​ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 70 دۆلاری تێپەڕاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

​ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 91 سەنتە.

هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 68 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.

بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار