوه بۆ ئاسایشى ئیسرائیل و کۆمه‌ڵگاى یه‌هوودى و رایگه‌یاندووه، "له سه‌رده‌مى ئیسحاق هێرزۆگ-دا هاوبه‌شیى نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌هێزتر ده‌بێت".
هاوکات بایدن، هیواى سه‌رکه‌وتن و سوپاسى سه‌رۆکى ئیسرائیل رئۆڤین ریڤلین-ى کرد بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ى که له ماوه‌ى رابردوودا به‌ڕێوه‌ى بردبوو.
دۆینێ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى ئیسرائیل، سه‌رۆکى ئاژانسى زایۆنیزم و سه‌رۆکى پێشووى پارتى کار، ئیسحاق هێرزۆگ به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژارد.
به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى شوێنگره‌وه‌ى سه‌رۆکى ئیسرائیل، رئۆڤین ریڤلین که له نۆى ته‌مووزدا، ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ته‌واو ده‌بێت، په‌رله‌مانى ئیسرائیل کۆبووه‌وه و له ده‌نگدانێکدا سه‌رۆکى پێشووى پارتى کار، ئیسحاق هێرزۆگ له‌گه‌ڵ چالاکوانى زایۆنیست، میریام پێرێتز که له دایکبووى مه‌غریبه و نیشته‌جێى یه‌که‌ى جووله‌که‌نشینى گیڤات زه‌ڤ-ه که ده‌که‌وێته نێوان که‌نارى خۆرئاوا و قودسى خۆرهه‌ڵاته‌وه، به سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل هه‌ڵبژارد.
له خولى یه‌که‌مى ده‌نگدانه‌که‌دا له کۆى ده‌نگى 120 په‌رله‌مانتار، هێرزۆگ ده‌نگى 87یانى به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ریشدا رکابه‌ره‌که‌ى پێرێتز 27 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، به‌و شێوه‌یه هێرزۆنگ بووه یازده‌هه‌مین سه‌رۆکى ئیسرائیل.
- ئیسحاق هێرزۆگ، کێیه؟
هێرزۆگ-ى ته‌مه‌ن 60 ساڵان که سه‌رۆکى ئاژانسى زایۆنیزمه، کوڕى شه‌شه‌مین سه‌رکۆمارى ئیسرائیل، حایم هێرزۆگ-ه که له ساڵى 1983-1993دا وڵاتى به‌ڕێوه‌بردووه.
ئیسحاق هێرزۆگ له ساڵى 2013-2017دا، سه‌رۆکى پارتى کار بووه.
سه‌رۆکى ئیسرائیل که بۆ حه‌وت ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت که ده‌سه‌ڵاتێکى فراوانى هه‌یه، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکى سنوورداره و سمبوولییه که ده‌توانێت لێخۆشبوو‌ن بۆ سزادراوان ده‌ربکات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى نامه‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى باڵیۆزه‌کان و راسپاردنى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.