نرخی نەوتی خاو 71 دۆلارە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

‌هاوڵاتى 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 53 سەنتە.

هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار